Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا، جوتیار عادل “هیچ پێشنیارێك رەتنەكراوەتەوە،

Posted on فبراير 23, 2023فبراير 23, 2023 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

گوتەبێژی حكومەت:

  • نەوتمان بۆ ٥٠ ساڵ بە توركیا نەفرۆشتووە؛ ئەوەی هەیە گرێبەستی گواستنەوەی نەوتە.
  • پێگەی هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت، وڵاتانی ناوچەكە تامەزۆرن هاریكاری‌و پشتیوانی ئەزمونی حكومەتی هەرێم بكەن.
  • تیمە یاساییەكانی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ چونە بەغداد‌و ئێستا لە كۆبونەوەدان لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا، هەندێك وردەكاری هەیە ئەمڕۆ ئەو لیژنانە قسەی لەسەردەكەن.

د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەت، ئەمڕۆ لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەدا لەسەر ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران كە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، قسەی كرد.

“لەبارەی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، ئێمە ئامانجمان هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ بەغدا، حكومەت لەگەڵ چارەسەری سەرجەم كێشە و گرفتەكانە و ڕێككەوتنی هەردوو حكومەت لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی عێراقە. دڵنیاین كە دەستوور تاكە چارەسەر و ڕێگەی ڕێككەوتنە. بەشداریی ئێمە لە بوارە جۆربەجۆرەكان پەیوەستە بە جێبەجێكردنی دەستوور و بۆ ئەوەش لەگەڵ وەزارەتەكان، لە هەماهەنگیی بەردەوامداین، بۆ ئەو یاسایانەی كە دەبێت تەشریع بكرێن. ئێستا بۆ ئەو مەبەستە تیمە یاساییەكانمان لە بەغدان. لەسەر یاسای بودجەش هەندێك بابەت ماوە، لە چوارچێوەی ئەو یاسایە، مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەدی دێت؛ تەنانەت ئەوە بۆ خەڵكی عێراقیش دەستكەوتە. ئێمە ئومێدەوارین بگەینە ڕێككەوتن، هەندێك خاڵ ماون، بەڵام لێكتێگەیشتنی باش لەسەر كۆمەڵێك خاڵ هەیە؛ گەر دەستوور بنەما بێت، كێشەكان زۆر گەورە نین و چارەسەریان ئاسانە.”

هەروەها د.جوتیار وتی: راست نییە ٧٥٪ی پێشنیارەكانی هەرێم لەبارەی یاسای نەوت‌و غازەوە رەتكرابێتەوە، هیچ پێشنیارێك رەتنەكراوەتەوە، نە ئێمەی هی ئەوانمان رەتكردوەتەوە‌و نە ئەوان هی ئێمەیان رەتكردوەتەوە.

د. جوتیار عادل، گوتی: “لەبارەی سەردانی سەرۆكی ئەنجومەنى وەزیران بۆ وڵاتانی فەرەنسا و ئیمارات، باس لەوە كرا كە پێگەی دیپلۆماسیی هەرێمی كوردستان بەرەو سەرەوە هەڵكشاوە و هەماهەنگی و هاوكاریی ئابووری و بوارەكانی دیكە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەهێزتر بووە. لەو دیدار و كۆبوونەوانەدا كۆمەڵێك دیدار بە ئاراستەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان كراون؛ سەرۆكی حكومەت ئامانج و ئاكامی سەردانەكەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران باس كرد و ئاماژەی بە بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دەرەوە دا.”

دەشڵێت: “لە تەوەرەی سێیەمی گفتوگۆی ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژەیاسای ڕێگاوبانە گشتییەكان لەلایەن وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خرایە ڕوو، گفتوگۆی لەبارەوە كرا؛ بۆ تێبینیی زیاتر و لێكۆڵینەوەی زیاتر پێشنیازەكان لەوبارەوە وەرگیران و لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێتەوە بەر باس.”

لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی فرۆشتنی نەوت بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بە توركیا، گوتەبێژی حكومەت ڕایگەیاند: “ئێمە هیچ رێككەوتنێكمان بۆ فرۆشتنی نەوت بە توركیا نییە، ئەوەی هەیە گرێبەستی گواستنەوەی نەوتە لە ڕێگەی توركیاوە. بە هیچ شێوەیەكیش بە پێی ماوە، نەوتمان بە هیچ وڵاتێك نەفرۆشتووە. بەهۆی فشاری بەغدا و بڕینی بوودجەی بەغداش، هەناردەی نەوتمان دەستپێكرد، چونكە بۆ ژیانی خەڵكی كوردستان پێویست بوو”.

لەبارەی نائامادەیی تیمی یەكێتی لە ئەنجوومەنی وەزیراندا، گوتی: ” چ سەرۆكی حكومەت و چ ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ ئەوەدا نین حكومەت ببێتە لایەنداری ململانێی سیاسی، بەڵام حكومەت سوورە لەسەر سەروەركردنی یاسا و ڕێگری لە بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی و گەندەڵی و پێشێلكاری و قاچاغچییەتی، دەسەڵاتی دادوەرییش بڕیاری كۆتایی لایە. هەركەس بەمشێوەیە لەگەڵ حكومەت كار بكات، پێشوازی لێ دەكەین، چونكە حكومەت حكومەتی خەڵك.”

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: گفتوگۆی هەرێم‌و بەغداد لەسەر یاسای نەوت‌و غاز
Next Post: (دامەزراەەی میدیایی درەو) دەقی پێشنیازەكانی هەرێم و وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاو دەكاتەوە

Related Posts

داهات و هەناردەی عێراق لە مانگی ئازاردا هەواڵ
دیلۆیت کۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی خۆی بۆ چارەکی یەکەم و دووەمی تایبەت بە وردبینیی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە هەواڵ
کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی لە عیراق دەکشێتەوە بەهۆی کێشە لە دانوستانەکان هەواڵ
عێراق بەرهەمی نەوتی لەمانگی حوزەیراندا کەم دەکاتەوە هەواڵ
کۆمپانیایەکی نەوت دەستی بە گواستنەوە کرد لە ڕێی بۆرییەوە و بەرهەمیشی زیاد دەکات کورتە ڕاپۆرت
کۆمپانیای DNO ی نەرویجی رێژەی قەرز و ئاستی بەرهەمی لە هەرێم ڕادەگەیەنێت. هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت