ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ماڵەوە
Search
ماڵەوە
حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کۆبویەوە
حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کۆبویەوە
2023-08-23
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
روونبین
حکومەت سەرجەم ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی کە گرێبەستیان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی ئەنجومەنی وەزیران کرد و کۆبوونەوەی لەگەڵا کردن.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەتکەمال محمد و وەزیری داد و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دکتۆر ئامانج رحیم ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دکتۆر ئومێد سەباح و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم دکتۆر عبدالحکیم خەسرەو ئامادەی بوون.
دکتۆر ئومێد سەباح رایگەیاند کە وێرای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکانی بواری نەوت،تیشک خرایە سەر دوایین سەردان و گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و تێچووی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکانی نەوت و بۆچوونی حکومەتی هەرێم لەم ڕووەدا و ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بۆچوونی بەغدا لەم رووەدا خرایە ڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا کار و چالاکی کۆمپانیاکانی بواری نەوت بەرز نرخێنران و کۆمپانیاکانی بواری نەوت بە هاوبەشێکی راستەقینەی حکومەتی هەرێم باسیان لێوەکرا ئەوەش خرایەڕوو کە بەرگری لە ماف و گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێم دەکەن، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بە مەبەستی چارەسەر لە چوارچێوەی دەستور و پڕۆژە یاسای بودجە.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لە ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز و بۆچوونی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەبارەی پڕۆژە یاساکە خرانەڕوو، هەر لەو چوارچێوەیەدا کۆمپانیاکانی بواری نەوت بۆچوون و سەرنجەکانی خۆیان بۆ پڕۆژە یاسای نەوت و گاز خستەڕوو .
بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسەوە لە بەرەبەیانی ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ەوە قوفڵی بۆری هەناردەی هەرێم گیراوەتەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توورکیاوە. هەربەو هۆیەشەوە نزیکەی ٥ مانگە هەناردەی نەوت وەستاوە، بەرهەم هێنانیش بۆ نزمترین ئاست دابەزیەوە، هەندێک کێڵگەش تا ئێستەشی لەگەڵ بێت دەستیان بەبەرهەم هێنان نەکردووەتەوە، لە کاتێکدا هەندێ کێڵگەی تر بەشێوەیەکی سنووردار بەرهەمیان بۆ بازاڕی ناوخۆ دەستپێکردووەتەوە.
کۆمپانیاکانی نەوت لەماوەی رابووردوودا نیگەرانییەکانیان نەشاردووەتەوە سەبارەت بەناڕوونی لە دەستپێکردنەوەی هەناردە و نەبوونی ئاسۆیەکی روون بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان و نیگەرانیان لە جێبەجێ نەکردنی پابەندییە گرێبەستەکان لە لایەن هەولێر و بەغداوە.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن
گەڕانەوە