Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

وەزیری وزەی روسیا پێشبینی پشتگیری زیادکردنی بەرهەمی نەوت دەکات

Posted on ديسمبر 25, 2020ديسمبر 25, 2020 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری وزەی رۆسیا ئەلێکساندەر نۆڤاک رۆژی هەینی ڕایگەیاند کەوا پێشبینی دەکات لەمانگی شوباتی ٢٠٢١ دا بە بڕی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەمی هاوپەیمانێتی ئۆپیک پلەس زیادبکات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی هەفتەیەکە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤێرژنێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زۆر خێراتر لە ڤێرژنە ئەسڵییەکە بڵاودەبێتەوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەستاوە و ئێستا نرخی نەوت لە سەرو ٥٠ دۆلارەوە جێگیر بووە،

نۆڤاک پێی وایە کە نرخی نەوت لە نێوان ٤٥ بۆ ٥٥ دۆلار زۆر گونجاوە بۆ بوژانەوەی بەرهەمی نەوتی ووڵاتەکەی، کە بەهۆی کەمبوونەوەی خواست و پابەندی بە ڕێکەوتنەکەی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەسەوە لە ماوەی ٩مانگی ڕابووردودا بەڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە.

هاوپەیمانێتی ئۆپیک پلەس بڕیاری داوە بە قۆناغ بەندی و لەسەر خۆ ئاستی بەرهەم زیاد بکات. بڕیار بوو لەسەرەتای ساڵی نوێ وە بڕی ٢ ملیۆن بەرمیل بەرهەم لەلایەن هاوپەیمانییەتییەکەوە زیاد بکرێت ، بەڵام ئەم بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە گۆڕا بۆ ٥٠٠ هەزار بەرمیل بۆ مانگی کانوونی دووەم ،وە بڕیارە کۆبونەوەی مانگانە بکرێت بۆ بڕیاردان لەسەر مانگەکانی دواتر بەپێی بارودۆخی بازاڕ و خواست لەسەر نەوت.

بڕیارە ٤ی کانوونی دووەمی ئایندە جارێکی تر هاوپەیمانیەکە کۆ ببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بەرهەمی مانگی شوبات. روسیا لەسەر زاری ئەلێکساندەر نۆڤاکەوە ڕایگەیاند ئەگەر هەموو شتەکان سەقامگیر و ئاسایی بێت ئەوا ئێمە پشتگیری ئەو بۆچونە دەکەین بڕی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم زیادبکرێت، وە پێستریش ڕایگەیاندبوو زیادکردنی مانگانەی نەوت دەمانگەیەنێتە ئەو قۆناغەی لە مانگی نیساندا ئەو بڕەی کە بڕیار بوو لە کانوونی دووەمدا زیاد بکرێت بەتەواوەتی زیاد بکرێت.

هەواڵ Tags:بەرهەمی ئۆپیک, وەزیری وزەی روسیا

تصفّح المقالات

Previous Post: سەلامەتی کار و ڕووداوەکەی کەورگۆسک
Next Post: چین لەڕیی پارەی پێشەکی نەوتەوە قەرز بە عێراق دەدات

Related Posts

لە لەندەن دادبینی کۆمپانیای دیناستی دژی د. ئاشتی هەورامی دەست پێ دەکات هەواڵ
هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیایەکی نەوتی ڕاگەیاندووە قەرزەکانی دەداتەوە هەواڵ
گوزەرێکی پوخت بە ناو ململانێی سیاسیی و ووزە لە عێراق و هەرێمدا. هەواڵ
نەوتی بارکراوی هەرێم لە جیهان- ٢٠١٦ هەواڵ
کۆمپانیای نەوتی بەسرە یاداشتنامەی لەگەڵ ئێران واژۆ کرد. هەواڵ
عێراق هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ئابی ڕاگەیاند هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
  • جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک
  • کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR و بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە دوبەی کۆبونەوە
  • غازی كۆرمۆر رەوانەی كەركوك كرا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رەتیدەکاتەوە ئاگادار بێت
  • کۆمپانیا نەوتییەکان: زیانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت ٧ ملیار دۆلارە

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • PetroChina to acquire ExxonMobil’s stake in Iraq’s West Qurna 1 oil field
  • DNO partially resumes production at Iraqi oil field amidst export pipeline shutdown
  • QatarEnergy, TotalEnergies partner on $10 billion natural gas project in Iraq
  • More producers cut oil production amidst Iraqi legal disputes
  • Iraq wins Kurdish oil arbitration can against Turkey

ئەرشیف

  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2023 ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.

Powered by PressBook Grid Blogs theme