Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

قاچاخچێتی نەوتی کورد بۆ ئێران گەشە دەکات

Posted on يوليو 11, 2024يوليو 11, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
قاچاخچێتی نەوتی کورد بۆ ئێران گەشە دەکات

ڕاپۆتی تیمور ئەژاری/ بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز

لە باکورەوە بە ئاراستەی تورکیا و لە رۆژهەڵاتیشەوە بۆ  ئێران ، ڕۆژانە سەدان نەوتهەڵگر لە نزیک هەولێری پایتەختی کوردستانەوە وەکو  مار دەڕۆن و ڕێگا سەرەکییەکانی هەرێمی عێراق کە زۆرجار پێچاوپێچ و شاخاوییە، دادەخەن.
تانکەرەکان دیارترین و بینراوترین چالاکی بەرفراوانن بۆ گواستنەوەی نەوت لە ڕێی بارهەڵگرەوە لە ناوچەی نیمچە سەربەخۆی عێراقەوە بۆ ئێران و تورکیا لە مامەڵەیەکی تەمومژاوی و تۆمارنەکراودا (نافەرمی) کە لە دوای داخستنی بۆری فەرمی هەناردەکردن لە ساڵی ڕابردووەوە پەرەی سەندووە.
ڕۆیتەرز وردەکارییەکانی ئەم بازرگانییە گەشەسەندووەی لە ڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ کەس کە ئەندازیارانی نەوتی عێراقی و کورد، کاسبکاران و بەرپرسانی حکومی، سیاسەتمەداران، دیپلۆماتکاران و سەرچاوەی پیشەسازی نەوتی تێدابوو، کۆکردووەتەوە.
ئەوان وێنەی بازرگانییەکی گەشەسەندوویان کێشا کە تێیدا زیاتر لە هەزار تانکەر ڕۆژانە لانیکەم ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی داشکاو  دەگوازنەوە بۆ ئێران و تا ڕادەیەکی کەمتر بۆ تورکیا – مانگانە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتیان هەیە.
کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن قەبارەی هەناردەی نافەرمی کە پێشتر باس نەکراوە، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە عێراق نەیتوانیوە پابەند بێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت کە ئەمساڵ لەگەڵ کارتێلی نەوتی ئۆپێک ڕێککەوتوون لەسەری.
بەرپرسانی ئێران و تورکیا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدایەوە بۆ لێدوان.
عاسم جیهاد وته بێژی وه زاره تی نه وتی عێراق ڕایگه یاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی کوردستان له لایه ن حکومه تی عێراقه وه په سه ند نه کراوه و کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی حکوموتی عێراق ( سۆمۆ) تاکه قه واره ی فه ڕمییه که ڕێگه ی پێدراوه نه وتی خاوی عێراق بفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت ئاماری وردی لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی چەند نەوت بە قاچاخ دەنێردێتە ئێران و تورکیا.
جیم کرین لە  پەیمانگای زانکۆی بەیکەر لە شاری هیوستن ڕایس، وتی: ” ئێستا ئۆپێک ئارامگری کەمتری هەیە بۆ قاچاخچێتی و تەنانەت ناسراوە بەوەی ڕێوشوێنی سزایی بەرانبەر ئەندامانی سەرپێچیکار دەگرێتە بەر. بەڵام گومانم هەیە هیچ سزایەکی بە غدا ببینین، چونکە بەباشی دەزانرێت کە هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ناوەندە”.
هەروەها ئەم بازرگانییە دەتوانێت کوردستان بخاتە ڕێڕەوێکی پێکدادان لەگەڵ واشنتۆنی هاوپەیمانی نزیک، چونکە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە ئایا ئەو بازرگانییە هیچ سزایەکی ئابووری ئەمریکا لەسەر ئێران پێشێل دەکات یان نا، بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی.
تا ساڵی ڕابردوو کوردستان زۆربەی نەوتی خاوی خۆی لە ڕێگەی بۆری فەرمی عێراق-تورکیا هەناردە دەکرد کە لە شاری نەوتی کەرکوکی عێراقەوە بەرەو بەندەری جەیهانی تورکیا دەڕوات.
بەڵام ئەو هەناردەکردنانەی کە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا (bpd) بوو لە مانگی ئازاری 2023 وەستا کاتێک دادگایەکی نێودەوڵەتی بڕیاریدا لە بەرژەوەندی داوای حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ وەستاندنی بارکردنەکان – بەمەش بۆرییەکە کەوتە بۆشاییەک دۆخێکی یاسایی و داراییەوە.
ئیدارەی فیدراڵی لە بەغدا کە لە مێژە پێیوابووە تاکە لایەنە کە دەسەڵاتی فرۆشتنی نەوتی عێراقی هەیە، سەرکەوتووانە ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا بەبێ ڕەزامەندی ئەو لە گەڵ حکومەتی  حکومەتی هەرێمی کوردستان ریکەوتتوە بۆ هەناردەکردنی نەوت، ئەمەش بە پێشێلکردنی پەیماننامەی ساڵی ١٩٧٣ ـە.

