د. کەمال ئەتروشی کاندیدە بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکانە

2021-01-03 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

وتەبێژی حکومەتی هەرێم د. جوتیار عادل ڕایگەیاند کە سەرۆکی حکومەت د. کەمال ئەتروشی کاندید کردووە بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان . داوای لە پەرلەمان کردووە کە بیخاتە بەرنامەی کارەوە.

دەقی راگەیاندنەکەی حکومەت

‎راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

‎بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.

‎ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت.

‎د. جوتیار عادل
‎گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/1/3

بەشێک لە سیڤی دکتۆر کەمال ئەتروشی

  • لەمانگی تەموزی ٢١٠٩ وە ڕاوێژکاری وزەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.
  • ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ ڕاوێژکاری پێشکەوتوو جیۆلۆجی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی
  • لە ٢٠١٧ دا جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوەیتی تایبەت بە نەوت و گازە.
  • لەدایکبوی ساڵی ١٩٥٥
  • لەساڵی ١٩٨٥ بەکالۆریۆسی لە جیۆلۆجی زانکۆی بەغداد بەدەست هێناوە.
  • لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی وەکو جیۆفیزیا دامەزراوە.
  • ساڵی ١٩٨٧ ماستەری لە جیۆفیزیای استکشافی نەوت لە زانکۆی University Bordeaux ی فەرەنسا بەدەست هێناوە.
  • لە ساڵی ١٩٩١ لە هەمان زانکۆ دکتۆرای لە جیۆفیزیای ( گەڕان و پشکنین دا ) بەدەست هێناوە.