ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ماڵەوە
Search
ماڵەوە
جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
جارێکی تر کۆمپانیاکانی نەوت هەرەشەی گرتنەبەری دادگای نێوبژیوانی لەندەن دەکەن
2023-11-17
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
روونبین
لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١١/١٧ کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (APIKUR)
بڵاوی کردەوە
هۆشداری دەدەن کە ئەگەر مافە گرێبەستییەکانیان پارێزراو نەبێت لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانی رابوردوو ئایندە دەست بەهەناردەکردنی نەوت ناکەنەوە،
هەروەها مەرج دادەنێن بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوت بەرهەمهێناو هەناردەکرنەوەی نەوت.
ئاپیکور ئاماژە بەوە دەکات کە گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی عێراق و حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی ئەرێنی ئەگەری دەستپێکردنەوەی تەواوەتی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن نیشان دەدات.
ئەندامانی APIKUR پێشمەرجەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی تەواوی نەوت ڕاگەیاندووە و پابەند دەبن بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
لە بەیاننامەکد هاتووە کە گرێبەستەکانی هاوبەشکردنی بەرهەمهێنان (PSCs) لە کاردا دەمێننەوە و بە یاسای ئینگلیزی بەڕێوەدەبرێن و ناکۆکییەکان بە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن چارەسەر دەکرێن.
کۆمەڵەکە ئاماژە بە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان سەرکردەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات وەک هەنگاوێکی ئەرێنی ئەگەری بەرەو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا (ITP).
هەروەها لە راگەیانراوەکەدا هەتووە کە نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور بانگهێشت نەکراون بۆ وتووێژ و و هیچ پەیوەندییەکی فەرمییان سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە پێنەگەیشتووە.
ئەندامانی ئەپیکور چوار مەرجیان ڕاگەیاندووە بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوەتی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت:
١- هەر زیادکردنێک دەبێت ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور.
٢- دەبێت گەرەنتی وەرگرتنی پارەی هەناردەکردنی نەوتی ڕابردوو و داهاتوو بکرێت.
٣- پارەی چاوەڕوانکراوی فرۆشتنی نەوت بۆ کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR دەبێت ڕاستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ ئەو کۆمپانیایانە.
٤- دەبێت مەرجە بازرگانییەکانی ئێستا و مۆدێلی ئابووری کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR بپارێزرێت.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەپیکور پابەندە بە چارەسەرکردنی خێرای ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی تەواو و هەناردەکردن لە ڕێگەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- تورکیاوە بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان و خەڵکی عێراق.
لە ئێستادا زیانەکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە و زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار داهاتی هەناردەکردن لەدەستچووە لەوەتەی بۆرییەکە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ داخراوە، حکومەتی عێراق ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار غەرامە دەکات بەهۆی جێبەجێنەکردنی پابەندبوونەکانی بەپێی گرێبەستی ITP.
APIKUR کێیە ؟
APIKUR کۆمپانیایەکی سنووردارە کە پێک هاتووە لە هەریەک لە DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy , ShaMaran Petroleum، Hunt Oil کە بەپێی یاسای ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی نەوت و غازی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن دامەزراوە.
کۆمەڵەکە APIKUR دەڵێت: ئامانج و مەبەستی ئەم کۆمەڵەیە بریتییە لە پێشخستنی هەرێمی کوردستانی عێراق KRI وەک شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز، پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنەران.
جگە لەوەش ، APIKUR دەڵێت: ئامانجییەتی داکۆکیکردن و نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەندامەکانی بکات، وەک دەنگێکی هاوبەش و کاریگەر بۆ ئەندامەکانی بەرامبەر بە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان چ لەهەرێم دی کوردستانی عێراق KRI، یان شوێنەکانی دیکە کاربکات، و مەکۆیەک بۆ ئەندامان دابین بکات بۆ هاوبەشکردنی زانیارییە پیشەسازییە پەیوەندیدارەکان و بەکارهێنانیان باشترین شێوە .
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن
گەڕانەوە