بەرهەم و داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا

2022-03-01 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

وەزارەتی نەوت لە مانگی شوباتی ڕابردوودا کۆی هەناردە و داهاتە بەدەستهاتووەکانی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای بازارکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ”، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو (٩٢) ملیۆن (٧٩٠) هەزار و (١٧٣) بەرمیل بووە، بەداهاتی (٨.٥٤) ملیار دۆلار .

ئامارەکان ئاماژەیان بەوەدا کە کۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ مانگی شوبات لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بریتی بووەلە (٩١) ملیۆن و (٣١٤) هەزارو (٨٢٨) بەرمیل کە دەکاتە ٣ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە. وەتێکڕای نرخی بەرمێلێکی بەسرە بریتی بووە لە ٩٢.٠١٩ دۆلار. کۆی داهاتی بەسرە بریتی بووە لە ٨ ملیار و ٤٠٢ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار دۆلار بووە.

لەکاتێکدا لەکێڵگەکانی کەرکوکەوە لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە بڕی ( ١ ) ملیۆن و (٤٧٥) هەزارو (٣٤٥) بەرمیلی هەناردەکردووە. کە دەکاتە تانها ٥٢،٦٩٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە. تێکڕای بەرمیلێک نەوتی کەرکوک لەڕێی بەندەری جیهانەوە بریتی بووە لە ٩٦.٠٩٣ دۆلار، بەکۆی داهاتی ١٤١ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلار بووە.

تێکڕای قەبارەی ڕۆژانە بریتی بووەلە ٣ ملیۆن بەرمیل و ٣١٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە تێکڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێک زیاتر بوو لە ٩٢,٠٨٣ دۆلار.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق رۆژانە ١١٢ هەزار بەرمیل زیادی کردووە.