Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

نرخی نەوت پاش بەرزبونەوە دادەبەزێتەوە

Posted on يونيو 9, 2020نوفمبر 16, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

پێش دانیشتنەکەی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو ٢٠٢٠/٦/٦ نرخی نەوتی خاو بەرزبویەوە، دوای ڕێکەوتنەکەش لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا هەر بەرزی و لە سەرو ٤٢ دۆلارەوە مایەوە، بەڵام هەروەک چاوەڕوان دەکرا ئەو بەرزبونەوەیە دابەزینی نرخی بەدوادا دێت جارێکی نرخی نەوت بەڕێژەیەک لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینی، بەڵام هێشتا لە سەروو٤٠ دۆلارە.

چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی کەنرخی نەوت بەرزبونەوەی زۆر بەخۆوە نەبینێت، یەکێک لەو هۆکارانە بریتییە لە کۆبونەوەی ئەمبارێکی زۆری نەوت، لەمانگی ئازارەوە تائەمڕۆ ئەوبڕە مەزەندەدەکرێت بە زیاتر لەیەک ملیار بەرمیل نەوت لەسەرتاسەری جیهاندا، ئەمە کاتی پێویستە تا کەم دەبێتەوە و پێویستی بە بوژانەوەی زیاتری ئابوری جیهانە.

لەلایەکی تر لەگەڵ ڕێکەوتنەکەی ئۆپیک پلەس بۆ درێژکردنەوەی کەم کردنەوەی بەرهەم مانگێکی تر تا کۆتایی مانگی تەموز بەهەمان ڕێژەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران ٩٫٧ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە ، بەرهەمی نەوتی لیبیا زیادیکرد. لیبیا کەبەهۆی جەنگی ناوخۆوە لەکەم کردنەوەی بەرهەم بەخشرا و پێشتر بەرهەمی لە ١٫٢ ملیۆن بەرمیلەوە بۆ ٩٠ هەزار بەرمیل دابەزی بو لەمانگی کانونی دووەمەوە. دەستپێکردنەوەی بەرهەم لەئێستادا لەدوو کێڵگەی باشوری وڵاتە کەلەکاتی ئاسایدا توانای ٤٠٠ هەزار بەرمیل یان هەیە، بەڵام لەڕۆژی شەممەوە ٣٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە و چەند مانگێکی دەوێت تا دەگاتە بەرهەمی ئاسایی بەهۆی ئەو زیانانەوە کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەوڵاتەوە بە کێڵگە نەوتییەکان گەشتووە.

تۆڕی نەوت و گازی لیبیا ( بلومبێرگ)

هەروەها وڵاتێکی تری هاوپەیمانیەکە وڵاتی مەکسیکە لەسەر زاری وەزیری وزە ڕوسیۆ ناهیل رایگەیاند کەوا وڵاتەکەی پابەند نابێت بە ڕێکەوتنەکەی ڕۆژی شەممەوە، وتی ئێمە پابەندین بەڕێکەوتنەکەی مانگی نیسانی ڕابوردوە وە. شایەنی باسە لەمانگی نیسانیشدا مەکسیک بەڵێنی دا کە تەنها ١٠٠ بەرمیل کەم بکاتەوە ئەوەی دەمایەوە ئەمریکا لەبری مەکسیک بۆی پڕبکاتەوە. سەرۆک کۆماری مەکسیک ئەندریەس مانویل لوپێز ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئێمە بەرهەم لەوە زیاتر کەم ناکەینەوە.

