Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە ڕوونکردنەوەیەک دێتە گۆ و وەڵامی وەزیری نەوتی عێراق دەداتەوە.

Posted on يناير 18, 2021يناير 19, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین

دوای ئەوەی زیاد لە سێ ساڵە هیچ هەواڵێکی نوێ لە سەر سایتی کۆن و نوێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نیە، ئەمڕۆ دووشەمە ٢٠٢١/١/١٨ یەکەمین هەواڵ لە پێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڵاو کرایەوە.

ڕوونکردنەوەکە لە بەشی هەواڵەکان و بڵاوکراوە ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوکراوەتەوە و تایبەتە بە وەڵامدانەوەی وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عبدالجبار کە لە چواپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی هەواڵی عێراقیە پێش چوار ڕۆژ بڵاو کرایەوە .لەو چاوپێکەوتنەدا هەرێمی تۆمەتبار کرد بەوەی زەرەرێکی زۆر دەدات لە داهاتی وڵات بەوەی لەلایەک نەوتەکەی بەهەرزان دەفرۆشیت و لەلایەکی تر تێچووی نەوتەکەی زیاترە بۆیە دەبێت ئەو پابەندییەی لەسەر عێراقە بە کەمکردنەوەی بەرهەم لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەسدا دەبێت لەنەوتی هەرێم بێت نەک ئەو نەوتەی تێچوی کەمترە و چەند خاڵێکی تر کە لە ڕاگەیاندنەکەدا وەڵام دراوەتەوە.

ئێمە لەڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەتی پرۆسەکانی نەوت هیوادارین ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری بەشێوەیەکی بەردەوام و چالاک بوونی پێگەی وەزارەت ببینین ئەو قوفڵە بکرێتەوە کە بەڕووی هاووڵاتی و پسپۆڕان و ڕێکخراوەکان وڕۆژنامە نووساندا درابوو لەدەرگای زانیارییەکان.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)-

وەزیری نەوتی عێراق بەڕێز ئیحسان عەبدولجەبار لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بە چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە نەوتی هەرێمی کوردستان کردبوو ، لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند ڕوونکردنەوە و ڕاستکردنەوەیەک سەبارەت بەو بابەتانە بدەین کە لە چاوپێکەوتنەکەدا باسکراون:

یەکەم: بەڕێز وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە کە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان بەرزە و نەوتی هەرێمی کوردستان بە 10 دۆلار کەمتر لە نرخی نەوتی خاوی عێراق دەفرۆشرێت .
بێگومان ئەمە چەند هۆکارێکی هەیە، لەوانە پێکهاتە و سروشتی ئاڵۆزی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکە کە تێچووی دەرهێنانی زیاتر بێت لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق . سەبارەت بە نرخەکەشی بەداخەوە بە هۆی ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لە لایەن حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ نەوتی هەرێم دروست دەکرێت ، نرخی نەوتی هەرێم کەمترە لە نرخی بازاڕەکانی جیهان.

دووەم: لە چاوپێکەوتنەکەدا بەڕێز وەزیری نەوتی فیدراڵی ، داوای ئەوە دەکات دۆسیەی نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ بکرێت و بە شێوەیەکی ( مەرکەزی) بەڕێوە ببرێت . لە کاتێکدا بە پێی دەستوور ، عێراق دەولەتێکی فیدراڵییە و مەرکەزیی نییە . بە پێی دەستووریش ، کە زۆرینەی عێراقییەکان دەنگیان پێداوە ، هەرێمی کوردستان مافی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەیە . بۆیە داوای ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم، داوایەکی نا دەستوورییە . بەڵام لە هەمانکاتدا ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ ئەوەی داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕادەستی حکومەتی فیدرالی بکەین لە بەرامبەر ئەوەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکەن. هەمیشە ئامادەشین کێشەکانی نێوانمان بە پێی دەستوور چارەسەر بکەین و بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوبەش کە لە بەرژوەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

سێیەم: سەبارەت بە پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئۆپێک ، هەرێمی کوردستان پابەندبووە بەو بڕەی بۆی دیاریکراوە کە 430 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە، لە کاتێکدا هەرێم تەنیا نزیکەی بیست و پێنج هەزار بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی داناوە، بەڵام حکومەتی فیدراڵی یەک ملیۆن بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییە.
بەپێی ڕێژەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بێت کە 12.67% دەبووایە هەرێم زیاتر لە شەشسەت هەزار ( 600,000 ) بەرمیل بەرهەم بهێنێت لە کۆی پێنج ملیۆن بەرمیلی بەرهەمی عێراق، بەڵام هەرێم تەنیا چوارسەد و پەنجا هەزار بەرمیل بەرهەم دێنێت، واتە هەرێمی کوردستان زۆر لە بەشی خۆی کەمتر بەرهەم دەهێنێت. بۆیە ئەوەی لە بەشی خۆی زیاتر نەوتی بەرهەمی هێناوە حکومەتی عێراقە نەک هەرێم ، بۆیەش دەبێت حکومەتی عێراق بەرهەمی خۆی کەم بکاتەوە نەک ئەو داوایە لە هەرێم بکات. سەرەڕای ئەوەش هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کەمکردنەوەی بەرهەمێنان، سی هەزار (30.000 ) بەرمیلی لە بەرهەمهێنانی خۆی کەم کردووەتەوە.
چوارەم : بەڕێز وەزیری نەوتی فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە کە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک سەر بە بەغدان . لە کاتێکدا ئاشکرایە کە کەرکووک بە پێی دەستوور، ناوچەیەکی کێشە لەسەرە و پێویستە بە پێی ماددەی 140 خاوەندارێیتی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێت.

لە کۆتاییدا جارێکی دیکەش ئامادەیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت دەردەبڕین بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەردوولاماندا بێت .

هەواڵ Tags:ڕوونکردنەوە, وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

تصفّح المقالات

Previous Post: ڕاپۆرتی وردبینی دیلۆیت بۆ داهاتی نەوتی ٩ مانگی ٢٠٢٠ بڵاو کرایەوە
Next Post: زانیاری چالاکییە کانی کێڵگەی تاوکی لەساڵی ٢٠٢٠ دا و چۆنیەتی دانەوەی شایستە دواکەوتووەکان

Related Posts

ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیا رێکدەکەون بەشێوەیکی بێ وێنە بەرهەم کەم بکەنەوە هەواڵ
نەوتی سعودیە بە یوان چینی؛ جوڵەیەکی دراماتیکی چاوەڕوانکراو و ئاگادارکردنەوە بۆ شازادە هەواڵ
روونکردنەوەی وەزارەتی وزەو سامانە سروشتییەکانی تورکیا سەبارەت بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەواڵ
نرخی نەوت جارێکی تر دابەزی هەواڵ
دەقی بڕیاری دادگای نێوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتیی ICC هەواڵ
کێڵگەی سەرتە بەرهەمی نەوتی دوو هێندە زیاد دەکات هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت