Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

بەکورتی و بە پوختی: ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ٣٠٠ دۆلاری ئەمەریکی، چی ڕوودەدات؟

Posted on مارس 9, 2022مارس 9, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

د. یادگار ئەستێر

  • پێش وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، پێویستە ئەو خاڵە گرنگەمان لە بیر بێت، کە جەنگی جیهانی یەکەم لەگەڵ سەرەتای پیشەسازی نەوت دەستی پێکردو بەهۆی بێنەوتی وەستا.
  • وە جەنگی جیهانی دووەمیش بەشێکی بۆ نەوت دەستیپێکرد و بەهۆی نەبوونی نەوتەوە وەستا.
  • ئێستاش دەنگۆی سەرەتای جەنگی جیهانی سێیەم باسێکی گەرمی هەواڵەکانە. ئەم جەنگە ئەگەر ڕووبدات، نەوت وەک ئامڕازێک و چەکێکی جەنگ بەکار دەهێنرێت، وە پیشی دەچێت هەر بەو نەوتە کۆتایی بێت. کەواتە نەوت وەک سەرچاوەیەکی وزە (ئێستا غازیش دەگرێتەوە) دەتوانێت ئاڕاستەی جەنگەکە دیاری دەکات.

با بێینە سەر پرسیارە سەرەکیەکە؛ بۆ ئەوەی باشتر لێی حاڵی ببین، ئەگەر پەیوەندی و سیستەمی بازرگانی نێودەوڵەتی بشوبهێنین بە لەشی مرۆڤێکی ئاسایی، ئەوا ئابووری نێودەوڵەتی ڕۆلی خوێن و خوێنبەرەکان دەبینێت، وە هەلسوڕێنەری ئەم ئەم ئابوورییە نێودەوڵەتیەش بریتییە لە ووزە (نەوت)، کە دەکرێت ناوی بنیین فشاری خوێن.

فشاری ئاسایی خوێنی مرۆڤ بریتییە لە ١٢/٨ کە لەم دۆخەدا مرۆڤەکان باشترین تەندرووستیان هەیە. ئەگەر فشارەکە زۆر بەرز بێتەوە بۆ سەروو ئاستی خۆی، ئەوا مرۆڤەکە دووچاری سەر ئیشە دەبێت و ئەگەر زیاتر بەرز بۆوە، ئەوا توشی جەڵتەی دەماغ دەبێت کە ڕەنگە کۆتایی بە ژیانی بهێنێت یان لە کۆمادا بمێةیتەوە و لەپاش ماوەیەک هەڵدەستێتەوە بەلام بە شەلەل و بێتواناییەک کە پێش جەڵتەکە نەیبینیوە. وە ئەگەر بە پێچەوانەشەوە، ئەگەر فشاری خوێن خۆر دەبەرێت، رەنگە کەسەکە دڵی لەکار بکەوێت، یان لە هۆش خۆی بچێت کە دەکرێت لەپاشان هەستێتەوە بەڵام وەک حاڵەتی بابەتی بەرزی فشارەکە زۆر خراپ نابێت.

بەهەمان شێوە، لەڕاستیدە، نرخی ئاسایی بەرمیلێک نەوت کە ئابووری نێو دەوڵەتی بە ئاسایی پێدا بڕوات بریتییە لە ٦٥ بۆ ٧٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. (لێرەدا باس لەو پێوەرە ناکەین بۆچی ئەو ژمارەیەیە بە بێ زیاتر یان کەمتر). کاتێک کە لەم نرخە زیاتر بەرز دەبێتەوە، وە فشاری خوێن، ئەوا ئابووری نێو دەوڵەتی جۆرێک لە سەرئێشەی تووش دەبێت، واتە بەهای کەلو پەلەکان گران دەبن و جۆرێل لە بارگرانی درووست دەکات لەسەری هاوڵاتیان. ئەگەر بگاتە ٣٠٠ دۆلار، هەر وەک رووسیا هەڕەشەی لەسەر دەکات، ئەوا دەچینە دۆخی جەڵتەی ئابووری کە بە ئیگلزیەکەی پێیدەلێن (oil Shock) واتە گورزی نەوت، کە بەهۆیەوە ئابووری نیودەڵەتی لەکار دەکەوێت یان ئەستەمی جولەی دەبێت وەک کەسێکی شەل بەڕیوە دەچێت. ئەمەش لەپاش خۆیدا داڕمانی نرخی نەوت بەدوای خۆیدا دەهێنیت ( (oil crash و نرخەکەی نزم دەبێتەوە بۆ ئاستی ژێر ٦٥ دۆلار کە ئەمەش بە هەمانشێوە کاریگەری لە جوڵەی بازرگانی دەکات و پەکی دەخات.

