Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

بەرهەمی نەوتی ئێران، لیبیا، ڤەنزوێلا وکاریگەریی لەسەر نرخی نەوت.

Posted on يوليو 6, 2020نوفمبر 16, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

بەهۆی گەمارۆی ئابوری و جەنگی ناوخۆوە بەرهەمی ئەو سێ وڵاتەوە کەم بووەتەوە بۆ ٢ ملیۆن و چوارسەد هەزار بەرمیل وە هەناردەش بۆ ٧٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە

 

ئێران و ڤەنزوێلا دوو وڵاتی دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئۆپیک و خاوەنی یەکێک لە گەورەترین یەدەگی نەوتی خاو و گازی سروشتین لە جیهاندا. چەند ساڵێک پێش ئێستابەرهەمی نەوتی ئێران گەشتوەتە ٤ ملیۆن بەرمیل و ڤەنزوێلا ش لە سەروو ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیلە و لیبیاش وەکو یەکێک لە گەرەترین بەرهەم هێنەرانی ئەفریکا بەرهەمی لە ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل دابووە، واتە ئەو سێ وڵاتە بەیەکەوە ٧ مليۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەم یان بووە .

 

بەڵام ئێستا بەهۆی گەمارۆی ئابوری و جەنگی ناوخۆوە بەرهەمی ئەو سێ وڵاتەوە کەم بووەتەوە بۆ ٢ ملیۆن و چوارسەد هەزار بەرمیل وە هەناردەش بۆ ٧٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە. ئەمە لەگەڵ کەم بونەوەی بەرهەمی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس و وڵاتانی دەرەوەی هاوپەیمانیەکە هۆکارن بۆ ئەوەی نرخی نەوت لە سەر و ٤٠ دۆلارەوە جێ گیر ببێت و ئەمڕۆ خاوی برێنت بگاتە ٤٣ دۆلار. ئەگەر بارودۆخی ئەو سێ وڵاتەوانەبوایە ئەوا زۆر ئەستەم دەبوو هاوپەیمانیەتیەکەی ئۆپیک پلەس بەو ڕادەیەی ئێستا کاریگەری هەبوایە لەسەر نرخی نەوت، لە هەمان کاتدا لەگەڵ ئەوەی ئەو بەربەستانەی دانرابوون لەبەردەم هاتوچۆ لەوڵاتە پیشەسازییەکاندا بە بۆنەی کۆرۆناوە وا لادەبرێن بەڵام هێشتا بازرگانەکان بە هەستیارییەوە دەڕواننە نرخی نەوت و نیگەرانی زیاتر بڵاو بونەوەی کۆرۆنان، بەتایبەت لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین و هیندستان .

 

کاریگەریەکانی گەمارۆ و جەنگ لە سەر ئەو وڵاتانە

 

لیبیا

 

لەدوای ئەوەی لیبیا لەدوای بەهاری عەرەبی و روخانی دەستەڵاتی معمر قەزافی لە ٢٠١١ دا ئە وڵاتە توشی جەنگی ناوخۆ بووە بەهۆیەوە پیشەسازی نەوتیش زیانی گەورەی بەرکەوتووە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرهەمی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمکردووە بۆ زۆر جار ژێر ١٠٠ هەزار بەرمیل و لە مانگی حوزەیراندا تۆزێک بەرزبویەوە بۆ ١١٠ هەزار بەرمیل واتە لە دەست دانی ڕێژەی ٩١٪ ی بەرهەم کە دەکاتە ١ ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل.

 

 

ئێران

 

ئێرانیش دوای ئەوەی مانگی ئایاری ٢٠١٨ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند کە وڵاتەکەی دەکشێتەوەلە ڕێکەوتنی نەوەوی ئێران. و بڕیاری گەمارۆ خستنە سەر ئێرانی دا و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.بڕیارەکە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران و کرینی نەوت و غازی دەگرێتەوە و ، ترامپ رایگەیاند کە ئامانجیان وەستاندنی هەناردەی نەوتی ئێرانە و گەیاندنیە تی بۆ سفر،تاڕادەیەکی بەرز گەمارۆکە کاریگەری هەبوو.

