Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێم ی کوردستان فرۆشت

Posted on يناير 22, 2024يناير 22, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
کۆمپانیای شامارانی کەنەدی  پشکەکانی کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی  لە کێڵگەی ئەتروش کڕییەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆک و بڕێوەبەری جێبەجیکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاند هاوتەریب لەگەڵ کڕینەوەی پشکەکانی تاقەی ئیماراتی  ٢٥٪ ی پشکەکانیان بە نرخێکی رەمزی بە کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ‌HKN فرۆشتووە و بەمەش کاتێك هەموو رێوشوێنەکان تەواو دەبێت شاماران ٥٠٪ی پشکی کێڵگەکەی دەبێت و ئێچ کەی ئێن HKN  ٢٥٪ و هەرێمی کوردستانیش رێژەی ٢٥٪ ی کێڵگەکە. 
کۆمپانیای شامارانی کەنەدی ڕایگەیاند کە رێکەوتنی کۆتایی کردووە بە دوو قۆناغ بۆ بەدەستهێنانی پشکی کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی  لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش بەمەش بەرژەوەندییە راستەوخۆکانی شاماران لە کێڵگەکەدا لە لە ٢٧.٦٪ بۆ ٥٠٪ ی پشکی کێڵگەکە بەرز دەبێتەوە.
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن HKN بەشێوەی ناراستەوخۆ پشکی ٢٥٪ ی کێڵگەکەی دەبێت (بەرژەوەندی بازرگانی و کارکردنی دەبێت) وە دەبێت بە کۆمپانیای سەرکار(ئۆپەرەیتۆر) دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە رێی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە ڕەزامەندی پیشان دەدات  لەسەر گواستنەوەی پشکەکان بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم.
گارێت سۆدن، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاماران، لەبارەی ئەم مامەڵەیەی شامارانەوە، لە لێدوانێکدا وتی: ئەم مامەڵەیە درێژەپێدەری ستراتیژی چەسپاندنی شامارانە لە کوردستان. ئێمە پشکی ٤٧.٤٪ی کۆمپانیای تاقە TAQAمان لە کێڵگەی Atrush بەدەستهێنا و ٢٥٪ی پشکەکان و کارکردنمان بە ئێچ کەی ئێن  HKN IV فرۆشت. شاماران و HKN هاوبەشن لە پرۆژەی کێڵگەی سەرسەنگی دراوسێی ئەتروش  کە لەلایەن HKNەوە بەڕێوەدەبرێت. هەروەها دەڵێت “ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن دەکەین بەیەکەوە لە ئەتروش بۆ بەدیهێنانی هاوکارییەکی بەرچاو لە هەردوو بلۆکەکە”.
لە هەنگاوی یەکەمی گرێبەستەکەدا، کۆمپانیای جێنێراڵ ئێکسپلۆرەیشن پارتنەرز General Exploration Partners, Inc. (“GEP”)، کە لقێکی شامارنە و بەتواوەتی خاوەنداری دەکرێت لەلایەن شامارانەوە لە دوورگەی کایمان، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای تاقە ئینتەرناشیۆناڵ TAQA International B.V. (“TIBV”)،دا کردووە کە لقێکی کۆمپانیای نیشتمانی وزەی ئەبوزەبی PJSC. (“TAQA”)، بۆ بەدەستهێنانی پشکەکانی  TAQA Atrush BV (“TABV”) (“هەنگاوی 1”).
کۆمپانیای TABV ( تاقە ئەتروش)کۆمپانیایەکی هۆڵەندییە کە خاوەنی ٤٧.٤٪ی پشکی کارکردن و ئۆپەرەیتۆرە لە گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانی ئەتروش لە کوردستان (“Atrush PSC”). هەنگاوی یەکەم پەیوەستە بە مەرجەکانی داخستنی ڕێککەوتنی کڕین و فرۆشتنی پشکەکانی هۆڵەندا و ڕەزامەندییە نەریتیەکانی بۆرسە لە کەنەدا.
