زانیاری نوێ لەسەر بەرهەمی کێڵگەی تاوکی و پیشخاپور

2020-05-09 لە لایەن روونبیین
هەواڵ

ڕۆژی ٢٠٢٠/٥/٧ کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی کە خاوەنی ٢٥پشکە لە کێڵگەی تاوگی و پیشخاپور ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەی ڕاگەیاند، کە بریتییە لە ٦١٫٤٩٣ بەرمیل لە تاوکی و ٥٣٫٧١٤ لە پیشخاپور . بەیەکەوە بەرهەمیان ١١٥٫٢٠٧ بەرمیلە ڕۆژێکدا.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند لەماوەی چارەکی یەکەمی ٢٠٢٠ دا پەرەپێدانی پێنج بیر تەواو بووە.

هەروەها پرۆژەی جیاکردنەوەی گاز لە پیشخاپور بۆ تاوکی و گواستنەوەی و جارێکی تر داخڵ کردنەوەی گاز Reinfection بۆ ناو بیرەکان، تاوەکو بەتەواوەتی سوتانی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن CO2 کۆتای پێبێت تەواو بووە و لەلایەکی ترەوە هاوکار دەبێت بۆ زیاد کردنی بەرهەم.

بەم هەنگاوە لەبری سوتانی گازەکە و پیس بوونی ژینگە، گاز داخڵ دەکرێتەوە ناو بیرەکان و فشاری بیرەکان زیاد دەکات و بەهۆیەوە بەرهەم زیاد دەبێت.

شایەنی باسە کێڵگەی تاوکی و پیشخاپور بەیەکەوە یەکناوچەی گرێبەستن و کۆمپانیای DNO ی نەرویجی ٧٥٪ پشکەکانی هەیە و کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ٢٥٪ .تاوەکو مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ حکومەتی هەرێم پشکی ٢٠٪ هەبوو بەڵام لەو بەروارەوە لەبری ئەوقەرزانەی کەڵەکەبوو بوو لەسەری و لەبری دواکەوتنی شایستەی ئەو دوکۆمپانیایە وازی لە و٢٠٪ هێناوە لە بەرژەوەندی گەنێڵ و دی ئێن ئۆ.