Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

بریاری پێکهێنانی لیژنەی دانوستانکاری حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و یەکەمین سەردان

Posted on ديسمبر 3, 2022ديسمبر 3, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ڕوونبین

سەرەتای ئەم هەفتەیە و بەدیاری کراوی رۆژی یەکشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم، یەکەمین وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ گفتووگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەسەردانێک گەشتە بەغداد و لە گەڵ وەفدی حکومەتی فیدراڵ کۆبونەوە لەسەر مەسەلە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان، لەسەر وو هەمویانەوە یاسای بوجەو مەلەفی نەوت.

حکوموتی هەرێم لە بەرواری ٩ی تشرینی یەکەمدا بە بریاری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی دانوستانکاریی پێکهێنا و حکومەتی فیدراڵیش لە بەرواری ١٦ی تشرینی یەکەمدا. بە پێی بڕایارێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ءێراو کە نانیشانی نهێنی و پەلەی لەسەرە لیژنەکە پێکهێنراوە.

 بە پێی بڕیارێکی  دیوانی کە لە بەرواری ١٦ی تشرینی  دووەمی ٢٠٢٢ بە ئیمزای ئیحسان یاسین العوادی بەڕیوەبەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  بە وەکالەت دەرچووە، لیژنەی  گفتوگۆو دانوستانکاری حکومەتی فیدراڵی  لەگەڵ حکومەتی هەرێم دیاری کردووە.

لە بڕیارەکەدا هاتووەزیران  وەزیری  کە لەسەر  رێنمایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە کار کردن بە بەرنامەی وەزاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی کوردستانی عێراق بە پێێ ماددەکانی دەستور و بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە یاسای نەوت و گازەوە ، بڕیاری دا  بە:

 یەکەم: پێکهێنانی لیژنە بەسەرۆکایەتی دکتۆر محمد علی محمد تمیم/ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، بە ئەندامێتی هەریەک لە:

  1. حەیان عبد الغەنی عبد الزهرە / جێگری سەرۆک وەزیران (وەزیری نەوت)
  2. طیف سامی محمد / وەزیری دارایی
  3. رافل یاسین خضر/ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ
  4. کاظم محمد جواد الحسنی/ راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیران
  5. دکتۆر نەجیب شکر محمود/ سەرۆکی دائیرەی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران   
  6. لیوا دکتۆر عمر عدنان حرین الوائلی/ سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوریەکان
  7. علاء خضر کاظم/ بەڕیوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ

دووەم:  ئەم لیژنەیەی سەرەوە کۆموونەوە و دانوستان لە گەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی    کوردستان عێراو دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی  و حکومەتی هەرێم بە پێی ئەوەی لە بەرنامەی وەزاریدا هاتووە و لەسەربنەمای ئەوەی هاتووە لە دەقی ماددەکانی دەستوری عێراقدا.

سێهەم: لیژنەکە هەر لایەنێکی حکومەی پەیوەندیدار بە پێویست بزانێت بانگ دەکات بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکاندا .

رۆژی یەکشەممە ٢٧ی تشرینی دووەم، شاندی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران کە لە ڕێکەوتى ٩ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٢ بڕیارى لەسەر درا، سەردانى بەغدای کرد بە مەبەستى گفتوگۆکردن و ڕێککەوتن لەسەر بودجە و شایەستە داراییەکانى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان.

ئەمە یەکەم شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستانە کە لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەردانى بەغدا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، دۆسیەی ماددەی ١٤٠ و دۆسیەی نەوت و گاز و بەشداری شایستەی هەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکان و بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و بابەتەکانی دیکەی وەک پڕۆژە یاساکانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز).

شاندەکە لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک دێت.

لە بەرواری ٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٢ دا لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند ”کۆبوونەوەکان بەردەوامن و بەردەوامیش دەبن، شاندی حکومەتی هەرێم هەرکاتێک پێویست بێت ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات و لەوانەیە بەم نزیکانەش سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ ئەوەی ئێمە دیسانەوە قسە و باس لە سەر مەسەلەی بودجە بکەین و چاوەڕێ دەکەین لەماوەی مانگێک زیاتر یان کەمتر بودجەکە ئامادە بێت، چونکە تەنیا پەیوەست نەبوو بەوەی کە تەنیا حکومەتی هەرێم مابێت بیدات، لەبەر ئەوە ئامادەکاری هەمووی تەواو نەبوو بوو، هیوادارین ئەم گفتوگۆ و سەردانانانە ئەنجامی هەبێت و لە کۆتاییدا پشکی راستەقینەی هەرێمی کوردستان بەپێی ئیستیحقاقاتی دەستووری جێگیر بکرێت و ئەو مەلەفە و مەلەفەکانی تریش چارەسەر بکرێن”.

هەروەها وتەبێژی حکومەت وتی “بەراستی کەشێکی ئەرێنی هەبوو و لەو کۆبوونەوانە درکمان بەوە کرد کە ئەوان دەیانەوێت رێکبکەون، بەڵام چۆن و لەسەر چی و بەچ شێوازێک ئەوە دەبێتە بابەتی گفتوگۆ و کە لە کۆتاییدا دەبێت بگەینە چارەسەرێکی مامناوەند بەپێی وەرەقەی منهاجی وزاری.”

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: قازانج و بەرهەمی دانا گاز لە هەرێم زیادی کردووە؟
Next Post:  ئەو هۆکارە سەرەکیانەی کاریگەرن لەسەر نرخی نەوتی خاو ؟

Related Posts

جۆرێکی نوێ New Grade لە نەوتی بەسرە بۆیەکەم جار فرۆشرا هەواڵ
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن HKN متمانەی لاوازە بەوەی کە بەم زوانە هێڵی بۆری عێراق تورکیا بکرێتەوە کورتە ڕاپۆرت
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی ٢.٦ ملیۆن دۆلار دەدات بە کۆمپانیایەکی یاسایی بۆ ڕاوێژ لەکەیسی دادگای بازرگانی پاریس دژی تورکیا هەواڵ
وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق: کێڵگەکان بەو کۆمپانیایانە درا کە ئەزموونی بەرچاویان  نییە هەواڵ
خواست لەسەر نەوت لەزیادبوونە و مەترسی زۆربوونی بەرهەمیش هەیە هەواڵ
بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک لە دوای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆناوە بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەتەوە هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت