Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

لێکوڵینەوە لە چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم / داهات و بەرهەم ساڵی ٢٠٢٣

Posted on أبريل 8, 2024أبريل 8, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
 
لێکۆڵینەوی چالاکییە نەوتییەکان (داهات و بەرهەم)ی نەوتی ساڵی ٢٠٢٣ ی هەریمی کوردستان پێش و دوای وەستانی هەناردەی نەوت. لێکۆڵینەوەیەکی شیکارییە تایبەت بە روونبین  کە یادگار سدیق گەڵاڵی کردویەتی  بۆ یەک بەیەک کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە پێشەکی ئەم لێکۆڵینەوەدا دەڵێت:
لە سۆنگەی هەستکردنمان بەگرنگی و پێویستی شەفافییەت و رۆڵ و کاریگەری لە سەر درووستکردنی ژینگەیەکی تەندرووستی کار و متمانە لە نێوان هاووڵاتی و حکومەتدا ، ئێمە وەکو ڕیکخراوی روونبین لەبواری شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت لە ماوەی ٧ ساڵی رابووردوودا هەوڵمانداوە وەکو بەشێکی سەرەکی لە کارەکانمان بەشداری کەریگەر و چالاک بین لە بنیاتنانی بنەماکانی شەفافییەت لە بواری نەوت و گازی هەرێمدا. لە ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکانماندا بە زمانێکی سادە و دوور لە ئاڵۆزی تیشکمان خستووەتە سەر ئەو لایەنانەی کە لە سێکتەری نەوتدا لە تاریکیدان، کیشەکانی ئەم سەکتەرە گەنگەشە بکەین و پرسیاری جدیان لەسەر بووروژێنین و بەپێی توانا رێچارەیان بۆ دابنێین
  •  لە ماوەی٧ ساڵەی ڕابووردوودا ١٠ راپۆرتی بنکۆڵکاری و لێکۆڵینەوە و چەندین وتارو بابەتی جدی و چاوپێکەوتنی میدیایمان لە سەر سەکتەری نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەوهیوایەی توانیبێتمان بەشێک لەوبۆشاییەی لەم بوارەدا هەیە پربکەینەوە و بتوانین خزمەتێک بە پرسی شەفافییەت و گەیاندنی زانیاری بەهاووڵاتی بکەین کە کرۆکی حوکومڕانی درووست شەفافییەتە.
یادگار سدیق گەڵاڵی لەپءشەکی ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت:  لەم ڕاپۆرتەدا کە لێکۆڵینەوەی ١١ هەمینمانە، هەوڵ دەدەین چالاکی یەک بەیەکی کێڵگە نەوتییەکان شیبکەینەوە. هەر لە بەرهەم هێنانی نەوت تا فرۆش و داهاتی نەوت چ بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان یان حکومەتی هەرێم، لە پێش وەستانی هەناردەی نەوت لەڕیی بۆرییەوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ، پاشان دوای وەستانی هەناردەو دەستپێکردنەوەی بەرهەم و فرۆشتنی لە ناوخۆدا. لەم ڕاپۆرتەدا :
  • ئاستی بەرهەم و فرۆشی نەوت لە چارەکی یەکەمی ساڵ تا وەستانی هەناردە وکۆی ئەوپارەیەی لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە وەرگیراوە تا کاتی وەستانی هەناردە لەڕێی بۆری عێراق- تورکیا لە ٢٥ی ئاز اری ٢٠٢٣ دەخەینە روو.
  • چالاکییە نەوتییەکان دوای وەستانی هەناردە و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، فرۆشی ناوخۆ ، ئاستی بەرهەم لە قۆناغە جیاکاندا شیدەکەینەوە.
  • هەروەها دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، فرۆشی ناوخۆ ، ئاستی بەرهەم، لەگەڵ
  • کۆی ئەوپارانەی بەشێک لە کۆمپانیا نەوتییەکان لە ماوەی ئەو سآڵەدا وەریان گرتووە هەڵدەسەنگێنین. •
  • بەراوردی نرخی فرۆشی نەوتی هەرێم پێش و پاش وەستانی هەناردە لەگەڵ نرخی نەوتی جیهانی و سۆمۆ دەکەین
. ئەم ڕاپۆرتە بە پێی ئەو داتایانەی لە بەردەستماندابووە بۆ ١١ کێڵگەی نەوتی هەریم و شیکردنەوەی ڕاپۆرتی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کە بەشێکی زۆریان راپۆرتی وەرزیان هەیە، راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت کە راپۆرتی ووردبینیکراوی بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێمە لە پێش وەستانی هەناردە، کە بەداتای فەرمی حکومەتی هەرێم ئەژمار دەکرێت ،راپۆرتی چاودێری دارایی عێراق بۆسەکتەری وزەی هەرێم وەسەرچاوەی تری متمانە پێکراوی جیهانی نووسراوە.
پێمان باشتر بوو کە راستەوخۆ زانیاریمان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان یان حکومەتی یهەرێم وەربگرتایە، چوونکە ئەمە خزمەتی زیاتری چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراتی دەکات کە شەفافیەت بەشیکە لەو بنەمایانە و هەروەها خزمەت بە مافی هاووڵاتی دەکات، بەڵام بەداخەوا هیچ داتایەکی فەرمی راستەوخۆی حکومەتمان بەردەست نەکەوت.
بەپێی ئەوشیکردنەوەی بۆ بەرهەم و داهاتی  کێڵگەکانی هەرێمان کردوە دەگەینە ئەو دەرەنجامەی کە بە تێکڕا هەرێمی کوردستان رێژەی 60٪ی  کۆی داهاتی بۆماوەتەوە ، چونکە خەرجی گواستنەوەی لەسەر نییە بەڵکو نەوتەکە لە خاڵی بارکردنی کێڵگەکەوە دەفرۆشێت. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیا نەوتییەکان پشکەکانیان لە نێوان 36٪ بۆ 40٪  کۆی داهات یان بەرهەمی کێڵگەکە. بەوپێ یە  تەنها لەداهاتی ئەم کێڵگانەی ئەم 11 کۆمپانیایە کاری تێدا دەکەن زیاتر لە 1ملیار و 400 ملیۆن دۆلار داهاتی حکومەتی هەرێم بووە لە 2023 دا. ئەمە جگە لەو کێڵگانەی داهات و بەرهەمیان ئاشکرا نەکراوە و ئێمەش نەمانتوانیوە هیچ زانیارییەکمان لەسەریان دەستبکەوێت.
پوختەی ئەوپارانەی 11کۆمپانیای نەوتی لە 8 کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوتی هەرێم وەریان گرتووە لە ماوەی ساڵی 2023 دا  کە بەسەریەکەوە  936ملیۆن و 190 هەزار دۆلاریان وەرگرتووە. بەیەکەوەرێژەی 60٪ی بەرهەمی نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن.
لە چارەکی یەکەمدا کۆمپانیاکان بە کۆمپانیای کاریشەوە بڕی 515.7ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە و لە دوای وەستانی هەناردەش کۆمپانیاکان بڕی  420ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە.

بەپێی بەدواچوونی ئێمە بۆ کێڵگە بەکێڵگەی نەوتی و شیکردنەوەی داتاکان لە چارەکی یەکەمی 2024 دا ئاستی بەرهەمی کێڵگەکان بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە ، هەندێ کێڵگە  وەکو تاوکی، خورمەڵە، شێخان و سەرسەنگ گەشتونەتە ئاستی چارەکی یەکەمی ساڵی 2023.
وەکۆی بەرهەم زیاتر لە ٨٠٪ی پێش وەستانی هەناردە بەرزبووەتەوە.

 داگرتنی دەقی ڕاپۆرتی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٣ دا 

 

هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: وەزارەتی نەوت بە ١١ خاڵ وەڵامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەیپیکیور)ی دایەوە
Next Post: کۆمپانیا نەوتییەکان سەردانەکەی سودانی بۆ کۆشکی سپی بە دەرفەتێک دەبینن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

Related Posts

ئەپیکور:هەرکات مەرجەکانمان جێبەجێ کران ئامادەین هەناردە دەست پێبکەینەوە هەواڵ
لابردنی گەمارۆكانی سەر ئێران نرخی نەوت دادەبەزێنێت؟ هەواڵ
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت داوادەکەن  گرێبەستی هاوبەشیکردن لە بەرهەمهێنان بخرێتە ناو پڕۆژە یاسای نەوت و غازی عێراق هەواڵ
پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەست پێ دەکاتەوە… هەربڕە گازێکی زیادە هەرێم دەبێت لە کۆمپانیاکەی بکڕیتەوە هەواڵ
وەزیری سامانە سروشتییەکان دکتۆر کمال ئەتروشی دەستی لەکار کێشایەوە هەواڵ
هەناردەی نەوتی هەرێم لەمانگی شوباتی ٢٠٢٢دا هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت