Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی ڕوونبین 2025 مانگی ٦
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای عێراق بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەر دەکێشێ بۆ سکاڵای یاسایی ناوبژیوانی”

Posted on يوليو 17, 2022يوليو 17, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ئامادەکراوە لەلایەن: کۆمپانیای GIBSON DUNN بۆ کاروباری یاسایی

کۆمپانیای GIBSON DUNN بۆ کاروباری یاسایی ڕۆژی یەکشەممە بابەتێکی بڵاوکردەوە کە تیشک دەخاتە سەر بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگای باڵای عێراق لەسەر دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کە لەوانەیە عێراق دووچاری داواکاریی قەرەبووکردنەوە بکات لەلایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن وزیانی ماددی بگاتە دەیان ملیار دۆلار.

“بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای عێراق بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەر دەکێشێ بۆ سکاڵای یاسایی ناوبژیوانی”

ئەم جۆرە لە دەستێوەردان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە دۆسییەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پاڵ بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەنێت کە ئەگەر بە زووترین کات ئەم بابەتە چارەسەر نەکرێت، کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان دەست بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بکەن لە دژی حکومەتی عێراق. پێشبینی دەکرێت ئەم کۆمپانیانە لەبەردەم نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا داوای قەرەبوو بکەن لە حکومەتی عێراق.

بە مانایەکی تر، ئەم کۆمپانیانە پەنا دەبەنە بەر یەکلاکردنەوەی دۆسییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق لە ژێر ڕۆشنایی هەر یەک لە “بەندەکانی گرێبەستی هاوبەشیی لە بەرهەمهێنان“(PSC) و “بەندەکانی تایبەت بە پەیماننامەکان” کە ئەمیان لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی بواری وەبەرهێنانی کاری پێ دەکرێ. بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کە بەپێی گرێبەستی درێژخایەن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، زیانەکانی حکومەتی عێراق لە قەرەبووکردنەوەی ئەم کۆمپانیا نێودەوڵەتیانە کە زەرەریان پێدەگات لەوانەیە بگاتە دەیان ملیار دۆلار.

دەکرێت حکومەتی عێراق بخرێتە ژێر بەرپرسیارێتی پێشێلکردنی گرێبەستەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان بە پێی یاسای “گرێبەستی هاوبەشیی لە بەرهەمهێنان (PSC)” بە تۆمەتی ئەوەی کە هەوڵی بۆ هەڵوەشاندنەوە یان دەستکاریکردنی ئەم گرێبەستانە داوە.

هەروەها عێراق تۆمەتبار دەکرێت بە پێشێلکردنی “بڕگەی جێگیرکردن” کە یەکێکە لە بڕگەکانی گرێبەستی (PSC) کە هەر یەك لە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری پێ دەکەن، ئەم بڕگەیە تایبەتە بە ئەگەری گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێك دژی حکومەتی عێراق لەلایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان ئەگەر هاتوو حکومەتی عێراق هەر گۆڕانکاریەك لە دۆخی دارایی یان ئابووریی گرێبەستەکان ئەنجام بدات کە کۆمپانیاکان واژویان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

لە ڕوی یاساییەوە عێراق دەکرێت بخرێتە دۆخێکی قورسەوە، چونکە بە گەڕانەوە بۆ دەستوری عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستووری و بەشێکی سەرەکیە لە عێراق. بۆیە ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن دەتوانن لە ئەگەری تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی حکومەتی عێراق ئاماژە بە بڕیارێکی نوێی دادگای باڵای ئینگلتەرا بکەن کە لەم دواییانە داویەتی، بڕیارەکە پەیوەندیدارە بە کەیسی پێشێلکردنی دوو گرێبەستی نەوت و گاز، وئاماژە بەوە دەکات کە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان “مومارەسەی دەسەڵاتە لە چوارچێوەی سەروەریی دەوڵەتی عێراقدا”.

ئەو کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییانەی کە بەر کاریگەریی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کەوتوون، چەندین پەناگەی یاسایییان هەیە بۆ ئەوەی داوای قەرەبووکردنەوە بکەن لە ئەنجامی ئەو زیانانەی کە لەوانەیە تووشی ببن. لەم حاڵەتەدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە عێراق لە ساڵانی ئاییندەدا و لە بەردەم نێوەندە جیهانییەکاندا خۆی لەبەردەم چەندین دۆسییەی یاساییدا دەبینێتەوە کە لە مەودای دەیان ملیار دۆلاردایە (ئەگەر زیاتر نەبێت).

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: بنەمای هێزی سەرتر (Force Majeure /القوە القاهرة) ومافی قەرەبووکردنەوە لە لایەنی سێیەم لە وڵاتێکی نائارامی سیاسیدا
Next Post: نەوتی تەق تەق یان شەمپانیای رەش

Related Posts

نەوتی سعودیە بە یوان چینی؛ جوڵەیەکی دراماتیکی چاوەڕوانکراو و ئاگادارکردنەوە بۆ شازادە هەواڵ
کۆمپانیای ترافیگورا کۆتایی بە گرێبەستی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ کوردستان هێنا هەواڵ
بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان هەواڵ
لوتکەی جیهانی شمەکە سەرەکییەکان(فاینانشاڵ تایمز) و باسکردنی قۆناغی ڕاگوزەری وزە. FT Commodities Global Summit کورتە ڕاپۆرت
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن داوا لە ئەمریکا دەکات کە هانی هەموو لا بدات بۆ رێکەوتن هەواڵ
حکومەتەکەی سودانی پەشیمان بووەتەوە لە هەمواری مادەی ١٢ی یاسای بوجە بەو شێوەی کە لەگەڵ هەرێم ڕێکەوتن کرابوو هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی ئامادەیە نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و هەناردەی تورکیای بکات
  • سەبارەت بە بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم و ژمارەکانی راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران
  • نەخشەی شوێنە نەوتی و گازییەکانی ئێران و ئەو شوێنانەی ئیسرائیل کردونیەتیە ئامانج
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی ڕوونکردنەوەکانی وەزارەتی نەوت دەداتەوە
  • وەزارەتی نەوت: هەرێمی کوردستان پێویستە پابەندبێت بە یاسا و بڕیارە فیدراڵییەکان

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • يوليو 2025
  • يونيو 2025
  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت