دابەزینی نەوت کێشەی گەورە بۆ بوجەی عێراق دروست دەکات

2020-03-13 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

ئەو بوجەیەی کە پەسەند نەکراوە لە پەرلەمان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دیاری کراوە بە ١٣٥$ ملیار وە بڕی ٣٢$ ملیار کورتهێنانی هەیە، فرۆشی نەوت ٩٣٪ ی بوجەی عێراق پێکدێنێت.
ئێستا کە نەوتی برێنت لە نێوان ٣٢$ بۆ ٣٥$ یاری دەکات واتە ٣٧٪ بۆ ٤٣ ٪ بەهای لەدەست داوە بە بەراورد بە ئەو نرخەی بەگریمانەیی دامان ناوە کەلە بوجەدا دیاری کرابێت بە ٥٦$ .
کەواتە بەم نرخەی ئێستا بوجەی عێراق ٣٥$ ملیار کەم دەکات و ئاستی کورتهێنان بۆ سەرو ٦٧$ ملیار بەرز دەبێتەوە واتەڕێژەی ٥٠٪ کورتهێنان لە بوجەدا.
ڕێژەکە لەوە زیاتر دەبێت چونکە عێراق بە کەمتر لە نرخی برێنت نەوت دەفرۆشێت.
ئێستا مەترسی ئەوە لەسەر عێراق هەیە ئەگەر بارودۆخەکە بەردەوام بێت نەتوانێ موچەی فەرمانبەرانی بەتەواوەتی بدات.
لە بارودۆخێکی وادا ڕێکەوتنەکەی هەرێم و بەغدا بەکوێ دەگات؟ ئایا بە غدا دەتوانێت بەردەوام بێت لە ناردنی موچە بۆ هەرێم ، یان گەر بشیەوێ دەتوانێت ؟ ئەمانە مەترسی جدین و لەم گەرمەی پەتای کۆرونایەدا زیاد دەبێت بۆ سەر کێشەکان.