هەناردەی نەوتی هەرێمKBT لە ڕێی بەندەری جیهان لە مانگی ئابی٢٠٢١ دا

ڕوونبین

ڕێکخراوی ڕونبین ڕاپۆرتی مانگانەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاودەکاتەوە کە زانیاری لەسەر بەشێکی زۆری نەوتی خاوی بارکراوی هەرێمی کوردستان KBT لە بەندەری جیهانی تورکیا لە مانگی ئابی ٢٠٢١ی تێدایە.

بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی ڕوونبینە لەمانگی ئابدا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم بڕی ٩٫٧١٠٫٨٢٤ بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە. ئەم بڕانە تەنها نەوتی بارکراوی کەشتییەکانە، بەمانای کۆی بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم نایەت.

راپۆرتەکەی روونبین زانیارییە تەنها لەسەر ١٨ کەشتی قەبارە جیایە کە نەوتی خاوی هەرێمیان لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە بارکردووە. نەوتی هەرێم بۆ ٦ وڵات ڕۆشتووە کە سەرجەمیان لە ئەوروپا بووە و یەک باریش کە بۆ ئەوروپا ڕۆشتووە بەڵام نازانرێت لە چ وڵاتێک گیرساوەتەوە.

بۆ بینینی خشتەکە لێرە کرتە بکە:

خشتەی نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهان- ئاب-٢٠٢١