Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

نەوتی تەق تەق یان شەمپانیای رەش

Posted on أغسطس 7, 2022أغسطس 7, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

فەرهاد حەمزە

كێڵگەی تەق تەق دەكەوێتە نێوان هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و كەركوك، كەلە ساڵانی پەنجاكاندا لەلایەن ئینگلیزەكانەوە نەوتی تێدا دۆزراوەتەوە، لە سەردەمی حكومەتی بەعسیشدا پەرەی پێدراوە و توانراوە سێ بیری تێدا هەڵبكەنن، یەدەگی جێگيری كێڵگەكە لە 500 ملیۆن بەرمیل تێپەرناكات، لەساڵی 2002 حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانیدا كە پسپۆر نەبوون لە بواری دەرهێنانی نەوتدا گرێبەستێكی ئیمزاكرد بۆیە نەیانتوانی بیری تر هەڵبكەن تا ساڵی 2006 كەلەگەڵ دوو كۆمپانیای تری بواری نەوت بوون بە هاوبەش.

گرنگترین تایبەتمەندی لەنەوتی تەق تەقدا ئەوەیە كە سوكە و پاكە بەجۆرێك (Api)ەكەی دەگاتە 48 كە ئەمەبێ وێنەیە لەنەوتی جیهاندا، جگە لەوەش هیچ رێژەیەك لە گۆگردی تێدا نییە، هەر ئەمە وایكردووە پسپۆرانی نەوت بە شەمپانیای رەش ناوی ببەن.

قەدەری ئەم كێڵگەیە ئەوها بوو كەوتە دەست كەسانێك كەنرخی خۆیان پێنەدا ، كاربەدەستانی حكومەتی هەرێم هیچیان لێ نەدەزانی، كۆمپانیا بیانیەكانیش بەدوای قازانجەوە بوون لەبەر هەڵپەی هەردوولا بۆ دەستكەوتنی پارەی زیاتر ئەم كێڵگەیان بەو دەردەبرد كە ئەمرۆ تێیدایە.
ئەم كێڵگەیە دەبوایە لەبەر زۆری بایەخەكەی زانستیانە مامەڵەی لەگەڵدا بكرایە و نەهێڵدرێت دلۆپێكی بەفیرۆبچێت، كەچی ئەو كۆمپانیایانە و كاربەدەستانی هەرێم دەستیان كرد بە دەرهێنانێكی بێ بەزەییانەی نەوت دور لەهەموو پێوەرێكی زانستیانە، لە سەرەتادا بەتەنكەر دەیانگواستەوە بۆ پالاوگەکان، یان بە مەبەستی هەناردەكردن دەیانگەیاندە فیشخاپووركە ئەمە خۆی لە خۆیدا كارێكی نێگەتیڤانەیە، چونكە گواستنەوەی نەوتی سووك بەتەنكەر پاشان جارێكی تر بەتاڵكردنەوەی دەبێتە هۆی فەوتانی بەشێك لەتوخمە گرنگەكانی .

لە 7/8/2012 بەرپرسانی كێڵگەكە رایانگەیاند رۆژانە 105 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنین كە 50 هەزاری تەنکەر دەگوازرێتەوە بۆ خورمەلە 35هەزاریشی دەنێردرێتە پاڵاوگەی بازیان.

لەنیسانی ساڵی 2015دا كێڵگەكە لە لوتكەی بەرهەم هێنانیدا بوو، كە رۆژانە 145هەزار بەرمیل بوو، لەوەبەدوا بەهۆی سەركەوتنی ئاوەوە رووی لەدابەزین كرد تالەرۆژگاری ئیستاماندا لە8 هەزار بەرمیلی رۆژانە تێپەڕ نەكات، بۆ مێژوو دەیلێم ئەوەی دەرهەق بەم كێڵگەیە كرا تاوانێك بوو دەرهەق بە سامانی ژێر زەوی ئەم هەرێمە، چونكە هەرگیز ناكرێ لەكێڵگەیەكی ئاوا بچوك ئەو بەرهەمە زۆرەی لێدەربكرێت.

گومانی تیدا نییە لەهەموو سەردەم و شوێنێكدا خەڵكانی خەمخۆر هەیە، لەساڵی 2005 ئەوكاتەی محمد بحر العلوم وەزیری نەوت بووچەند ئەندازیارێكی لێهلتوو ئەوانەی نرخی نەوتی تەق تەقیان دەزانی داوایان لە وەزیری ناوبراو كردكە پاڵاوگەیەك نزیک کێلگەکە دابمەزرێنرێت بەجۆرێك دیزاین كرابێت كە بەنەوتی سووك كاربكات، ئەوەبوو رەزامەندی لەسەر درا بە تێچووی 700ملیۆن دۆلار لەماوەی سێ ساڵدا تەواو ببێت، كەلەتوانایدا بو رۆژانە 70هەزار بەرمیل نەوت بپالێویت، هەموو بەروبومە نەوتیەكانیشی بەرهەم دەهێنا، بەڵام بە گۆرانی وەزیر و هاتنی شەهرستانی داوایان لەهەرێم كرد هەموو پشتیوانییەكیان دەكەن بەو مەرجەی هەرێم لە بودجەی لەسەدا 17ی خۆی تەواوی بكات، حكومەتی هەرێمیش ئامادە نەبوو هیچ پارەیەك خەرج بكات و سەرئەنجام بە زیانی خەڵك شكایەوە، ئەگەر ئەو پاڵاوگەیە بنیات بنرایە ئێستا نە هەرێم وەها بێ بەنزین دەبوو نە كێڵگەش وەها زوو پەكی دەكەوت.

بیروڕا

تصفّح المقالات

Previous Post: بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای عێراق بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەر دەکێشێ بۆ سکاڵای یاسایی ناوبژیوانی”
Next Post: وەزیری نەوت: عێراق تاساڵی ٢٠٢٥ دەگاتە نیمچە خۆبژێوی بەرهەمە نەوتییەکان و لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ هەرێم بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی

Related Posts

ئایا هەرێم کێڵگەی گازی میران و بنەباوێ لە گەنێڵ ئەنێرجی وەردەگرێتەوە؟ بیروڕا
ناکۆکی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنی نەوت و دابەشکردنی بودجەی فیدراڵی. بیروڕا
غازی کوردستان و تورکیا بیروڕا
کێڵگەیەکی نەوت لەهەرێم بۆ یەکەم جار دەکەوێتە بەرهەم هێنان و کێڵگەیەکی تریش بەرهەم زیاد دەکات بیروڕا
جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک بیروڕا
لێکەوتەکانی دوو هەژمارە بانکییەکەی نێو مادەی 13ـی بودجە لەسەر هەرێمی کوردستان بیروڕا

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت