Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم مەرجیان هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە

Posted on أكتوبر 4, 2023نوفمبر 20, 2023 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
روونبین
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئاپیکور’) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات،  کە تەنانەت ئەگەر هێڵی بۆری عێراق -تورکیا ITP بکرێتەوە، کۆمپانیا ئەندامەکانی APIKUR لە دۆخێکدا نابن کە نەوت بۆ هەناردەکردنی بۆری بەرهەم بهێنن تا ئەو کاتەی ڕوون دەبێتەوە کە کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان (‘IOCs’) لە ڕاستیدا چۆن پارەیان پێدەدرێت بۆ شایستە نەوتییەکانیان بەپێی  گرێبەستەکان کە لە ڕابردوودا فرۆشراوە و  هەناردەکراوە، هەروەها چۆن شایستەکانیان لە ئایندەدا وەردەگرن بۆ ئەو نەوتەی هەناردەی دەکەن.
ئەندامانی ئەپیکور لە ئێستادا نزیکەی یەک ملیار دۆلاریان لای حکومەتی هەرێمە بۆ ئەو نەوتەی پێش وەستانی  هەناردەکردنی نەوت بەرهەمیان هێناوە.
کۆمەڵەکە دەڵێت “وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە، کە هێڵی بۆری عێراق-تورکیا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی”. ئاپیکور پێشوازی لەم پێشهاتە دەکات، کە دەکرێت هەنگاوێک بێت بەرەو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان کە لەمێژە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نێودەوڵەتی دەکرا.
ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی  IOC کە گرێبەستی هاوبەشکردنی بەرهەمهێنانیان هەیە (“PSCs”) لە غیابی ڕێککەوتن لەسەر وەرگرتنی مافە داراییەکانیان مافی ئەوەیان هەیە پشکەکانیان لە نەوتی خاو وەربگرن و بە جیا بیفرۆشن وەک لە سەرەوە باسکراوە.
راگەیاندنەکە دەڵێت: کۆمپانیا ئەندامەکانمان دەبێت شایستە گرێبەستیەکانیان لە نەوتی خاو بە کڕیاران بفرۆشن کە دەتوانن گەرەنتی پێدانی پارە بکەن لەبری  گەیاندنی نەوت، بۆ نموونە لە ڕێگەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی پێشوەختە  بۆ  ئەو نەوتەی دەیدەن بەکڕیاروکان.
لەکاتی بوونی ناکۆکی بەپێی گرێبەستی هاوبەشی کردن بەرهەم PSC  بەپێی یاسای ئینگلیزی ناکۆکییەکان  بەڕێوەدەچێت لەڕێی  ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن.
مایڵز  کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور ووتی: “دواکەوتنی کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا و چارەسەرنەکردنی  شایستە گرێبەستییەکانی کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی،  مانگانە بە یەک ملیار دۆلار  زیان لە  داهاتی لەدەستچوو دەخەمڵێندرێت.” دەشڵێت: “ئەندامانی ئەپیکۆر دەیانەوێت لەگەڵ حکومەتەکانی کوردستان و عێراق کاربکەن بۆ دەستپێکردنەوە و تەنانەت زیادکردنی ئەو داهاتانە لەڕێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنانەوە. ئێمە پێمان وایە ئەم کارە بەخێرایی دەکرێت، دوای ڕێککەوتن لەسەر شێوازی وەرگرتنی شایستە داراییەکان و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنە گرێبەستییەکانی ئێستا”.
پێشتر لە لێدوانێکدا بۆ روونبین مایڵز کاگینز ووتەبێژی ئەپیکور مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی کۆمپانیاکانی ئەندامی ئاشکراکرد کە خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە:
١- هێڵی بۆریەکە بکرێتەوە بۆ هەناردە.
٢- شایستە دواخراوەکانمان بدرێت کە ٣ مانگی کۆتایی ٢٠٢٢ تا ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ کە شەش مانگ دەکات وەرنەگرتووە.
٣- قەرەبووبکرێینەوە بۆ ئەو ماوەیەی هەناردە وەستاوە.  لەم ماوەیەدا شایستەکانمان بەپێی گرێبەستی هاوبەشی کردن بەرهەم وەرنەگرتووە، و دەبێت شایستە گرێبەستییەکانی ئایندەمان  گەرەنتی بکەین.
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان بەروونبینی راگەیاند کە راستەوخۆ بەشدارن نەبوون لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەڵکو بەجیا لەگەڵیان کۆبوونەتەوە. 
هەروەها بە روونبینی راگەیاند:  لە ماوەی وەستانی هەناردە و ئەوماوەی کە نەوت بەرهەم هاتووە و لەناوخۆدا فرۆشراوە کۆمپانیا نەوتییەکان بەشێک لە نەوتەکەیان فرۆشتووە بۆ ئەوەی شایستەکانیانی لێ وەربگرن بەڵام بەتەواوەتی شایستەکانیان بەپێی گرێبەستەکانی وەرنەگرتوو.
لە کۆتایدا ئەپیکور داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بەپەلە هاوکاری یەکتر بکەن بە شێوەیەکی بنیاتنەر بۆ پەرەپێدانی چارەسەری بازرگانی سودبەخشی هاوبەش کە هاندەری وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی بێت بۆ بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان.
APIKUR کێیە ؟
APIKUR کۆمپانیایەکی سنووردارە  کە پێک هاتووە لە هەریەک لە DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy و ShaMaran Petroleum کە بەپێی یاسای ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئەو  کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی  نەوت و غازی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن دامەزراوە.
کۆمەڵەکە APIKUR دەڵێت:  ئامانج و مەبەستی ئەم کۆمەڵەیە بریتییە لە پێشخستنی هەرێمی کوردستانی عێراق KRI وەک شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز، پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنەران.
جگە لەوەش ، APIKUR  دەڵێت: ئامانجییەتی داکۆکیکردن و نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەندامەکانی بکات، وەک دەنگێکی هاوبەش و کاریگەر بۆ ئەندامەکانی بەرامبەر بە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان چ لەهەرێم دی کوردستانی عێراق  KRI، یان شوێنەکانی دیکە کاربکات، و مەکۆیەک بۆ ئەندامان دابین بکات بۆ هاوبەشکردنی زانیارییە  پیشەسازییە پەیوەندیدارەکان و بەکارهێنانیان  باشترین شێوە .
هەواڵ Tags:کۆمپانیا نەوتییەکان

تصفّح المقالات

Previous Post: كێشەكانی بەردەم نەوتی هەرێمی كوردستان دوای دەستپێكردنەوە
Next Post: کۆمپانیا نەوتییەکان: زیانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت ٧ ملیار دۆلارە

Related Posts

تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێم رادەگرێت؟ کورتە ڕاپۆرت
نەوتی سعودیە بە یوان چینی؛ جوڵەیەکی دراماتیکی چاوەڕوانکراو و ئاگادارکردنەوە بۆ شازادە هەواڵ
نرخی نەوت جارێکی تر بەرز دەبێتەوە هەواڵ
وەزارەتی نەوت: تائێستا هەرێمی کوردستان هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەست نەکردوین هەواڵ
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵ
بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت