Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روانگه‌ی خۆی بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت لە دوتوێی نامیلکەیەکدا ده‌خاته‌ڕوو

Posted on يونيو 6, 2022يونيو 6, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

له‌ نامیلكه‌یه‌كدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێڕوانینی خۆی بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیای كوردستان بۆ نه‌وت و غاز (KROC) تایبه‌ت به‌ بواری دۆزینه‌وه‌، ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز و كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت (KOMO) داده‌مه‌زرێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ده‌كرێت ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ له‌لایه‌ن هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌بێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراق (سۆمۆ) هه‌بێت و هه‌مان په‌یوه‌ندیش له‌ نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.

جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمپانیای سۆمۆ به‌شێوه‌یه‌ك بێت، كه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیا پشكی هه‌رێمی كوردستان بێت و هه‌رێم به‌شدارێكی راسته‌قینه‌ی ناو كۆمپانیاكه‌ بێت و دوو نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی جومگه‌كانی كۆمپانیاكه‌دا هه‌بن، هه‌رێمی كوردستانیش مافی ره‌تكردنه‌وه‌ی (ڤیتۆ)ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ هه‌بێت، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌ر له‌و نامیلكه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ كراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ش: (به‌رده‌وامبوونی هه‌رێمی كوردستان له‌ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپشككردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌ژمارێكی بانكی و به‌ڕێوه‌بردنی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو).

له‌ به‌شێكی دیكه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری و داتا و هه‌وڵه‌كانی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌وت و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كیدا به‌ پشتبه‌ستن به‌ ژماره‌یه‌ك خشته‌ی شكیاری و به‌ ورده‌كاری ورده‌وه‌ خستووه‌ته‌ڕوو.

له‌ به‌شی یه‌كه‌می نامیلكه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ سه‌ردانه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌ر له‌ ساڵی 2019 تا 2022 كراوه‌ و تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێم له‌ ساڵی 2019 بۆ به‌غدا و پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی وه‌ك: “ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، پرسی نه‌وت و غاز، پرسه‌ داراییه‌كان و پرسی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ”.

هه‌روه‌ها باسی رێككه‌وتنی ساڵی 2020 له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عێراق كراوه‌، كه‌ ئه‌وكات شاندی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی و ئابووری، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌نجامدا و دواجار گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ نه‌وت و دارایی كرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌و رێككه‌وتنه‌ش كراوه‌، كه‌ ساڵی 2020 له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دوای ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا و ته‌واوی بنه‌ما و مه‌رجه‌كامی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش خراونه‌ته‌ڕوو و جه‌خت له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ش له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور كراوه‌ته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی هه‌ردوو نووسراوی ژماره‌ (1839) له‌ رێكه‌وتی 5/10/2022 و ژماره‌ (379) له‌ رێكه‌وتی 18/10/2020 جه‌خت له‌سه‌ر راده‌ستكردنی ئه‌و داهاته‌ی له‌ ئه‌نجامی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و ده‌رچوواندنی (یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵ، دابه‌شكردنی داهاتی فیدراڵ، كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی، كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وت)، راده‌ستكردنی داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، شه‌فافیه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ بواری وزه‌دا نیشانداوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر پرسه‌كانی (ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز، بابه‌ته‌ داراییه‌كان و بودجه‌ی گشتی فیدراڵی).

له‌ به‌شی دووه‌می ئه‌و نامیلكه‌یه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌ تیشكخستنه‌ سه‌ر پرسه‌ داراییه‌كان و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ژماره‌یه‌ك خشته‌ی شیكاری و داتا و زانیاریی به‌رچاوكردووه‌ و هه‌موو زانیارییه‌ پێویسته‌كان له‌باره‌ی وزه‌ و كێشه‌ داراییه‌كانی به‌رچاوكردووه‌.

داگرتنی نامیلکەی” روانگەی حکومەتی هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی سەکتەری نەوت”

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری:‌ دادگای فیدراڵی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه‌
Next Post: ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Related Posts

وەستانی بەرهەم کاریگەری دەبێت لە سەر دووبارە دەستکردنەوە بە بەرهەم ؟ هەواڵ
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن داوا لە ئەمریکا دەکات کە هانی هەموو لا بدات بۆ رێکەوتن هەواڵ
دانا گاز دەڵێت بەرهەمی گازی کێڵگەی کۆرمۆر زیادی کردووە هەواڵ
تاران لەماوەی هەفتەیەکدا دەست بەسەر دوو کەشتی نەوت هەڵگردا دەگرێت لە گەرووی هورموز و گرژییەکان لەگەڵ ئەمەریکا توند دەکاتەوە هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی ٢.٦ ملیۆن دۆلار دەدات بە کۆمپانیایەکی یاسایی بۆ ڕاوێژ لەکەیسی دادگای بازرگانی پاریس دژی تورکیا هەواڵ
کۆمپانیایەکی نەوت کە لە هەرێم کاردەکات پۆستێکی بەرز دەدات بە ئەفسەرێکی پێشوی سوپای ئەمەریکا هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
  • جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک
  • کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR و بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە دوبەی کۆبونەوە
  • غازی كۆرمۆر رەوانەی كەركوك كرا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رەتیدەکاتەوە ئاگادار بێت
  • کۆمپانیا نەوتییەکان: زیانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت ٧ ملیار دۆلارە

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • PetroChina to acquire ExxonMobil’s stake in Iraq’s West Qurna 1 oil field
  • DNO partially resumes production at Iraqi oil field amidst export pipeline shutdown
  • QatarEnergy, TotalEnergies partner on $10 billion natural gas project in Iraq
  • More producers cut oil production amidst Iraqi legal disputes
  • Iraq wins Kurdish oil arbitration can against Turkey

ئەرشیف

  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2023 ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.

Powered by PressBook Grid Blogs theme