Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

Posted on فبراير 28, 2022مارس 8, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٠٢/٢٨ به‌ سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تييه‌كان، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، په‌رله‌مانى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌كه‌دا بڕيارى دادگاى فيدرالی عيراق له‌ ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٠٢/١٥ ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ جەخت دەکاتەوە كه‌ بڕیارەکه‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى قبووڵكراو نييه‌ و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پياده‌كردنى مافە دەستوورییەکانی و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌ست له‌ ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌ڵناگرێت و هه‌موو ڕێگه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستوورى ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە‌:

١- بڕيارى دادگاى باڵاى فيدرالى پێچه‌وانه‌ى ده‌ق و گيان و بنه‌ما ڕاسته‌قينه‌كانى سيستەمى فيدرالييه‌ و پێشێلكردنێكى زه‌ق و ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌.

٢- برياره‌كه‌ى دادگا به ‌شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هه‌مواركردنێكى ناده‌ستووريى ده‌ستووره‌، چونكه‌ بووه‌ته‌ هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ستووريى هه‌رێمه‌كان و به‌خشينى به‌ ده‌سه‌ڵاتى فيدرالى كه‌ ئه‌مه‌ش ناته‌بايه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى دادگاى فيدرالى و پاشگه‌زبوونه‌وه‌يه‌ له‌ سيستەمى فيدرالى.

٣- دادگا له‌ بڕياره‌كه‌يدا پشتى به‌ ياساكانى ساڵانى ١٩٧٦ و ١٩٨٥ى عيراق به‌ستووه‌ كه‌ ياساى ناوه‌ندين و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ده‌ستوورى ساڵى ٢٠٠٥ى عێراقى تازه‌دا‌ ناكۆكه‌ كه‌ سيستمى حوكمى له‌ عيراق له‌ ناوه‌ندييه‌وه‌ بۆ سيستەمێكى فيدرالى گۆڕيوه‌ و به‌ ڕوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و پارێزگا‌كان و دەسەڵاتی فيدراڵى دابەش کردووە.

٤- هه‌رێمى كوردستان پێى وايه‌ ئه‌م بڕياره‌ جگه‌ له‌وه‌ى بنكۆڵكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدرالييه، له‌ هه‌مان كاتدا پێشى وايه‌ مه‌رامى تايبه‌تى له‌ پشته‌ و بێلايه‌ن نييه‌، به‌تايبه‌تيش كه‌‌ عيراق به‌ دۆخێكى زۆر هه‌ستيار و ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان خه‌ريكى گفتوگۆن بۆ لێكگه‌يشتن و دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌ چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، ئه‌م بڕياره‌ دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

٥- دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به‌ ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان و ده‌قى مادده‌ى (١١٢)ى ده‌ستوورى عيراق ئه‌نجام دراون، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا دەسەڵاتە فیدرالیيەکان دواى تێپه‌ڕبوونى (١٧) ساڵ نه‌یانتوانی ئه‌ركى ياسايیى خۆيان جێبه‌جێ بکەن به‌ دانانى ياسايه‌ك بۆ نه‌وت گاز له‌ عيراق، وێڕاى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى ٢٠٠٧ و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئه‌وكاتى فيدرال له‌و ڕه‌شنووسه‌ هاوبه‌شه‌ى ياساى نه‌وت و گاز كه‌ ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو.

٦- بە گرنگی دەزانین دادگای باڵاى فيدرالى به‌ ياسايه‌كى نوێ و بەپێی حوكمه‌كانى ماددەی (٩٢)ى دەستوور پێک بێت و ئەرکه‌كانى بەپێی دەستوور جێبەجێ بکات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورييانه‌ش به‌پێى ده‌ستوور ياسايان بۆ ده‌ربچێت و پێكبێن كه‌ زامنى به‌رجه‌سته‌كردنى سيستمى فيدرالين.

له‌‌م پێناوه‌دا سەرۆکایەتيی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسيیەکانی ناوخۆی ھەرێمى كوردستان و عيراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێکارێک بۆ پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمى كوردستان.

ھەروەھا په‌رله‌مانى كوردستان ڕێكارى یاسایی و دستووريی پێويست ده‌گرێته‌ به‌ر و ئەنجومەنی دادوەريی ھەرێمی کوردستان لە پێگە دەستوورییەکەی خۆیەوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ناوەندە دادوەرییەکانی عێراقدا بۆ داکۆکیکردن لەسەر دەستووریبوونی مافەکانی ھەرێمی کوردستان.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه‌ و بەردەوام دەبێت له‌ گفتوگۆى بنياتنه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى، دۆستانى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش پشتگيرى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كه‌ن.

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: ئایا حکومەتی هەرێم هەڵەیە لە فرۆشتنی نەوت بە ١٠ تا ١٢ دۆلار هەرزانتر لە نرخی برێنت و بازاری جیهانی؟
Next Post: بەڵگە..بەغدا دەستی بە جێبەجێكردنی بڕیارە قورسەكە كرد دژی هەرێم

Related Posts

کۆڕبەندی ئابووری قەتەر: ڕەنگە ئەوروپا ڕووبەڕووی قەیرانی وزە ببێتەوە و هۆشداری درا لە کەمی بەرهەمهێنان ڕاپۆرت
کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی بەکاردەهێنێت بۆ هەڵسەنگاندنی گرێبەستەکانی نەوت و گازی کوردستان هەواڵ
سەرەڕای بەرزی نرخ، داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی تەموز و ئابدا جیاوازییەکی ئەوتۆی نەبووە! هەواڵ
بەرهەمە نەوتییەکانی روسیا لە دەرگای پشتەوە دەگاتە ئەوروپا هەواڵ
ناڕەزایی خەڵکی گوندی گوجاری ناوچەی ئاکرێ دژی کۆمپانیایەکی نەوت هەواڵ
بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت