کۆمپانیای تۆتال ئینێرجیز دەستیکردووە بە کشانەوەی ستافەکەی لە عێراق دوای کۆبوونەوەیەکی سەختی نێوان پاتریك پویانێ بەڕێوەبەری جێبەجێکار و محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پاریس، ئەمەش پێشبینی ئەوەی لێدەکرێت کە رەنگە کۆتایی هاتنی گرێبەستێکی گەورەی ٢٧ ملیار دۆلاری بێت کە هیوای دابینکردنی ژێرخانی زۆر پێویست بۆ کەرتی وزەی وڵاتەکەی لەسەربنیادنرابوو..
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەفتەی ڕابردوو سودانی و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی، پاتریکیان سەرسام کردووە بە زیندووکردنەوەی داواکارییەك کە دانوستانەکانی پێشووی تێکدابوو – کەپشکی عێراق لە پرۆژەکەدا لە ٢٥٪ بۆ ٣٠٪ کە کۆمپانیاکە پێشنیاری کردبوو بەرزبکرێتەوە بۆ ٤٠٪ی پشکەکان.
“بەرپرسێکی عێراقی ئاگادار لە دانوستانەکان وتی:” وەزیری نەوت پێداگری لەسەر پشکی 40%ی عێراق کرد. “بەڕێوەبەری جێبەجێکار ناچار بوو لە کۆبوونەوەکە دەربچێت.”
کەسی دووەمی ئاگادار لە ئۆپەراسیۆنەکانی تۆتال لە عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە 10 خولەکی خایاندووە. دوای کۆبوونەوەکە نە کۆمپانیای تۆتال ئینێرجیز و نووسینگەی سودانی هیچ لێدوانێکیان بڵاونەکردەوە.
پێنج بەرپرسی ئاگادار لە کارەکانی کۆمپانیای تۆتال لە عێراق ڕایانگەیاند، ستافی کۆمپانیاکە کە کاریان کردووە بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە وڵاتەکەدا، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستیان بە ڕۆشتن کردووە.
بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی بەسرە کە سەر بە دەوڵەتە، کە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال کاریان دەکرد بۆ ئامادەکاری بۆ کاراکردنی گرێبەستەکە، وتی: “ستافی تۆتاڵ تا ئەمڕۆ هاتبوونە کۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ خواحافیزی”.
ئەگەر گرێبەستەکە سەرنەگرێت، عێراق دەرفەتێک لەدەست دەدات بۆ بنیاتنانی ژێرخانی بە بەهای ملیارەها دۆلار کە توانای زیادکردنی زۆری داهاتی وزەی دەبێت.