Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

ئاستی فرۆشی نەوتی کێڵگەی شێخان بۆ ئاستێکی پێوانەیی لەمساڵدا بەرزبوویەوە

Posted on مايو 14, 2024مايو 15, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن کە کۆمپانیایەکی بەریتانییە لە کێڵگەی شێخان لە پارێزگای دهۆک وەبەرهێنان دەکات. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ـەوە بەشێوەیەکی بەردەوام بەرهەم و ئاستی فرۆشی زیادی کردووە تاوەکو لەمانگی ئایاردا گەشتوووەتە ئاستی لوتکەی ئەمساڵی کە بەرزترین ئاستە لەدوای وەستانی هەناردەی نەوتەوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣دا. 
لەماگی کانوونی دووەمدا تێكرای فرۆشی  نەوتی کێڵگەکە بریتی بووە لە  ٢٢ هەزار و ٣٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە. لە  مانگی شووباتدا بۆ ٣٨ هەزار و ٧٠٠ بەرزبووەتەوە  بەهەمان شێوە لەمانگی ئازاردا جاریکی تر تێکڕای فرۆشی نەوتی کێڵگەکە  زیاتر بەرزبوویەوە گەشتە ٤٤ هەزار و ١٠٠ بەرمیلی رۆژانە. بەڵام لەمانگی نیساندا بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە کاریگەری لەسەر بەردەستبوونی بارهەڵگرەکان کرد. تێکڕای فرۆش بۆ  ٣٨ هەزار و ٩٠٠ بەرمیل دابەزی بەڵام لەگەڵ سەرەتای مانگی ئایاردا جارێکی تر فرۆشی کێڵگەکە ئاستێکی پیوانەیی تری تۆمار کرد لەم ساڵدا و تێکڕای  فرۆشی رۆژانە تا بەرواری ١٠ی ئایار  ٤٨ هەزار و ٣٠٠ بەرمیل نەوت بووە. 
تەواوەی بەرهەمی کێڵگەکە لە ناوخۆدا دەفرۆشرێت بە بازاڕی ناوخۆ. لەساڵی ٢٠٢٣ دا تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی شێخان بە ٣٠ دۆلار فرۆشراوە ، بەڵام لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بۆ ٢٥ دۆلار دابەزی . لە مانگی نیسانەوە جارێکی تر نرخی بەرمیلێک نەوتی کێڵگەکە بۆ ٢٧ دۆلار بەرزبوویەوە. کۆمپانئیای گۆڵف کیستۆن هۆکارەکەی بۆ  زیادبوونی خواست لە بازاڕی ناوخۆدا بۆ نەوتی کێڵگەکە دەگەڕینێتەوە. 
باڵانسی پارەی نەختینەی  کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن تا ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ گەیشتە ٩٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
کۆمپانیاکە دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی خواستی فرۆشتنی ناوخۆیی و بە لەبەرچاوگرتنی بەرنامەی سەرمایەی سنوورداری کۆمپانیاکە، کۆی توانای بەرهەمهێنان لە ئێستادا لە نێوان ٤٥,٠٠٠ – ٤٨,٠٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدایە ئەمەش بۆ  باشتربوونی ئەدای بیرەکان دەگەڕێتەوە

