دادگای بازرگانی کەرخ دوو کۆمپانیای نەوتی تری هەرێمی کردە ئامانج

2022-08-08 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

Iraqi oil report

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا و دانا غازی ئیماراتی خسته‌ لیستی ئامانجه‌ یاساییه‌كانیه‌وه‌.
لە دانیشتنێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە دادگای بازرگانی کەرخ لە بەغدا بەڕێوەچوو، دادوەر محەمەد عەلی مەحمود نەدیم رایگەیاند، ئەو دوو کۆمپانیایە بانگهێشتنامەیان بۆ نێردراوە بۆ ئەوەی وەک تۆمەتبار ئامادەبن لە دۆسیە نوێیەکانی وەزارەتەکە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ کام لە کۆمپانیاکان لە دادگا ئامادە نەبوون .