Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

هەناردەی نەوتی حەسیرە بۆ بۆری كورستان راگیرا

Posted on مارس 30, 2021نوفمبر 16, 2021 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

لە درەو میدیا وەرگیراوە

ئیمێڵێكی كۆمپانیای گازپرۆمی روسی، شڵەژانی دروستكردو هەناردەی گەورەترین كێڵگەی نەوتی سنوری یەكێتی بۆناو بۆری هەناردەی نەوتی كوردستانى راگرت. 

لە بەیانی ئەمڕۆوە هەناردەی نەوتی كێلگەی “حەسیرە”ی ناوچەی گەرمیان بۆ بۆری نەوتی كوردستان راوەستاوە.
“حەسیرە” گەورەترین كێلگەی نەوتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتییە، كە رۆژانە (٣١ بۆ ٣٣) هەزار بەرمیل نەوتی تێدا بەرهەم دەهێنرێت‌و ئەم نەوتە لەرێگەی تانكەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ كێڵگەی (خورمەڵە) لە نزیك هەولێرو لەوێوە دەكرێتە ناو بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان‌و هەناردەی بەندەری جیهان دەكرێت لە توركیا.

كۆمپانیای (گازپرۆم)ی روسی لە كێڵگەی “حەسیرە” كاردەكات، ئەو نەوتەی كە بەرهەمی دەهێنێت دەیدات بە كۆمپانیاكانی گوستنەوەی نەوت، كۆمپانیا لەرێگەی تانكەرەوە نەوتەكە دەگوازێتەوە، لەسەر وەرگرتنی تەندەری گواستنەوەی ئەم نەوتە كێشە دروستبووە.

كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو، كۆمپانیا (گازپرۆم) تەندەرینی كرد بۆ پێدانی كاری گواستنەوەی نەوتەكە بە كۆمپانیایەك، (١٥) كۆمپانیا بەشدارییان لە پرۆسەی تەندەرینەكەدا كرد، سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ كۆمپانیا روسییەكە رایگەیاند، كاری گواستنەوەی نەوتەكە بۆ كۆمپانیایەك دەرچووە بەناوی (جهانگیر)و ئەم كۆمپانیایە هەر تەنێك لە نەوتەكە بەبڕی (١٦) دۆلار دەگوازێتەوە بۆ كێڵگەی (خورمەڵە)، ئەمەش كەمترین نرخ بوو كە تائێستا لەو كێڵگەیە تۆماركرابێت.

دوێنێ كۆمپانیای گازپرۆم ئیمێڵێكی بۆ كۆمپانیا بەشداربووەكانی تەندەرینەكەی كۆتایی ساڵی رابردوو نارد، ئەم ئیمێڵە دۆخەكەی شڵەژاند، لە ئیمێڵەكەدا نوسرابوو، كۆمپانیای (جهانیگر) ناتوانێت كارەكە بكات، بۆیە گواستنەوەی نەوتەكە جارێكی تر دەدەنەوە بە كۆمپانیای (بلاك پوڵ).

ماوەی چوار ساڵە، كۆمپانیای (بلاك پۆڵ) گرێبەستی گواستنەوەی نەوتی حەسیرەی پێدەدرێت، خاوەنی ئەم كۆمپانیایە پیاوێكی سەرمایەدارە بەناوی (دانای حاجی ساڵح)، كۆمپانیای گازپرۆم بۆ ماوەی دوو ساڵی تر كاری گواستنەوەی نەوتەكەی داوەتەوە بە كۆمپانیاكەی ئەم پیاوە. 
كۆمپانیای (بلاك پۆڵ) پێشتر تەنیا گرێبەستی گواستنەوەی نەوتەكەی وەرگرتووە، بەڵام خۆی جێبەجێی نەكردووە‌و بەشێكی پارەی گرێبەستەكەی داوە بە كۆمپانیای (كیپ ئۆف ئۆیل) بۆ ئەوەی نەوتەكە بگوازێتەوە.
كۆمپانیای (كیپ ئۆف ئۆیل) خاوەنی تانكەرەكانی نەوتە لە كێڵگەی حەسیرە، چەند ساڵە بە دەستی دوو كاری گواستنەوەی نەوت بۆ كۆمپانیای (بلاك پوڵ) كردووە‌و تائێستاش بەردەوامە، بەڵام ئێستا ئیتر ئەزمونی پەیدا كردووە‌و نایەوێت چیتر بە دەستی دوو كارەكە بكات، بۆیە لە تەندەرینەكەی كۆتایی ساڵی رابردوودا بەناوی دوو كۆمپانیاوە بەشداریكردووە كە بریتین لە كۆمپانیاكانی (كیپ ئۆف ئۆیل)‌و (سروشتی هاكاری)، بەڵام تەندەرەكەی بۆ دەرنەچووە. 

لە بەیانی ئەمڕۆوە شۆفێری تانكەرەكانی نەوتی “حەسیرە” مانگترنیان راگەیاندووە‌و هیچ بڕە نەوتێكی سنوری یەكێتییان بۆ بۆری نەوتی كوردستان نەگواستوەتەوە.

مانگرتنی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت لە نزیک کێڵگەی حەسیرە


ئازاد عەبدولقادر خاوەنی كۆمپانیای (كیپ ئۆق ئۆیل) كە خاوەنی تانكەرەكانی گواستنەوەی نەوتە لە لێدوانێكدا بۆ (درەو) رایگەیاند، كۆمپانیای (بلاك پوڵ) گرێبەستی گواستنەوەی نەوتی حەسیرە قۆرخ كردووە‌و پشتیوانی سیاسی هەیە‌و لەڕێگەی ئەو پشتیوانییەوە فشار دەكات بۆ ئەوەی هەموو جارێك تەندەرەكەی پێبدرێتەوە. 
ئازاد عەبدولقادر وتی:” ئێمە مانگرتنمان راگەیاندووە‌و كارناكەین، ئیمزای شۆفێری تانكەرەكانمان كۆكردوەتەوەو دەیبەین بۆ ئیدارەی گەرمیان، رازی نین جارێكی تر تەندەرەكە بدرێتەوە بە كۆمپانیای بلاك پوڵ، دەبێت گازپرۆم كارەكە بدات بە كۆمپانیایەكی تر، یاخود جارێكی تر تەندەرین بكاتەوە”. 
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم كێشەیە، كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:

http://www.roonbeen.org/2021/03/29/گواستنەوەی-نەو

تەنکەرە مانگرتووەکان، دەروازەی کێڵگەی حەسیرە

هەواڵ Tags:کێڵگەی حەسیرە, گازپرۆم

تصفّح المقالات

Previous Post: گواستنەوەی نەوتی “حەسیرە” مشتومڕی دروستکردووە
Next Post: داهات و هەناردەی عێراق لە مانگی ئازاردا

Related Posts

ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیا رێکدەکەون بەشێوەیکی بێ وێنە بەرهەم کەم بکەنەوە هەواڵ
یەکەم دانیشتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە بوجەی ٢٠٢١ی هەرێم بەڕێوە چوو هەواڵ
داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی رابوردودا کەمتر بووە لە ١ ملیار و نیو دۆلار. هەواڵ
گوزەرێکی پوخت بە ناو ململانێی سیاسیی و ووزە لە عێراق و هەرێمدا. هەواڵ
کۆمپانیایەکی نەوت کە لە هەرێم کاردەکات پۆستێکی بەرز دەدات بە ئەفسەرێکی پێشوی سوپای ئەمەریکا هەواڵ
لە هەرێم ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجە دوو هێندە زیادی کردووە ، پەیوەندی بە گازی سوتێنراوی پاڵاوگەکانەوە هەیە شیکردنەوە

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • دەستی ڕووسیا لە ناو کەرتی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان دا: لێکەوتە ئابوریی و ناوچەییەکانی
  • بەنزین چۆن لە گۆڕەپانەكاندا بەرهەمدەهێندرێت
  • دادگای فیدراڵی سكاڵایەك لەسەر غازی كۆرمۆر رەتدەكاتەوە
  • جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
  • جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • PetroChina to acquire ExxonMobil’s stake in Iraq’s West Qurna 1 oil field
  • DNO partially resumes production at Iraqi oil field amidst export pipeline shutdown
  • QatarEnergy, TotalEnergies partner on $10 billion natural gas project in Iraq
  • More producers cut oil production amidst Iraqi legal disputes
  • Iraq wins Kurdish oil arbitration can against Turkey

ئەرشیف

  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2023 ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.

Powered by PressBook Grid Blogs theme