کەواتە نەرخی بەرمیلیک نەوت لە ٦٥ بۆ ٧٥ دۆلار وەک فشاری خووینە کە ١٢/٨ بێت. چی لەوە بەرزتر یان نزمتر کاریگەری نەرێنی درێژخایەنت دەبێت لە سەر ئابووری نێوەدەولەتی تەنانەت بۆ ولاتانی بەرهەمهێنیش دەبێت گەرچی بەرزی نرخەکەی بۆ ماوەئەکی کورت خایەن سوودێکی داهاتی هەبێت.

ئەوەشمان بیر نەچێت، ئێمە لە دوا قۆناغی پێسەسازی نەوتداین، هەتا نەرخەکەی بەرزتر بێت یان نزمتر بێت لە ٦٥ بۆ ٧٥ دۆڵار، ئەوا بەرواری مەرگی ئەم پیشەسازییە زیاتر دێتە پێشەوە، بۆیە وڵاتانی بەرهەمهێن هەرگیز حەز بە بەرزی و نزمی نرخی نەوت ناکەن، وە هاوران لەگال ووڵاتانی هەناردەی نەوت کە پێیان وایە دەبێت نرخی بەرمیلێک نەوت بەدادپەروەرانە بێت، واتە ٦٥-٧٥دۆلار بێت چونکە هەردوولا سوودی لێدەبینن بۆ ئاڵۆ گۆرکردنی بازرگانی و بەرژەوەندییەکانیان.

بۆ یە دڵتان بە بەرز بووننەوەی نرخی نەوت زۆر خۆش نەبێت.

شیکردنەوە Tags:نرخی نەوت

تصفّح المقالات

Previous Post: ئابڵوقه‌کانی سەر ڕووسیاو کاریگەریان لەسەر جیهان و عێراق و کوردستان
Next Post: سەرۆکی رێکخراوی ڕوونبیین باس لە پشکی کۆمپانیاکانی نەوت ئەکات.

Related Posts

سیستەمی دارایی نەوت شیکردنەوە
یەكێتی گاز رادەستی بەغداد دەكات شیکردنەوە
داهاتی نەوتی حەوت مانگی سەرەتای ٢٠٢١ی عێراق هەرێم بەڕیژەیەکی بەرچاو بەشدارە تێیدا شیکردنەوە
بەرپرسانی کۆمپانیا نەوتییەکان بەشداری دانوستانەکانی بەغدا دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ بەرەوپێشچون لە نێوان  عێراق و کوردستان شیکردنەوە
داهاتی نەوتی عێراق بەبێ نەوتی هەرێم سەر ڕێژی هەیە شیکردنەوە
کۆمپانیای شاماران ئەنجامەکانی کارو چالاکیە دارییەکانی بۆ سێ مانگی یەکەم و دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە شیکردنەوە

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • شەش کۆمپانیای نەوتی جەخت دەکەنەوە کە بانگێشت نەکرابوون و بەشداریان نەکردووە لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا
  • دەستی ڕووسیا لە ناو کەرتی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان دا: لێکەوتە ئابوریی و ناوچەییەکانی
  • بەنزین چۆن لە گۆڕەپانەكاندا بەرهەمدەهێندرێت
  • دادگای فیدراڵی سكاڵایەك لەسەر غازی كۆرمۆر رەتدەكاتەوە
  • جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • PetroChina to acquire ExxonMobil’s stake in Iraq’s West Qurna 1 oil field
  • DNO partially resumes production at Iraqi oil field amidst export pipeline shutdown
  • QatarEnergy, TotalEnergies partner on $10 billion natural gas project in Iraq
  • More producers cut oil production amidst Iraqi legal disputes
  • Iraq wins Kurdish oil arbitration can against Turkey

ئەرشیف

  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2023 ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.

Powered by PressBook Grid Blogs theme