Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی ڕوونبین 2025 مانگی ٦
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

بۆچی پاڵاوگە نایاساییەکان داناخرێن؟

Posted on يونيو 13, 2024يونيو 13, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
ڕێبین فەتاح
پاشخان
ساڵی ٢٠١٥ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان فەرمانێکی وەزاریی بۆ داخستنی سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان دەرکرد، پێشتریش چەند بڕیار بۆ داخستنیان هەبوو، دواتریش لە ئاستی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر داخستنیان درا.
بەردەوام لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لە ئاستی پارێزگا و حکوومەتە خۆجێییەکاندا، ڕاپۆرت لەسەر داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دەدەن و بەپێی ڕاپۆرتە ساختەکانیان ڕۆژ هەبووە زیاتر لە ١٠ پاڵاوگەیان داخستووە! ژمارەی ئەو پاڵاوگە داخراوانەی لە ڕاپۆرتەکانی ئەواندا ئاماژەی بۆ کراوە، زیاترە لە ژمارەی ڕاستەقینەی پاڵاوگە نایاساییەکان!
هۆکارەکانی دانەخستن
پێش زیاتر لە دوازدە سێزدە ساڵ و تا ساتەوەختی فەرمانەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش، ئاماژەم بەوە کردووە، ئەو بڕیارانە تەنیا بۆ خۆڵکردنە چاوی ڕای گشتی و هەندێک پاڵنەری دیکە لە پشتیانەوەن. بڕیارەکان بۆ جێبەجێکردن نین. لێرەوە چەند هۆکارێک دووبارە دەکەمەوە؛
یەکەم: حکوومەتی هەرێم شکستی هێناوە لە پەرەپێدانی کەرتی پاڵاوتن و پاڵاوگە نایاساییەکان بەشێک لە پێویستی ناوخۆ بۆ بەرهەمەکانی سووتەمەنی، بەتایبەت گازوایل پڕ دەکەنەوە، گازوایل بۆ مۆلیدەکانی کارەبا و …هتد. بە داخستنی پاڵاوگەکان حکوومەت قەیرانێکی دیکە بۆ خۆی دروست دەکات کە دەستنەکەوتنی سووتەمەنییە و بەتایبەتیش گازوایل. لەبەرئەوە جەسارەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی نییە.
دووەم: پاڵاوگە نایاساییەکان بەشدارن لە ساخکردنەوەی نەوت و سوومەنی قاچاغ و دزراو. سەفەقاتی گەورە لەڕێگەی ئەو پاڵاوگانەوە کراوە و دەکرێت. بەنموونە ئەو ساڵانەی حکوومەتی هەرێم بەرنامەی ئاڵوگۆڕی نەوتی خاو بە بەرهەمەکانی نەوتی وەک بەنزین و گازوایلی هەبوو، چەند کۆمپانیایەکی حزب و دەسەڵات نەوتی خاویان لە حکوومەت وەردەگرت و خۆیان دەیانفرۆشتەوە، گازوایلیان لەو پاڵاوگە نایاساییانە وەردەگرت و بەناوی (هاوردەکردنی گازوایل لە دەرەوە)، بە پارەیەکی زۆر لەسەر حکوومەت و گیرفانی هاووڵاتییانیان حیساب دەکرد. ئەو بازرگانە سیاسییانە، بەبێ هەبوونی پاڵاوگە نایاساییەکان نەیاندەتوانی گەندەڵییەکە بکەن.
سێیەم: دوا هۆکار کە میدیاکان وەک تاکە هۆکار ئاماژەی بۆ دەکەن(بە ئەنقەست و بۆ شاردنەوەی هۆکارە ڕاستەقینەکان یان لە نەزانی و نائاگایی) ئەوەیە کە پاڵاوگە نایاساییەکان هیی کەسانی دەستڕۆیشتوون. بەپێچەوانەوە ئەوە هۆکارێکی لاوەکییە. ڕاستە خەڵکانی سیاسی و سەربازی هەن، پاڵاوگەی نایاساییان هەیە، بەڵام ئەوەندەیش دەسەڵاتدارنین، لەکاتێکدا دەسەڵاتدارە پلە یەکەکان پاڵاوگەی گەورە و زەبەلاحیان هەن، هەروەها خاوەندارێتی زۆرینەی پاڵاوگەکانی دیکە بۆ کەسانی ئاسایی دەگەڕێتەوە. دوو هۆکاری ڕاستەقینە لە مانەوەی پاڵاوگەکان لە خاڵی یەکەم و دووەم ئاماژەی بۆ کراوە.
بیروڕا

تصفّح المقالات

Previous Post: بازاڕی نەوت گەرمترین بازاڕە لە كوردستان
Next Post: کۆمپانیای گڵف کیستۆن لە کێڵگەی شێخان ئاستی بەرهەم و فرۆشی  بەرزبووەتەوە

Related Posts

دەبێت خۆمان بگونجێنن لەگەڵ نرخی ئێستای نەوتدا بیروڕا
کێڵگەیەکی نەوتی هەرێم لەمانگی نیساندا هیچ داهاتی نەبووە لە کاتێکدا بەرهەمی رۆژانەی٥٠ هەزار بەرمیلە بیروڕا
لێکەوتەکانی دوو هەژمارە بانکییەکەی نێو مادەی 13ـی بودجە لەسەر هەرێمی کوردستان بیروڕا
ڕووسیا لە پرسی گازی سروشتیدا هاوپەیمانی ئێران نییە…. بیروڕا
غازی کوردستان و تورکیا بیروڕا
ته‌ڵه‌ی ڕه‌یعی و فره‌چه‌شنكردنی ئابووریی ‌هه‌رێم بیروڕا

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی ئامادەیە نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و هەناردەی تورکیای بکات
  • سەبارەت بە بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم و ژمارەکانی راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران
  • نەخشەی شوێنە نەوتی و گازییەکانی ئێران و ئەو شوێنانەی ئیسرائیل کردونیەتیە ئامانج
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی ڕوونکردنەوەکانی وەزارەتی نەوت دەداتەوە
  • وەزارەتی نەوت: هەرێمی کوردستان پێویستە پابەندبێت بە یاسا و بڕیارە فیدراڵییەکان

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • يوليو 2025
  • يونيو 2025
  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت