بەپێی هەوڵێکی بلومبێرگ لە بەرواری ٢٠٢٠/٣/٢ دا کۆمپانیای( Rosneft Trading SA) کە بەشێکە لە کۆمپانیای ڕۆسنفتی ڕوسی بڕی ٢٥٠$ ملیۆن دۆلاری داوە بەراوێژکارێکی دەرەکی نادیار بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەرێمدا سەربگرێ، ئەم بڕە پارەیە بەپێی ستانداردە باوەکان بۆ راوێژی مالی زۆر زۆرە، بۆنمونە لەساڵی پاردا هەموو ئەوپارەیەی کە ١٢ بانکی جیهانی داویەتی و وەبەرهێنانی کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا دا ٤٠٠$ ملیۆن دۆلاربووە.
رۆزنەفت ئەم بڕە کە ٢٥٠$ ملیۆنە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دا داوێتی بەڵام ناوی ئەوکەسە ئاشکرا نەکراوە ، بلومبێرگ دەڵێت وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک لەو بارەوە بدات. کۆمپانیای رۆسنەفتی رووسی ساڵی ٢٠١٧ گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەشی بۆ پێنج کێڵگە نەوت لە گەڵ هەرێم ئیمزاکردووە و بەپێی سەرچاوەکان رۆسنفت بڕی ٤٠٠$ ملیۆن دۆلاری یێدا خەرج کردوون. بە پێی هەواڵەکەی بلومبێرگ ئەمو پارەی دراوە بەو “ڕاوێژکارە” بۆ ئەوە بوە کە گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەش لەگەڵ هەرێمدا سەربگرێت.
* رۆزنەفت ئێستا خاوەنی ٦٠% هێڵی گواستنەوەی نەوتی هەرێمە ، گرێبەستی پێنج کێڵگەی هەیە لەهەر ێم و قەرزی لای هەرێمە بەهۆی نەوتی پێشوەخت کڕراوەوە.
* هەمان کۆمپانیا لەمانگی رابوردودا لەلایەن ئەمەریکاوە گەمارۆی خرایە سەر.
* ئەم ڕیکەوتنانە بەڕیکەوتنی گوماناوی لەقەڵەمدەدرێت لەلایەن چاودێرانەوە، ئەو پرسیارە دروست دەکات ، دەبێت سودی هەرێم لەم جۆرە سەفقانە چەند و چی بێت؟
ئەوەی دەبینرێت بەو گرێبەستە ناڕونانە قەرزێکی زۆر کەوتوەتە سەر هەرێم کە مەرج و ماوەکانیان ڕانەگەیەنراوە!!