شەش کۆمپانیای نەوتی جەخت دەکەنەوە کە بانگێشت نەکرابوون و بەشداریان نەکردووە لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا

2023-12-06 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
Print Friendly, PDF & Email

روونبین

  • کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR بەشدار نەبوون و بانگهێشت نەکرابوون بۆ بەشداریکردن لە هیچ کۆبوونەوەیەکی داهاتووی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق.
  • APIKUR ئامادەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و دەستپێکردنەوەی هەناردە. 
  • بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی هەناردەکردنی نەوت، ئاپیکور داوای چارەسەری پەسەندکراوی هەموولایەنەکان  دەکات کە پشتگیری لە مافی کۆمپانیا ئەندامەکانی بکات.
  • کۆمپانیاکانی APIKUR ئامادەن  بۆ کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و جێبەجێکردنی چارەسەرەکان.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان “ئاپیکور” رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٥ رایگەیاند، کە ئاگاداری هەواڵەکانی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکانە. بەڵام کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور – کە نوێنەرایەتی زۆرینەی نەوتی بەرهەم هێنراو لە لایەن کۆمپانیا مەوتییە نێودەوڵەتییەکان IOC لە کوردستان دەکەن – لەم کۆبوونەوانەدا بەشدار نەبوون و بانگهێشت نەکرابوون بۆ بەشداریکردن لە هیچ کۆبوونەوەیەکی داهاتووی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق.
هەروەها لەراگ یاندرا وەکەدا دەڵێت، کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR دڵنیایە کە گرێبەستەکانی ئێستایان ( لەگەڵ هەرێمی کوردستان) لە ڕووی یاساییەوە پابەندکەر و جێبەجێ دەکرێن؛ بەڵام ئێمە بڕوامان بە چارەسەری کۆنکرێتی هەیە کە توانای جێبەجێکردنی هەبێت   پێمان وایە دەتوانرێت دەستبەجێ چارەسەری کۆنکرێتی هەبێت کەجێی رەزامەندی هەموو لایەنەکانبێت و مافی گرێبەستی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان بپارێزێت و ببێتەهۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
کۆمەڵەکە  ئامادەیی پیشانداوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ پێشخستنی ئەم چارەسەرانە بۆ بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان.
مایڵز کاگینز وتەبێژی ئەپیکورەڵێت: “رێزگرتن لە  گرێبەستەکان و شێوازە ڕوون و دیاریکراوەکان بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی ڕابردوو و داهاتوو زۆر گرنگن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی تەواوی نەوت و هەناردەکردن لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکورەوە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەندامانی کۆمپانیای ئەپیکۆر ئامادەن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و حکومەتی هەرێم کۆببنەوە؛ جەختیشەکاتەوەوە بەردەوامی “دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی  هەناردە”تەنها زیان بە بژێوی ئابووری هەموو عێراقییەکان دەگەیەنێت.
 کێیە ؟
APIKUR کۆمپانیایەکی سنووردارە، پێک هاتووە لە شەش کۆمپانیای نەوت کە  هەریەک لە DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy , ShaMaran Petroleum، Hunt Oil کە بەپێی یاسای ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئەو  کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی  نەوت و غازی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن دامەزراوە. بە مەبەستی داکۆکیکردن لە بەرژەوندی کۆمپانیا ئەندامەکانی درووستبووە.