Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

ئایا نرخی نەوت دەگاتە ١٠$ ؟

Posted on مارس 27, 2020نوفمبر 16, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ئامادەکردنی ڕوونبین

وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیان لەبەرواری ٢٠٢٠/٣/٢٥ کە نوسینی Jillian Ambrose دەڵێت ئەگەری ئەوە هەیە نرخی نەوت تا کۆتایی ساڵ بگاتە ١٠$ ، هەوڵدەدەین پوختەی وتارەکە و هەندێ هۆکاری تری پشت ئەو گریمانەیە بخەینە روو.
• لەماوەیەکی کەمدا ئەمبارەکانی نەوت لە جیهاندا پڕ دەبێت. لە کاتێکدا سعودیە ئامادەکاری دەکات بۆ خستنە بازاڕی نەوتێکی زۆر لە سەرەتای مانگی چوارەوە ئەویش بەهۆی ڕێک نەکەوتنیان لەگەڵ ڕوسیا بۆ کەم کردنەوەی بەرهەم. رێکەوتنەکەی سعودیە و ڕوسیا یاخود ئۆپیک پلەس بە فەرمی لە ٤/١ کۆتایی دێت بەڵام بە کردەیی لە ٣/٦ وە جەنگی نرخ دەستی پێکردووە.
• بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئابوریی جیهان توشی ئیفلیج بوونێکی کاتی بووە بەڵام نازانرێت ئەم ماوەیە چەند درێژدەخایەنێت، زۆرێک لەوڵاتانی جیهان هاتوچۆی ناو شارەکان و نێو شارەکانیان قەدەغە کردووە و هاتوچۆی نێودەوڵەتیی زۆر سنور دار کراوە، کارگەو شوێنە گشتییەکان هەموو لەکارکەوتون زیاتر لە ١٫٧ ملیار کەس لەماڵەکانیان کەنارگیر بوون و لە کوارنتیندان، دەکاتە زیاتر لە ٢٠٪ دانیشتوانی جیهان، ئەوەشمان بیر نەچێت زۆربەی وڵاتە گەورە پیشەسازییەکانی جیهانە ( ئەمەریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتالیا….)هندستانیشی هاتە سەر کە سێهەم گەورە هاوردەکەری نەوتی جیهانە دوای چین و ئەمەریکا. ئەمە خۆی بەتەنها بەس بوو بۆ ئەوەی نرخی نەوت زۆر دابەزێت.
ئەوەی بارودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە بۆ نرخی نەوت ئەو جەنگە یە کە سعودیە ڕایگەیاند بڕیاری زیادکردنی بەرهەمی دا لە کۆتایی ئەم مانگەوە.
• چاوەڕێ دەکرێت بڕی ٢.٥ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە بچێتە سەر ئەو نەوتە زیادەی کە ئێستا لە بازاردایەو نەوتی زیادە لەبازاڕ بگاتە ٦,٥ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە واتە هەر ڕۆژێک ئەوەندە نەوت دەخرێتە بازاڕەوە و لە خواست وپێویستی زیاترە. شیکەرەوەکان لە کۆمپانیای ڕیستید مەزەندەی بڕی نەوتی ئەمبارکراوی خاو وە بەرهەمەکانی لە جیهاندا دەکەن بە ٧ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن بەرمیل لە ناویدا ١ ملیار و ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆنی لە دەریادا لە ناو کەشتییە نەوت هەڵگرەکاندایە.
• ئەمبارەکانی نەوت لە سەرتاسەری جیهان ئێستا دوو لەسەر سێی واتە ٧٥٪ ی پڕبووە، ئەگەر بەو شێوە بەردەوام بێت تاکۆتایی ساڵ هیچ شوێنێک نامێنێت نەوتی تیا ئەنبار بکرێت ، بیر لەوە دەکرێتەوە ئەو نەوتە زیادە لە ناو کەشتییە نەوت هەڵگرەکاندا ئەنبار بکرێت، بەڵام ئەم کارەش قورس بووە دوای ئەوەی سعودییە شەپۆلێکی بەکرێگرتنی کەشتی دەستپێکردووە و نرخی کەشتییەکانی زۆر بەرز کردووەتەوە. بۆ ئەوەی بتوانن ئەم کارە بکەن ئەوا دەبێت نرخی نەوت زۆر هەرزانبێت .
• کێشەی نرخی نەوت لە ٢٠١٤ زۆر قوڵ ترە و کاتی زۆر زیاتری دەوێ تاوەکو بازاڕ دوای ئەوەی بوژایەوە بتوانێ ئەوبڕە زیادە خراوەتە بازاڕەوە هەڵمژێ. کەی دەبوژێتەوە؟ ئەوکاتەی بەڵای کۆرونا کۆتایی دێت و لەسەرخۆ بازاڕ دەست بەجوڵە دەکات.

• نرخی نەوت لەسەرەتای ساڵ دا ٦٥$ بوو ئێستا لە ماوەی ئەم سێ هەفتەیەدا لەژێر ٣٠$ دۆلار وە مامەڵەی پێدەکرێت .بۆیە پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا نرخی نەوت دابەزێت بۆ ١٠$ هەروەکو چۆن لەساڵی ١٩٩٨ دا لەژێر ١٠دۆلارەوە بوو.

سەرچاوە: The Guardian

شیکردنەوە

تصفّح المقالات

Previous Post: تێچوی نەوت لە هەرێمی کوردستان
Next Post: شایستەی کۆمپانیای KHN

Related Posts

کاریگەرییەکانی گرتنەوەی قوفڵەکە… رازی بوونی ناچاری یان رێکەوتن؟   شیکردنەوە
چەند تێبینیەك لەسەر ڕاپۆرتی چالاکی ساڵێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان شیکردنەوە
بەکورتی و بەکوردی شیکردنەوە
داهاتی کێڵگەی شیخان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ( حکومەت و کۆمپانیاکان) شیکردنەوە
بەرپرسانی کۆمپانیا نەوتییەکان بەشداری دانوستانەکانی بەغدا دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ بەرەوپێشچون لە نێوان  عێراق و کوردستان شیکردنەوە
بەکورتی و بە پوختی: ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ٣٠٠ دۆلاری ئەمەریکی، چی ڕوودەدات؟ شیکردنەوە

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
  • جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک
  • کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR و بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە دوبەی کۆبونەوە
  • غازی كۆرمۆر رەوانەی كەركوك كرا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رەتیدەکاتەوە ئاگادار بێت
  • کۆمپانیا نەوتییەکان: زیانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت ٧ ملیار دۆلارە

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • PetroChina to acquire ExxonMobil’s stake in Iraq’s West Qurna 1 oil field
  • DNO partially resumes production at Iraqi oil field amidst export pipeline shutdown
  • QatarEnergy, TotalEnergies partner on $10 billion natural gas project in Iraq
  • More producers cut oil production amidst Iraqi legal disputes
  • Iraq wins Kurdish oil arbitration can against Turkey

ئەرشیف

  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2023 ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.

Powered by PressBook Grid Blogs theme