کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئین ئینێرجی دامەزراندنی ماثیو زایس بۆ ڕۆڵی جێگری سه رۆکی کاروباری حکومه ت ڕاگەیاند .
لە پێناسەی زایس دا کۆمپانیاکە دەڵێت جەنگاوەرێکی سەربازییە کە زیاتر لە 20 ساڵ ئەزموون ئەهێنێت بۆ کۆمپانیا کە.
پێشتر وەک یاریدەدەری جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کاری کردووە. بەرپرسی کاروباری عێراق و کورد بووە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی.
مارک ڕۆلێنز سەرۆکی کۆمپانیاکە سەبارەت بە مات دەڵێت ” شارەزای زۆر و کاریگەری مات لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان و سەرکردەکانی جیهان سەرمایەیەکی گەورەیە بۆ کۆمپانیاکە”.
ماسیۆ زیاتر لە دوو دەیە وەک ئەفسەری سوپا و ستراتیژیست خزمەتی کردووە و ئەزموونەکەی ڕۆڵی ستراتیژی لە شەڕی دژی چەکی کۆکوژ (ئەتۆمی، کیمیایی و بایۆلۆجی) و سایبەری و سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆ دەگرێت.
کۆلۆنێل ماسیۆ زەیس هاونووسەری کتێبی “مێژووی فەرمیی سوپای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنی ئازادیی عێراق” دوو بەرگ official history of the United States Army in Operation Iraqi پێشتر پرۆفیسۆری یاریدەدەر بووە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ئەکادیمیای سەربازی ئەمەریکا و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە خوێندنی ئەمنی لە قوتابخانەی واڵش لە خزمەتگوزاری بیانی زانکۆی جۆرجتاون. دکتۆر زیس بەکالۆریۆسی لە زانستی ئابوری دا هەیە لە ئەکادیمیای سەربازی ئەمریکا لە وێست پۆینت، ماستەرو دکتۆرا (لێکۆڵینەوەی ئاسایش) لە زانکۆی پرینستۆن بەدەست هێناوە.
کۆمپانیای وزەی HKN کۆمپانیایەکی تایبەتی نەوت و گازە و سەرنجی کارەکانی لەسەر هەرێمی کوردستانە. ئێستا لەکێڵگەی سەرسەنگ لەپارێزگای دهۆک وەبەرهێنانی دەکات و خاوەنی پشکی ٦٢٪ ی کێڵگەکەیە. بەرهەمی کێڵگەی سەرسەنگ لە مانگی کانوونی دووەمدا بەتێکڕا ٣١٫٥٠٠ بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.