هەروەها چەند وڵاتێکی تریش لەمانگی رابوردودا پابەند نەبوون بە و ڕێژەیەکی بۆیان دیاری کراوە لەناویاندا عێراق و نەیجیریا هەیە. کە هاوپەیمانیەکە داوای لێکردوون لەمانگەکانی ئایندەدا قەرەبووی بکەنەوە، ئەوانیش بەفەرمیی بەڵێنیان داوە، لەهەمان کاتدا وڵاتانی کەنداو ( سعودیە،کوەیت و ئیمارات) بەیەکەوە ١٫١٨ ملیۆن زیاتر لەپشکی خۆیان کەم کردەوە لەمانگی رابوردودا. لانی عێراق لەگەڵ ئەوەی بەفەرمیی ڕایگەیاندووە کە پابەند دەبێت و قەرەبووی مانگی ڕابوردوو دەکاتەوە بەڵام بەکردەیی پێناچێت بتوانێت ١٠٠٪ پابەندبێت، لەڕابوردوشدا بەتەواوەتی پابەند نەبووە، و چاوپۆشی لێکراوە. چەند هۆکارێک هەیە بۆ عێراق ناتوانێت بەتەواوەتی پابەند بێت گرنگترینیان کێشەی داراییە کە ڕوبەڕوی عێراق بووەتەوە، زیاتر ٩٠٪ ی داهاتی عێراق پشتی بەفرۆشی نەوت بەستووە ، خاڵێکی تر جۆری گرێبەستەکانی عێراقە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کە گرێبەستی خزمەتگوزاری تەکنیکییە و بەپێی گرێبەستەکان توانای بەرهەم هێنانی کێڵگەکان چەند بوو حکومەت دەبێت مافی خزمەتگوزاری بەو ئەندازە بدات ئەگەر کەمتریش بەرهەم بهێنرێت لەبەر هەر هۆکارێک، دەبێت بەپێی تواناکە کرێی کۆمپانیاکان بدرێت نەک بەرهەم چەندبێت. دەکرێت خاڵێکی تریش بەرهەمی هەرێم بێت کەتائێستا لەگەڵ ناوەندا نەگەشتوەتە ڕێکەوتنی تەواو هەرچەند هەولێر و بەغدا پێشتر ڕایان گەیاندووە کە هەرێم پابەندە بەڕێکەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمەوە.

لەمانگی ئایاردا هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس ئاستی پابەند بونیان ٨٩٪ بووە واتە زیاتر لە یەک ملیۆن پابەند نەبون. ئەمانە هەمووی وامان لێدەکات بڵێین، نرخی نەوت لەم ڕێژەیە زۆر زیاتر بەرز نابێتەوە و ماوەیەکی دەوێت تا نرخی نەوت بگاتە ٥٠ دۆلار و بەرەو سەر.

شیکردنەوە

تصفّح المقالات

Previous Post: هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس ڕێکەوتن مانگی تەموزیش وەک حوزەیران بەرهەم کەم بکەنەوە
Next Post: وەزیری نەوتی عێراق دڵنیای دا کە پابەند دەبن بەکەم کردنەوەی بەرهەمی نەوتەوە

Related Posts

عومەر گوڵپی بۆچی واژۆی ڕاپۆرتەکەم نەکرد کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەخرێتەڕوو؟ داهات بەشی مووچەو خەرجیەکان دەکات؟ شیکردنەوە
بەکورتی و بەکوردی شیکردنەوە
ئاستی بەرهەمی کێڵگەکان و بڕی شایستەداراییەکانی کۆمپانیاکان بۆ مانگی ئایار شیکردنەوە
داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی (2023)دا شیکردنەوە
توانای پاڵاوگە نەوتییەکانی هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی سپی شیکردنەوە
کەمکردنەوەی نەوت لەلایەن سعودیەوە دەکرێت سوود بە بەرهەمهێنەرانی ئەمەریکا بگەیەنێت شیکردنەوە

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
  • جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک
  • کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR و بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە دوبەی کۆبونەوە
  • غازی كۆرمۆر رەوانەی كەركوك كرا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رەتیدەکاتەوە ئاگادار بێت
  • کۆمپانیا نەوتییەکان: زیانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت ٧ ملیار دۆلارە

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • PetroChina to acquire ExxonMobil’s stake in Iraq’s West Qurna 1 oil field
  • DNO partially resumes production at Iraqi oil field amidst export pipeline shutdown
  • QatarEnergy, TotalEnergies partner on $10 billion natural gas project in Iraq
  • More producers cut oil production amidst Iraqi legal disputes
  • Iraq wins Kurdish oil arbitration can against Turkey

ئەرشیف

  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2023 ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.

Powered by PressBook Grid Blogs theme