لەگەڵ داخستنی هەنگاوی یەکەم، ئێچ کەی ئێن HKN IV دەست دەکات بە بەڕێوەبردنی Atrush لەسەر بنەمای کرێ لە سەرەتای  هەنگاوی دووەمی مامەڵەکە. دانانی HKN IV وەک ئۆپەرەیتۆر، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستانەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
لە هەنگاوی دووەمی مامەڵەکەدا، کۆمپانیای TABV  ٢٥٪ی پشکی کارکردن لە کۆمپانیای Atrush PSC دەگوازێتەوە بۆ GEP2، کە کۆمپانیایەکی نوێی لقێکی کایمانە و بە تەواوی خاوەندارێتی GEP دەکات. هاوتەریب، GEP(لقی شاماران) ڕێککەوتنێکی کرد بۆ فرۆشتنی GEP2 بە HKN IV بە بڕە پارەیەکی رەمزی بەجۆرێک کە ئێچ کەی ئێن HKN IV  ٢٥٪ی پشکی کارکردن و بەڕێوەبردنی لەکێڵگەی ئەتروش  Atrush PSC هەبێت (“هەنگاوی 2”). فرۆشتنی GEP2 بە HKN IV بە پێی ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان (هەرێم) دەبێت.
دوای تەواوکردنی هەنگاوەکانی سەرەوەی مامەڵەکردن، بلۆکی ئەتروش ئەم پشکانەی خوارەوەی دەبێت: جی ئی پی GEP ( بەشێکە لە شاماران)  ٥٠٪، ئێچ کە ئێن (لە ڕێگەی GEP2) ٢٥٪ و  هەرێمی کوردستان KRG  ٢٥٪
بەرهەمی کێڵگەی ئەتروش پێش وەستانی هەناردە لەچارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا بەتێکڕا ٣٠,٦٠٠  بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە. وە لە بەرواری ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ەوە جارێکی تر کێڵگەکە دەستی کردووەتەوە بە بەرهەم هێنان.
دەربارەی کۆمپانیای نەوتی شەمەران
شاماران کۆمپانیایەکی سەربەخۆی نەوت و غازی کەنەدییە و گرنگی بە هەرێمی کوردستانی عێراق دەدات. کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ  پشکی 18% سوودی کارکردنی هەیە (دانی سوودی 22.5%) لە ناوچەی  گرێبەستی سەرسەنگ هەروەها ، سوودی کارکردنی ناڕاستەوخۆی 27.6% لە ناوچەی ئەتروش بۆ 50% بەرز دەبێتەوە. کۆمپانیاکە لە تۆرۆنتۆ لە بۆرسەی TSX Venture و لە ستۆکهۆڵم لە بازاڕی گەشەی باکووری یەکەمی ناسداک (هێمای “SNM”) ڕیزبەندی کراوە. شاماران بەشێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی لوندین.
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٣ : زیادبوونێکی بەرچاو لە ئاستی جیهانیدا سەرەڕای کەمکردنەوەی ئۆپێک+
Next Post: فراوانكردنی كێڵگەى كۆرمۆر، ناكۆكی ناوخۆی گروپە شیعەكان

Related Posts

عێراق بۆیەکەم جار لەساڵی ١٩٧٢ ەوە داهاتی نەوتی هێندە زۆربێت هەواڵ
ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان بەڵام نزمترین ئاستی بەرهەم هێنان هەواڵ
بەرهەمی هەناردەی عێراق لە باکورەوە لە مانگی تەموز دا زیادی کردووە. هەواڵ
نرخی نەوت جارێکی تر بەرز دەبێتەوە هەواڵ
ئۆپێک: پێشبینیەکانی بۆ گەشەی خواست لەسەر نەوت لەساڵی ٢٠٢٥ دا کەمکردەوە هەواڵ
حکومەتەکەی سودانی پەشیمان بووەتەوە لە هەمواری مادەی ١٢ی یاسای بوجە بەو شێوەی کە لەگەڵ هەرێم ڕێکەوتن کرابوو هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت