Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی ڕوونبین 2025 مانگی ٦
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

سەکتەری نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدادا

Posted on ديسمبر 19, 2022ديسمبر 19, 2022 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

سەکتەری نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدادا ناونیشانی توێژینەوەیەکی یادگار سدیق گەڵاڵی یە و لە گۆڤاری ئایندەناسیدا بڵاوکراوەتەوە ، لەدەستپێکدا توێژەردەڵێت:

دەمانەوێ سەرەتا کورتەیەکی مێژوویی لەسەر کێشەکانی هەرێم باس بکەین و پاشان بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی نەوت؛ جۆری گرێبەستەکان شی بکەینەوە و بەراورد بکەین لەنێوان ئەو جۆرە گرێبەستانەی لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانەوە پەیڕەو دەکرێن. ئامانجامنە لە هەلومەرجی پێش دەرچوون و کاتی دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ تێبگەین، بۆ ئەوەی بتوانین هەنگاوەکانی ئایندە و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵی ڕوون بێت لامان.

توێژینەوەکە چەندین داتاو زانیاری وردی تێدایە و بەراوردکاری لە نێوان جۆری گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و بەغداد و داهاتی گەڕاوە کردووە.

لە کۆتایدا توێژەر سێ سیناروێی داناوە بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد .
سیناریۆی یەکەم: فشارەکانی وەزارەتی نەوت بەردەوام دەبێت لەسەر حکومەت و کۆمپانیاکان و کڕیارانی نەوت و وڵاتی تورکیا بەوەی ڕێگری بکرێت لە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە، تا وای لێ دێت هەرێم ناچار دەکەن بە ڕادەستکردنی هەموو مەلەفی نەوت بەرانبەر بە دابینکردنی بودجە. هەر چەند ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت بەو ئەنجامە دەگەین، بەڵام ئەگەرێکی زۆر الوازە لەبەر تێکهەڵپژانی بەرژەوەندییەکان بەتایبەت کۆمپانیاکانی ڕۆژئاوا و تورکیا.

سیناریۆی دووەم: مانەوەی بارودۆخەکە وەکوو پێش ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ ،هەرێمی کوردستان کۆنرتۆڵی تەواوی بەسەر بەرهەمهێنان و هەناردە و بەبازاڕکردنی نەوت مبێنێتەوە و فشار بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دادگا و دەرچوواندنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی و تیایدا بەڕێوەبردنی نەوت و فرۆشتنی لە بەرژەوەندیی هەرێم جێگیر بکات. ئەم سیناریۆیە بە لەبەرچاوگرتنی لاوازیی گوتاری هەرێم و هەوڵدان بۆ دەستکەوتی حیزبی لە بەغداد و شەڕی پشکەکان و جیاوازیی ڕوون لە بۆچوونی لایەنە کوردییەکان لەسەر بەڕێوەبردنی سێكتەری نەوت و گاز، وای لێ دەکات ئەگەرێکی لاواز بێت. بەڵام ئەگەر وڵاتانی هەرێمی و ڕۆژئاوا لە بەرژەوەندیی هەرێم فشار بکەن لەسەر حکومەتی فیدراڵ، ئەوا ئەگەری ڕوودانی ئەم سیناریۆیە زیاد دەبێت لە ڕێگەی ڕێککەوتنی سیاسی بەبێ دەرچوواندنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، بەڵام دیسان ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی و پتەو نابێت.

سیناریۆی سێیەم: مانەوەی بەڕێوەبردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان و هەناردەکردنی لەژێر دەستی حکومەتی هەرێم و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی بخرێتە ژێر دەسەاڵتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە مەرجێک شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و ئیلتیزاماتی هەرێم بەرانبەر کڕیارانی نەوت بگوازرێتەوە بۆ سمۆ و بە شێوەیەک لە یاسای نەوت و گازی فیدراڵیدا جێگیر بکرێت. لە بەرانبەردا حکومەتی فیدراڵ پابەند بکرێت بە ناردنی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم بەبەردەوامی. ئەم سیناریۆیە زیاتر لە واقیعەوە نزیکە.

بۆ خوێندنەوە و داگرتنی دەقی توێژینەوەکە لێرە کرتە بکە

ڕاپۆرت Tags:سکتەری نەوت

تصفّح المقالات

Previous Post: لێدانی بیرە نەوتێکی گەورە لە گەرمیان خەریکە شکست دەهێنێت
Next Post: کۆمپانیایەک بەتەکنۆلۆژیایەکی نوێ شۆڕشێک لە بارگاویکردنی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکات. ماڵئاوا بەنزین …

Related Posts

بەپێی سەرچاوەکان: نرخی نەوتی ئێران بۆ چین دوای دابەزینی ئاستی هەناردەکردن گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕاپۆرت
كێشەكانی بەردەم نەوتی هەرێمی كوردستان دوای دەستپێكردنەوە ڕاپۆرت
کۆڕبەندی ئابووری قەتەر: ڕەنگە ئەوروپا ڕووبەڕووی قەیرانی وزە ببێتەوە و هۆشداری درا لە کەمی بەرهەمهێنان ڕاپۆرت
چالاکی وداهاتی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم لە چارەکی یەکەمی٢٠٢٣دا ڕاپۆرت
غازی كۆرمۆر رەوانەی كەركوك كرا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رەتیدەکاتەوە ئاگادار بێت ڕاپۆرت
پێگەی ( میدل ئیست ئای) بەریتانیا: (سەرکەوتنی بەتاڵ) عێراق سەرکەوتوو نە بووە لە داوای ناوبژیوانی لەگەڵ تورکیا ڕاپۆرت

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی ئامادەیە نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و هەناردەی تورکیای بکات
  • سەبارەت بە بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم و ژمارەکانی راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران
  • نەخشەی شوێنە نەوتی و گازییەکانی ئێران و ئەو شوێنانەی ئیسرائیل کردونیەتیە ئامانج
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی ڕوونکردنەوەکانی وەزارەتی نەوت دەداتەوە
  • وەزارەتی نەوت: هەرێمی کوردستان پێویستە پابەندبێت بە یاسا و بڕیارە فیدراڵییەکان

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • يوليو 2025
  • يونيو 2025
  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت