Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

سعودیە لەبری ئۆپیک پلەس بەرهەم کەم دەکاتەوە

Posted on يناير 5, 2021يناير 6, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین

“سعودییە تەنها پشتییەکی نەرم و خۆش دابین ناکات بۆ بازاڕی نەوت بەڵکو دەستەیەکی تەواو لە لێفە و سەرچەف و بگرە تەختەی نوستنیش دابین دەکات” بیونار تۆنهۆگن وادەڵێ.

دوای دوو ڕۆژ وتووێژی چڕو پڕ لە کۆتایدا بۆ جاری دووەم بە ڕێکەوتنێک کە هەموولا ڕازیبکات هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس کۆتایی بەدانیشتنەکانی هێنا.

ڕێکخراوی ئۆپیک پلەس دوو ڕۆژە بەشێوەی بازنەی تەلەفزیۆنی( ئۆنلاین) لەوتووێژدان بۆ ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە مانگی شوبات بەرهەمی نەوت زیاد بکەن یان بەم ئاستەی ئێستای بهێڵنەوە.

وڵاتی سعودییە پێداگری دەکرد لەسەر ئەوەی بەرهەم کەم بکرێتەوە تاوەکو جارێکیتر ڕوبەڕوی داڕمانی نرخی نەوت نەبنەوە، ڕووسیا وچەند وڵاتێکی تریش دەیانویست بەرهەم زیاد بکەن.

هاوپەیمانیەکە لە ڕۆژی دووەمی کۆبونەوەکەیدا بڕیاریدا کە زۆر بەی وڵاتانی ئەندام ئاستی بەرهەمیان وەکو خۆی بهێڵنەوە و هەندێک وڵات بڕێکی کەم بەرهەم زیاد بکەن، لەبەرانبەردا سعودییە بڕێکی زۆر بەرهەم کەم بکاتەوە. بەم بڕیارە سعودییە ڕوسیای قایل کرد و گەیشتنە ڕێکەوتن.

سعودییە لە مانگەکانی شوبات و ئازاردا ڕۆژانە بڕی ١ ملیۆن بەرمیل نەوت کەم دەکاتەوە هەروەکو چۆن دواجار بەهەمان شێوە لەمانگی حوزەیراندا سعودیە تاکلایەنە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر لە پشکی خۆی کەم کردەوە.

هەردوو ووڵاتی ڕوسیا و کازاخستان بڕیارە لەمانگی شوبات و ئازاردا بڕی ٧٥ هەزار بەرمیل ڕۆژانە زیاد بکەن، بەڵام ووڵاتانی تر ئاستی بەرهەم یان وەک خۆی دەمێنێتەوە. بەو مانایەی ئاستی ئەونەوتەی لە لایەن هاوپەیمانیەکەوە لەمانگی داهاتوودا زۆر کەمترە لەو بڕەی کە چاوەڕواندەکرا، بگرە گەر بەو شێوەبێت ئەوا ٣٥٠ هەزار بەرمیل کەمتر دەبێت لەو بڕەی پێش سەری ساڵ بەرهەم دەهات.

بەپێی پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی وەزیری وزەی ڕوسیا بە ئاشکرا پشتگیری هەنگاوەکەی سعودیەی کردووە ووتی “دیاری ساڵی نوێ یە” بەڵام لە کۆبونەوە داخراوەکەدا بە شازادە عبدالعزیز وەزیری نەوتی سعودیەی ڕایگەیاندووە، پێویستە ٥٠٠ هەزار بەرمیل زیاد بکەین بۆ ئەوەی نرخ لە ٥٠ دۆلاردا ڕابگرین و بتوانین پشکی خۆمان لەبازاڕ بپارێزین، ئەگینا ئەوپشکە لەلایەن نەوتی شێڵی ئەمریکاوە پڕدەکرێتەوە. بەڵام سعودییە بەوە قایل نەبووە و قورسایی کەمکردنەوەی خستووەتە سەر شانی خۆی و ڕازیبووە ڕوسیا ئەو بڕە لە بەرهەم زیاد بکات،هەرچەندە وەزیری نەوتی سعودیە ناوی لێنا پێویستی وەرزی.

