ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ماڵەوە
Search
ماڵەوە
کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێم ی کوردستان فرۆشت
کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێم ی کوردستان فرۆشت
2024-01-22
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
کۆمپانیای شامارانی کەنەدی پشکەکانی کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی لە کێڵگەی ئەتروش کڕییەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆک و بڕێوەبەری جێبەجیکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاند هاوتەریب لەگەڵ کڕینەوەی پشکەکانی تاقەی ئیماراتی ٢٥٪ ی پشکەکانیان بە نرخێکی رەمزی بە کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن HKN فرۆشتووە و بەمەش کاتێك هەموو رێوشوێنەکان تەواو دەبێت شاماران ٥٠٪ی پشکی کێڵگەکەی دەبێت و ئێچ کەی ئێن HKN ٢٥٪ و هەرێمی کوردستانیش رێژەی ٢٥٪ ی کێڵگەکە.
کۆمپانیای شامارانی کەنەدی ڕایگەیاند کە رێکەوتنی کۆتایی کردووە بە دوو قۆناغ بۆ بەدەستهێنانی پشکی کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بەمەش بەرژەوەندییە راستەوخۆکانی شاماران لە کێڵگەکەدا لە لە ٢٧.٦٪ بۆ ٥٠٪ ی پشکی کێڵگەکە بەرز دەبێتەوە.
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن HKN بەشێوەی ناراستەوخۆ پشکی ٢٥٪ ی کێڵگەکەی دەبێت (بەرژەوەندی بازرگانی و کارکردنی دەبێت) وە دەبێت بە کۆمپانیای سەرکار(ئۆپەرەیتۆر) دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە رێی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە ڕەزامەندی پیشان دەدات لەسەر گواستنەوەی پشکەکان بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم.
گارێت سۆدن، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاماران، لەبارەی ئەم مامەڵەیەی شامارانەوە، لە لێدوانێکدا وتی: ئەم مامەڵەیە درێژەپێدەری ستراتیژی چەسپاندنی شامارانە لە کوردستان. ئێمە پشکی ٤٧.٤٪ی کۆمپانیای تاقە TAQAمان لە کێڵگەی Atrush بەدەستهێنا و ٢٥٪ی پشکەکان و کارکردنمان بە ئێچ کەی ئێن HKN IV فرۆشت. شاماران و HKN هاوبەشن لە پرۆژەی کێڵگەی سەرسەنگی دراوسێی ئەتروش کە لەلایەن HKNەوە بەڕێوەدەبرێت. هەروەها دەڵێت “ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن دەکەین بەیەکەوە لە ئەتروش
بۆ بەدیهێنانی هاوکارییەکی بەرچاو لە هەردوو بلۆکەکە”.
لە هەنگاوی یەکەمی گرێبەستەکەدا، کۆمپانیای جێنێراڵ ئێکسپلۆرەیشن پارتنەرز General Exploration Partners, Inc. (“GEP”)، کە لقێکی شامارنە و بەتواوەتی خاوەنداری دەکرێت لەلایەن شامارانەوە لە دوورگەی کایمان، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای تاقە ئینتەرناشیۆناڵ TAQA International B.V. (“TIBV”)،دا کردووە کە لقێکی کۆمپانیای نیشتمانی وزەی ئەبوزەبی PJSC. (“TAQA”)، بۆ بەدەستهێنانی پشکەکانی TAQA Atrush BV (“TABV”) (“هەنگاوی 1”).
کۆمپانیای TABV ( تاقە ئەتروش)کۆمپانیایەکی هۆڵەندییە کە خاوەنی ٤٧.٤٪ی پشکی کارکردن و ئۆپەرەیتۆرە لە گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانی ئەتروش لە کوردستان (“Atrush PSC”). هەنگاوی یەکەم پەیوەستە بە مەرجەکانی داخستنی ڕێککەوتنی کڕین و فرۆشتنی پشکەکانی هۆڵەندا و ڕەزامەندییە نەریتیەکانی بۆرسە لە کەنەدا.
لەگەڵ داخستنی هەنگاوی یەکەم، ئێچ کەی ئێن HKN IV دەست دەکات بە بەڕێوەبردنی Atrush لەسەر بنەمای کرێ لە سەرەتای هەنگاوی دووەمی مامەڵەکە. دانانی HKN IV وەک ئۆپەرەیتۆر، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستانەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
لە هەنگاوی دووەمی مامەڵەکەدا، کۆمپانیای TABV ٢٥٪ی پشکی کارکردن لە کۆمپانیای Atrush PSC دەگوازێتەوە بۆ GEP2، کە کۆمپانیایەکی نوێی لقێکی کایمانە و بە تەواوی خاوەندارێتی GEP دەکات. هاوتەریب، GEP(لقی شاماران) ڕێککەوتنێکی کرد بۆ فرۆشتنی GEP2 بە HKN IV بە بڕە پارەیەکی رەمزی بەجۆرێک کە ئێچ کەی ئێن HKN IV ٢٥٪ی پشکی کارکردن و بەڕێوەبردنی لەکێڵگەی ئەتروش Atrush PSC هەبێت (“هەنگاوی 2”). فرۆشتنی GEP2 بە HKN IV بە پێی ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان (هەرێم) دەبێت.
دوای تەواوکردنی هەنگاوەکانی سەرەوەی مامەڵەکردن، بلۆکی ئەتروش ئەم پشکانەی خوارەوەی دەبێت: جی ئی پی GEP ( بەشێکە لە شاماران) ٥٠٪، ئێچ کە ئێن (لە ڕێگەی GEP2) ٢٥٪ و هەرێمی کوردستان KRG ٢٥٪
بەرهەمی کێڵگەی ئەتروش پێش وەستانی هەناردە لەچارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا بەتێکڕا ٣٠,٦٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە. وە لە بەرواری ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ەوە جارێکی تر کێڵگەکە دەستی کردووەتەوە بە بەرهەم هێنان.
دەربارەی کۆمپانیای نەوتی شەمەران
شاماران کۆمپانیایەکی سەربەخۆی نەوت و غازی کەنەدییە و گرنگی بە هەرێمی کوردستانی عێراق دەدات. کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشکی 18% سوودی کارکردنی هەیە (دانی سوودی 22.5%) لە ناوچەی گرێبەستی سەرسەنگ هەروەها ، سوودی کارکردنی ناڕاستەوخۆی 27.6% لە ناوچەی ئەتروش بۆ 50% بەرز دەبێتەوە. کۆمپانیاکە لە تۆرۆنتۆ لە بۆرسەی TSX Venture و لە ستۆکهۆڵم لە بازاڕی گەشەی باکووری یەکەمی ناسداک (هێمای “SNM”) ڕیزبەندی کراوە. شاماران بەشێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی لوندین.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن
گەڕانەوە