 

 

لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ دا هەناردەی ئێران دابەزیوە بۆ ٢٦٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٠ دا تێکرای هەناردەی بریتی بووە لە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. واتە بەراورد بە بەرهەمی ٢٠١٦ کە ئاستی بەرهەم بریتی بووە لە ٤ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە بۆ کەمتر لە ٢ ملیۆن ٥٠٪ بەرهەم کەمی کردووە. هەناردەی ئێران لە مانگی ئایاردا بریتی بووە لە ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە کاتێکدا لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ دا پێست گەمارۆکان بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل واتە بەڕێژەی ٩٢٪ هەناردەی کەمی کردووە و ڕۆژانە ٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەوادار بەرمیل دەکات.

 

 

ڤەنزویلا

 

ڤەنزوێلا ئەوڵاتەی کە خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا بەهۆی گەمارۆی ئابوری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە ناتوانێت کڕیار بۆ نەوتەکەی بدۆزێتەوە و بەرهەمی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت
گەمارۆی سەرڤەنزوێلا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ لە سەردەمی باراک ئۆباما دا ، پاشتر لە ٢٠١٧ لەلایەن دۆناڵد ترامپ جارێکی تر گەمارۆکەی توند تر کرد وە لە کانونی دووەمی ٢٠١٩ جارێکی تر گەمارۆ ئەو وڵاتەی گوشی.
ڤەنزوێلا بەرهەمی لەساڵی ١٩٧٥ دا گەشتە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا ساڵی ٢٠١٤ لە و ڕێژەیەدا مابۆ وە. پاشان لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەهۆی گەمارۆی ئابوورییەوە بەرهەم گەشتە ١٫٩١ ملیۆن بەرمیل و لە ٢٠١٧ وە بۆ ١٫٣٥ ملیۆن لە ٢٠١٨ دا هەروەها لە کۆتایی ٢٠١٩ بەرهەمی نەوتی ڤەنزوێلا دابەزی بۆ ٩١٢ هەزار بەرمیل وە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دا دوای ئەوەی گەمارۆی ئابوری تەواو توندکرا لەسەر ئەو وڵاتەئێستا بەرهەمی دابەزیوە بۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل.

 

 

سود وەرگیراوە لە

 

www.venezuelanalysis.com www.bloomberg.com www.reuters.co.uk www.worldoil.com www.tradingeconomics.com

هەواڵ Tags:ئێران, ڤەنزویلا, لیبیا

تصفّح المقالات

Previous Post: ڕونکردنەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە بەرهەمی هەرێم
Next Post: ئێران پەرەپێدان لە پیشەسازی نەوتدا دەکاتە بەبێ گوێدانە گەمارۆکانی سەری

Related Posts

کارەبا لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی گەرمیان بەرهەمدەهێنرێت هەواڵ
سعودیە لەبری ئۆپیک پلەس بەرهەم کەم دەکاتەوە هەواڵ
نرخی نەوت جارێکی تر دابەزی هەواڵ
ئاستی بەرهەمی کێڵگەکانی نەوتی هەرێم لە ساڵی٢٠٢٢ دا هەواڵ
ئۆپیک پلەس ڕێککەوتن و داهاتی عێراقیش زیاد دەکات هەواڵ
دوو کۆمپانیای گەورەی چینی چاویان لەسەر پشکەکانی ئێکسۆن مۆبیلە لەعێراق هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
  • جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک
  • کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR و بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە دوبەی کۆبونەوە
  • غازی كۆرمۆر رەوانەی كەركوك كرا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رەتیدەکاتەوە ئاگادار بێت
  • کۆمپانیا نەوتییەکان: زیانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت ٧ ملیار دۆلارە

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • PetroChina to acquire ExxonMobil’s stake in Iraq’s West Qurna 1 oil field
  • DNO partially resumes production at Iraqi oil field amidst export pipeline shutdown
  • QatarEnergy, TotalEnergies partner on $10 billion natural gas project in Iraq
  • More producers cut oil production amidst Iraqi legal disputes
  • Iraq wins Kurdish oil arbitration can against Turkey

ئەرشیف

  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2023 ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.

Powered by PressBook Grid Blogs theme