داوای پێشتری هەریەک لە عێراق و نەیجیریا و ئیمارات ڕەدکرایەوە کە پشکیان لەبازاڕ زیاد بکەن.

دوای لێدوانەکەی سعودیە کاری هەڵکەندنی نەوتی بەردین زیادی کرد و پشکی کۆمپانیاکانیش بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرزبویەوە ، ئێکسۆن مۆبیل نزیکەی ٨٪ بەهای پشکەکانی بەرزبویەوە ، هەروەها کۆمپانیای EOG Resources Inc گەورەترین کۆمپانیای نەوتی بەردین (شێڵ ئۆیل)لە ئەمەریکا بەهای پشکەکانی لەبازاڕدا بە ڕێژەی١١٪ زیادی کرد.

بیونار تۆنهۆگن لە کۆمپانیای ڕاوێژکاری Rystad Energy A/S دەڵێت”سعودییە تەنها پشتییەکی نەرم و خۆش دابین ناکات بۆ بازاڕی نەوت، بەڵکو دەستەیەکی تەواو لە لێفە و سەرچەف و بگرە تەختەی نوستنیش دابین دەکات”. وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو دیارییە بەنرخەی سعودییە پێشکەشی نەوتی بەردین و ئەمەریکای کرد.

ئەم جۆرە لە ڕێکەوتن چاوەڕوان نەکراو بوو لە لایەن وەبەرهێنەکانەوە بۆیە لەدوای ئەم ڕێکەوتنەوە نرخی خاوی تەکساس بەرزبویەوە بۆ ٥٠٫٠٥ دۆلار کە بەرزترین ئاستە لە ١٠مانگی ڕابوردودا و خاوی برێنتیش گەشتە ٥٣٫٤٦دۆلار.

دوای دیارییە شاهانەکەی سعودیە نرخی نەوت گەشتە ئاستی مانگی شوباتی ٢٠٢٠

نوێ کراوەتەوە.

هەواڵ Tags:ڕێکەوتنی ئۆپیک پلەس

تصفّح المقالات

Previous Post: دانیشتنی ئۆپیک پلەس بەهۆی ڕێک نەکەوتنەوە دوا خرا
Next Post: جۆرێکی نوێ New Grade لە نەوتی بەسرە بۆیەکەم جار فرۆشرا

Related Posts

جۆرێکی نوێ New Grade لە نەوتی بەسرە بۆیەکەم جار فرۆشرا هەواڵ
هەولێر و بە‌غدا لەسەر شێوازێکی تازەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن هەواڵ
نەوتی قورس زیاتر خواستی لەسەرە لە بازاری ئاسیادا هەواڵ
دامەزراوەکانی ئەمریکا و نەرویج بڕی ڕاستەقینەی یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاودەکەنەوە هەواڵ
کۆمپانیا نەوتییەکان: زیانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت ٧ ملیار دۆلارە هەواڵ
ڕێککەوتن لە دۆسیەی نەوت ئاسان نییە هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • دەستی ڕووسیا لە ناو کەرتی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان دا: لێکەوتە ئابوریی و ناوچەییەکانی
  • بەنزین چۆن لە گۆڕەپانەكاندا بەرهەمدەهێندرێت
  • دادگای فیدراڵی سكاڵایەك لەسەر غازی كۆرمۆر رەتدەكاتەوە
  • جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
  • جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • PetroChina to acquire ExxonMobil’s stake in Iraq’s West Qurna 1 oil field
  • DNO partially resumes production at Iraqi oil field amidst export pipeline shutdown
  • QatarEnergy, TotalEnergies partner on $10 billion natural gas project in Iraq
  • More producers cut oil production amidst Iraqi legal disputes
  • Iraq wins Kurdish oil arbitration can against Turkey

ئەرشیف

  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2023 ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.

Powered by PressBook Grid Blogs theme