ئاسۆی ئایندە
کۆمپانیاکە لە ساڵی 2024دا هەروەکو  2023 سەرنجی لەسەر زۆرترین فرۆشتنی ناوخۆیی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی لانیکەم تێچووی مانگانە دابین بکات لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی چالاکانە حیساباتی خەرجییەکان بەڕێوەببات.  لە کاتێکدا خواستی بازاڕی ناوخۆیی گۆڕاوە و پێشبینیکردنی قورسە، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە هەوڵدەدەین بەدوای دەرفەتەکاندا بگەڕێین بۆ زیادکردنی قەبارەی فرۆشتن.
پێشبینی دەکەن کۆی خەرجییە سەرمایەییەکان CAPEX، تێچووی کارکردن OPEX ، و ڕێژەی کارکردنیG&A  مانگانە لە  6ملیۆن دۆلار دا لە ساڵی 2024دا بهێڵنەوە.
پوختەی خەرجییە سەرمایەییەکان CAPEX خەمڵێنراو بۆ ساڵی  2024 بریتیبێت لە 20 ملیۆن دۆلار، لەناویدا خەرجی  بەرزکردنەوەی ئاستی  سەلامەتی و خەرجییەکانی چاککردنەوەی بەرهەمهێنان.
کۆمپانیاکە لە ساڵی 2024 دا بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی تێچوونەکان لە هەمان کاتدا پاراستنی توانای کارکردن بۆ زیادکردنی فرۆشی ناوخۆیی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.
کۆمپانیاکە  دەڵێت بەردەوامە لە کارکردنی  لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بۆ  هاندانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێی بۆرییەوە. لەگەڵ ئەوەی دانوستانە سیاسی و بازرگانییەکانی نێوان حکومەتی عێراق “GoI” و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، یەکەم گفتوگۆی سێ قۆڵی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان لەماوەی ڕابردوودا لە بەغدا ئەنجامدرا، و بەئامادەبوونی نوێنەری گۆڵف کیستۆن GKP.
کۆمپانیاکە وەکو هەموو کۆمپانیاکانی تری نەوت  جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگی دڵنیابوون وەرگرتنی شایستەکانیان بۆ هەناردەکردنی نەوتی داهاتوو، وەرگرتنەوەی قەرزە نەدراوەکان و پاراستنی ئابووری گرێبەستەکان.
کێڵگەی شێخان  دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن 80٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی 20٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا.
ئەم کێڵگەیە لە مانگی ئابی 2009دا نەوتی تیا دۆزرایەوە  و لە مانگی تەموزی 2013 دا دەست بە بەرهەم هێنانی نەوت کرا تێیدا. قەرزەکانی گۆڵف کیستۆن 73 ملیۆن دۆلار و ئێم ئۆ ئێڵ 21 ملیۆن دۆلار بووە بۆ ئەو ماوەیە.
کێڵگەی شێخان 18 بیری تێدا هەڵکەنراوەو  2یەکەی چارەسەری تێدایە PF-1-2 . کێڵگەکە لەڕیی بۆرییەوەبە  بەهێڵی بۆری هەرێمی کوردستانەوە بەسراوەتەوە. 
تا ئێستا کۆی نەوتی بەرهەم هاتوو لە کێڵگەکە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە زیاتر لە  ١٢٢ ملیۆن بەرمیل دەبێت.
یەدەگی نەوتی کێڵگەکەبەم شێوەیە:
  • یەدەگی سەلمێنراو  1P reserves: 224 MMstb 
  • یەدەگی ئەگەری 2P( Probable): 2P reserves: 489 MMstb 
جۆری نەوتی ئەم کێڵگەیە قورسە لە ساڵی 2022 بە داشکانی 23.3دۆلار لە ژێر نرخی برێنتەوە هەربەرمیلێک نەوت فرۆشراوە  لەکاتێکدا لەساڵی 2021 دا بەداشکاندنی 21.2دۆلار فرۆشراوە. وە لەساڵی 2024 یش بە 60 بۆ  65دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت فرۆشراوە.
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: كورتەی کێشەکانی هەرێم و بەغداد و پێشنیاری چارەسەر!
Next Post: وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق: کێڵگەکان بەو کۆمپانیایانە درا کە ئەزموونی بەرچاویان  نییە

Related Posts

عێراق بەرهەمی نەوتی لەمانگی حوزەیراندا کەم دەکاتەوە هەواڵ
بەکورتی و بەکوردی شیکردنەوە
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەست بەسەر چوار کەشتی نەوتی ئێراندا دەگرێت هەواڵ
ئۆپێک: پێشبینیەکانی بۆ گەشەی خواست لەسەر نەوت لەساڵی ٢٠٢٥ دا کەمکردەوە هەواڵ
ژمێرەری کۆتایی داهات و هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئایار دا هەواڵ
راگەیەندراوی سۆمۆ لەسەر کۆی بەرهەمی عێراق لەگەڵ هەرێم هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت