
وەزارەتی نەوت ئاماری کۆتایی داهاتی نەوت بۆ مانگی شوباتی ڕادەگەیەنێت
روونبین
بەپێی راگەیەندراوێک کە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردووەتەوە ئاماری کۆتایی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی شوباترادەگەیەنێت کە داهاتی نەوت بریتی بووە لە (7) ملیار و (62) ملیۆن دۆلار.
بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو بریتی بووە لە (92) ملیۆن و (255) هەزار و (610) بەرمیل (نەوەد و دوو ملیۆن و دوو سەد و پەنجا و پێنج هەزار و شەش سەد و دە بەرمیل)، بە داهاتی (7) ملیار و (62) ملیۆن و (704) هەزار دۆلار (حەوت ملیار و شەست -دوو ملیۆن و حەوت سەد و چوار هەزار دۆلار). لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (89) ملیۆن و (140) ملیۆن و (140)هەزار و (448) بەرمیل بووە، لە کاتێکدا بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە (2) ملیۆن و (834) هەزار و (393) بەرمیل بووە. وە تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک (76,556) دۆلار بووە.
بەتێکڕا هەناردەی عێراق لەمانگی شوباتدا ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار و ٦١٠ بەرمیل نەوت بووە.
بڕە هەناردەکراوەکان لەلایەن (35) کۆمپانیای نێودەوڵەتی جیاوە بارکرابوون، لە بەندەرەکانی بەسرە و خور الزوبەیر و بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
جێگای سەرنجە وەزارەت مانگانە ئاماری نەوتی هەناردەی داهاتەکەی بەشێوەیەکی بەردەوام بڵاو دەکاتەوە.
