تایبەت-ڕووسیا گۆڕانکاری لە پێوەرەکانی دیاریکردنی نرخی نەوت لە برێنت وە بۆ بنەمای دوبەی دەکات لە گرێبەستی نەوت لەگەڵ هیندستان
راپۆرتی نیدی ڤێرما-رۆیتەرز
نیودەلهی- سێ سەرچاوەی ئاگادار لە ڕێککەوتنەکە ڕایانگەیاندووە، گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ڕووسیا ڕۆسنەفت و پاڵاوگەی باڵای هیندستانی “هیندستان ئۆیل کۆرپ IOC” لە دوایین ڕێککەوتنیاندا بۆ ڕادەستکردنی نەوتی ڕووسیا بۆ هیندستان ڕێککەوتن لەسەر بەکارهێنانی پێوەرەکانی نرخی نەوتی دوبەی کە گرنگی بە ئاسیا دەدات.
بڕیاری ئەو دوو کۆمپانیایە کە دوو کۆمپانیان لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدان، بۆ وازهێنان لە پێوەرەکەی برێنت کە ئەوروپا باڵادەستە، بەشێکە لە گۆڕینی فرۆشی نەوتی ڕووسیا بەرەو ئاسیا، دوای ئەوە دێت کە ئەوروپا خۆی لە نەوتی ڕووسیا بەدوور دەگرێت لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر.
هەردوو پێوەرەکە بە دۆلار دیاریکراون و لەلایەن کۆمپانیای S&P Platts کە یەکەیەکی کۆمپانیای S&P Global Inc کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، دانراوە، بەڵام برێنت زیاتر لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و بازرگانانی ئەوروپیەوە بەکاردەهێنرێت، لەکاتێکدا دوبەی بە شێوەیەکی زۆر کاریگەری بازرگانی نەوتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەسەرە.
ئیگۆر سێچین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆسنەفت لە مانگی شوباتدا ڕایگەیاندبوو، نرخی نەوتی ڕووسیا لە دەرەوەی ئەوروپا دیاری دەکرێت، چونکە ئاسیا وەک گەورەترین کڕیاری نەوتی ڕووسیا دەرکەوتووە، لەو کاتەوەی ڕۆژئاوا گەمارۆ و سزای توندتری بەسەر هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیادا سەپاندووە.
بەپێی گرێبەستە نوێیەکە کە لە ٢٩ی ئازاردا ڕاگەیەندرا، کۆمپانیای ڕۆسنەفت فرۆشی نەوتی نزیکەی دوو هێندە زیاد دەکات بۆ کۆمپانیای نەوتی هیندستان، دوو لەو سەرچاوەیە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە.
کۆمپانیای نەوتی هیندستان IOC و رۆسنەفتی Rosneft دەستبەجێ وەڵامی ئەو ئیمەیڵانەی ڕۆیتەرزیان نەدایەوە کە داوای لێدوانیان لەسەر وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە کردبوو، کە پێشتر ڕاپۆرت نەکراوە.
ئەلێکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا فرۆشی نەوتی ڕووسیا بە هیندستان ٢٢ هێندە زیادیکردنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام قەبارەی فرۆشراوەکەی دیاری نەکردووە.
ئەو دوو سەرچاوەیە دەڵێن، کۆمپانیای ڕۆسنەفت لە ساڵی دارایی نوێدا لە یەکی نیسانەوە مانگانە تا یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن (١١ ملیۆن بەرمیل) دەفرۆشێت، کە هەندێک بڕی ئیختیاریشی تێدایە، بە کۆمپانیای نەوتی نێوەدوڵەتی.
ئەوسەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ساڵی 2022/23، کۆمپانیای نەوتی هیندستان IOC گرێبەستێکی هەبووە بۆ کڕینی 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی جۆری ئۆرال لەگەڵ بژاردەی زیادکردنی بۆ دوو هێندەکردنی هەموو مانگێک کە نرخەکەی بە جیاوازی بۆ برێنت لەسەر بنەمای بەرواری گەیاندن.
گرێبەستە نوێیەکە نەوتی خاوی ئۆرال لەخۆدەگرێت کە لە بەندەرەکانی ئەوروپیڕوسیا، پریمۆرسک و ئوستلوگا و نۆڤۆرۆسیسکی دەنێردرێت، هەروەها نەوتی سۆکۆل کە لە ساخالینەوە هەناردە دەکرێت کە بە داشکاندنی ٨-١٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشرێت بۆ نرخی دوبەی لەسەر بنەمای گەیاندن، سێ سەرچاوە ووتی.
قەبارەی گەورەتر و گۆڕانی نرخی نەوتی ڕوسیا نیشانەی پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان مۆسکۆ و هیندستان، کە ئێستا بووەتە گەورەترین کڕیاری نەوتی خاوی دەریایی لە ڕوسیاوە.
لە ڕابردوودا پاڵاوگەکانی هیندستان بە دەگمەن نەوتی ڕووسیایان کڕیوە بەهۆی بەرزی تێچووی گواستنەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەوروپا، بەڵام دوای دابەزینی نرخی ئۆرال بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی، ئێستا ڕووسیا جێگەی عێراقی گرتەوە وەک دابینکەری سەرەکی نەوت بۆ هیندستان لە چەند مانگی ڕابردوودا، داتاکانی سەرچاوە بازرگانییەکان دەریدەخەن.
ڕووسیا لە بازاڕە تەقلیدییەکانی ئەوروپاوە ڕێگای دابینکردنی وزەی خۆی دەگۆڕێت بۆ ئاسیا، بە شێوەیەکی سەرەکی هیندستان و چین، لەو کاتەوەی ڕۆژئاوا سزای بەرفراوانی سەپاند بەسەریدا، لەنێویاندا گەمارۆی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا لە ڕێگەی دەریاوە.
وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە ٥ی کانوونی دووەمەوە کڕینی نەوتی ڕووسیایان ڕاگرت و گرووپی وڵاتانی جی حەوت G7 و پەیوەیت بوون بە یەکێتیی ئەورووپا لە سەپاندنی سەقف بۆ نرخی نەوتی خاوی ڕووسیا بە بڕی ٦٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی داهاتی نەوتی ڕووسیا بوو لە هەمان کاتدا سەقامگیری لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا بپارێزێت.
هیندستان لە مانگی ئازاردا گەورەترین کڕیاری نەوتی خاوی ئۆراڵی ڕووسیا بوو. مانگی ڕابردوو گەیاندن بۆ هیندستان زیاتر لە 50%ی سەرجەم هەناردەکردنی ئۆرالی دەریایی پێکهێنا و چین لە پلەی دووەمدابوو.
چین کە نەوتی ئۆرالی ڕووسی بە نرخێک دەکڕێت کە بەرامبەر بە برێنت یان ICE برێنت بەستراوەتەوە، لە نیوەی یەکەمی مانگی شوباتدا کڕینی نەوتی ئۆراڵی دوو هێندە زیاد کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی مانگی یەک، بەپێی زانیارییەکانی بازرگانان و کۆمپانیای Refinitiv Eikon.