كۆمپانیای Schlumberger ی بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی راگەیاند

2022-06-27 لە لایەن روونبیین
ڕاپۆرت
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

كۆمپانیای (شلمبجیر)ی ئەمریكی كە لە بواری خزمەتگوزاری نەوتی هەرێمدا كار دەكات پابەند بوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە راگەیاند.لەدوای بڕیاری كشانەوەی كۆمپانیای (بەیكەر هیوز)ی ئەمریكی كە لەبواری خزمەتگوزاری نەوتی هەرێمدا كاری دەكرد، لە نوسراوێكدا بۆ وەزیری نەوتی عێراق كۆمپانیای ( شلمبجیر)ی ئەمریكی كە ئەویش لە بواری خزمەتگوزاری لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كار دەكات پابەند بوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و مەرجەكانی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە راگەیاند.

نامەی کۆمپای شلمبجیر بۆ وەزیری نەوت پابەند بوونی بە بڕیاری دادگای فیدراڵەوە