Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەوروپا بەڕێژەی ١٠٠٪ زیاد دەکات، ئایا دەبێتە جێگرەوەی نەوتی هەرێم؟

Posted on أغسطس 29, 2022أغسطس 29, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

هه‌نارده‌ی نەوتی عێراق بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی له‌ ماوه‌ی مانگی ته‌موزدا بۆ زیاتر له‌ 22%ی كۆی هه‌نارده‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئەو بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا، هەروەها ئەو سزایانەی کە وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بە ڕووسیا گرتوویانەتە بەر، لەوانە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا.

ئەو نەوتەی عێراق لەو كێڵگە نەوتییانەوە هەناردە كراوە كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە سەرپەرشتی دەكرێت. نزیكەی 23 ملیۆن بەرمیل لە كۆی 101 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل كە لە ماوەی مانگی تەمموزدا هەناردە كراوە بۆ ئەوروپا بووە.

تورکیا بە 7 ملیۆن بەرمیل و ئیتالیا 5 ملیۆن بەرمیل و ئیسپانیا 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل و یۆنان 3 ملیۆن بەرمیل و هۆڵەندا بە 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل لە پلەی یەکەمدا هات.

ئەو پاڵاوگانەی کە لە ئیتاڵیا و یۆنان و ئیسپانیا کاردەکەن، بەشێکی زۆری پێویستی نەوتیان لە عێراقەوە هاوردە دەکەن.

جێگای ئاماژەیە کە هەناردەی عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا پێش قەیرانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە 12% تێپەڕی نەکردووە، ئەوەش بەهۆی گرنگیدانی عێراق بە بازاڕی ئاسیا.

ئاراستەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش بەشێوەیەکی رەها بازاڕی ئەوروپایە و ڕۆژانە بەتێکڕا ٤٢٠ بۆ ٤٣٥ هەزار بەرمیل لە ڕێی بەندەر جەیهانی تورکیاوە هەناردەی دەکات کە نزیکە لەو ڕێژەیەی کە کۆمپانیای بەبازارکرنی نەوتی عێراق “سۆمۆ”لەمانگی تەموزدا زیادی کردووە بۆ کڕیارانی ئەوروپا.

ئایا ئەم هەنگاوەی سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراق لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێن و فشارانەدایە دایە کە دژی سەکتەری نەوتی هەرێم لە مانگی شوباتەوە لەدوای بڕیاری دادگای فیدراڵ گرتویەتییەبەر؟ کە بەهەڕەشەکردن لە کۆمپانیا نەوتییەکان دەستی پێکرد و دواهەمین هەوڵیش لە ٢٣ی ئابدا بوو بەوەی هەڕەشەی لە کڕیارانی نەوتی هەرێم کرد کە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگرێتەبەر، ئەو نەوتەشی کەدەیکڕن بە نەوتی بە قاچاخ براوی عێراق ناوزەدی کرد.

ئایا وەزارەتی نەوت سۆمۆ دەیەوێت بەکڕیارانی نەوت لە ئەوروپا بڵێت کێشەی دابینکردنتان بۆ دروست نابێت گەر ڕاستەوخۆ نەوت لەمن بکڕن و دەتوانم ئەو بۆشاییەی هەرێمتان بۆ پڕبکەمەوە؟

هەواڵ Tags:هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەوروپا

تصفّح المقالات

Previous Post: بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Next Post: ئەگەر وەبەرهێنان نەکرێت بەرهەمی نەوتی کوردستان دەکرێ بۆ نیوە دابەزێت

Related Posts

هەرێم لە٢٠٢٣دا (٣٢ملیۆن) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە هەواڵ
نرخی نەوت جارێکی تر بەرز دەبێتەوە هەواڵ
ئۆپیک پلەس ناکۆکن، بۆ گوفتوگۆی زیاتر دوو ڕۆژ کۆبونەوەکانیان دوا دەخەن هەواڵ
حکومەت: داهاتی نەوت (ملیارێك و ١٢٨ ملیۆن) دۆلار بووە هەواڵ
جارێکی تر بەرهەمی کێڵگەی ئەتروش زیادی کرد هەواڵ
بۆیەکەم جارە ئەمەریکا نەوتی ئەمباری ستراتیجی دەفرۆشێت هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • دەستی ڕووسیا لە ناو کەرتی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان دا: لێکەوتە ئابوریی و ناوچەییەکانی
  • بەنزین چۆن لە گۆڕەپانەكاندا بەرهەمدەهێندرێت
  • دادگای فیدراڵی سكاڵایەك لەسەر غازی كۆرمۆر رەتدەكاتەوە
  • جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
  • جیاوازی نێوان گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەم لەگەڵ هاوبەشی قازانج تەنها ناوە نەک ناوەرۆک

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • PetroChina to acquire ExxonMobil’s stake in Iraq’s West Qurna 1 oil field
  • DNO partially resumes production at Iraqi oil field amidst export pipeline shutdown
  • QatarEnergy, TotalEnergies partner on $10 billion natural gas project in Iraq
  • More producers cut oil production amidst Iraqi legal disputes
  • Iraq wins Kurdish oil arbitration can against Turkey

ئەرشیف

  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2023 ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت.

Powered by PressBook Grid Blogs theme