شایستەی کۆمپانیای KHN

2020-04-01 لە لایەن Roonbeen
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

شایستەی کۆمپانیای HKN بۆ بلۆکی سەرسەنگ لە ماوەی مانگی ٢٠١٨/١٠ بۆ کۆتایی ٢٠١٩/٩ واتە دوانزەمانگ بریتی بووە لە١٨٠,٢ ملیۆن دۆلار ( ئەم بڕە بەتەواوی وەرگیراوە لەماوەی ئەو دوانزە مانگەدا).
بەڵام مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ /٢٠١٩ کۆمپانیا هێشتا شایستەیان وەرنەگرتووە، کۆی ئەو سێ مانگە شایستەی کۆمپانیاکە بریتیە لە ٥٤,٢ ملیۆن دۆلار .
ئەی ئەگەر بۆماوەی ٦ مانگی تر هەرێم نەتوانێ شایستەکانی بدات تەنها لەم کێڵگەیە دەبێت بە چەند؟
لەکاتێکدا تێکڕای بەرهەم لە ساڵی ٢٠١٩ دا ڕۆژانە تەنها ٢٣ هەزار و ٣٢٤ بەرمیل نەوت بووە.

زۆر ترین بەرهەم کێڵگەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دا پێی گەشتبێت ٣٠ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل نەوت بوە ڕۆژانە.