‘هێچ شوێنەواری نییە’
سەرچاوە پیشەسازییەکان و بەرپرسانی نەوت و دیپلۆماتکاران ڕایانگەیاند، هەر زوو تانکەرەکان دەستیان کرد بە گواستنەوەی نەوتی کورد بۆ وڵاتانی دراوسێ  و ئەمساڵ ئەو بازرگانییە خێراتر بوو دوای ئەوەی گفتوگۆکان بۆ کردنەوەی بۆرییەکە وەستان.
بەرپرسانی خۆجێی دەڵێن هیچ کام لەو داهاتە لە خەزێنەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا حساب ناکرێت، یان تۆمار ناکرێت، کە ماوەیەکە لە ململانێدایە بۆ مووچەی هەزاران فەرمانبەری کەرتی گشتی.
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری هەرێم کە تا ساڵی 2023 ، سەرۆکی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاوە بووە، وتی: “هیچ شوێنەواری داهاتی نەوتی هەرێم نییە”، ناوبراو ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە سەرووی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دانا، کە زیاترە لە زۆربەی خەمڵاندنەکانی دیکە.
هیوا محەمەد، بەرپرسی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە یەکێکە لە دوو پارتی دەسەڵاتداری کوردستان، ڕایگەیاند، نەوت لە دەروازە سنوورییەکانەوە بە ئاگاداری حکومەتی هەرێم و فیدراڵیدا تێدەپەڕێت.
بەرپرسانیدارایی هەرێم وەڵامی داواکارییەکانیان نەدایەوە بۆ لێدوان. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە سەرپەرشتی بازرگانی نەوت لە کوردستان دەکات، وتەبێژی نییە.
بەرپرسێکی ئەمریکی وتی واشنتۆن چاوی لە سەر بازرگانی نەوتە بۆ هەڵسەنگاندنی پابەندبوون بە سزاکانی سەر ئێران.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و بەردەوام لەگەڵ هاوبەشەکانمان پەیوەندی دەکەین سەبارەت بە پرسەکانی جێبەجێکردنی سزاکان، بەڵام وردەکاری ئەو گفتوگۆیانە ناخەینەڕوو.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم  375 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدایە ، لەو ژمارەیەش 200 هەزار بە بارهەڵگر بۆ ئێران و تورکیا دەگوازرایەوە و ئەوەی تریش لە ناوخۆدا پاڵێوراوە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەبەر هەستیاری بابەتەکە وتی “کەس نازانێت داهاتی ئەو 200 هەزار قاچاغە بۆ دەرەوەی وڵات چی بەسەر دێت، یان ئەو وەرگیراوانەی نەوت دەفرۆشرێن بە پاڵاوگەکانی هەرێم”.
داشکاندنی نەوتی خاو
سەرچاوە پیشەسازی و سیاسییەکان ڕایانگەیاندووە، نەوتی خاو لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستانەوە بە کڕیارە ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت بە نرخی داشکاو.  نرخی بەرمیلێک کە 30 بۆ 40 دۆلارە، واتە نزیکەی نیوەی ڕێژەی جیهانی، کە یەکسانە بە لانیکەم 200 ملیۆن دۆلار لە داهاتی مانگانە.
بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان زۆرینەی کۆنتڕۆڵی هەشت کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتییە: DNO ASA ، ، گێنێل ئینێرجی (GENL.L)، کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن  Gulf Keystone Petroleum ، شاماران نەوپەترۆلیۆم، HKN Energy، WesternZagros، MOL و کۆمپانیای  هەنت ئۆیل .
کۆمپانیای هانت ئۆیل کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک بدات. حەوت کۆمپانیاکەی دیکەش وەڵامی داواکارییەکانی لێدوانیان نەدایەوە، هەروەها کۆمپانیای ناوخۆیی KAR Group کە یاریزانێکی سەرەکی کوردستانە وەڵامی نەدایەوە.
لە کاتێکدا زۆربەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کاتی داخستنی بۆرییەکە وەستا، ىەڵام هەندێک کۆمپانیا لەوانە DNO، Gulf Keystone و ShaMaran لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، ئەوان لەو کاتەوە دەستیان کردووە بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆفرۆشتنی بە کڕیاران لە ناوخۆی کوردستان.
شاماران ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای نرخی نەوتی فرۆشتووە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا بۆ هەر بەرمیلێک 36 دۆلار و 49 سەنت بووە لە کاتێکدا کیستۆن لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە فرۆشی نەوتی خاو لە کێڵگەی شێخان لەمساڵدا نزیکەی 28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەهێنێت.
سەرچاوە پیشەسازییەکان دەڵێن کڕیارە ناوخۆییە پەسەندکراوەکان نەوتی خاو لە کۆمپانیاکانی نەوت وەردەگرن و لە ڕێگەی ناوەندکارەکانەوە (دەڵاڵ) دەیفرۆشن بۆ هەناردەکردن، بەبێ ئەوەی بەرهەمهێنەران ئاگاداربن.
زۆربەی زۆری نەوتی بارهەڵگرەکان دەچێتە ئێران، زۆربەی پیشەسازی و سەرچاوە سیاسییەکان دەڵێن، لەڕێگەی دەروازە سنوورییە فەرمییەکانی عێراقەوە لەنێویاندا حاجی هۆمەران، یان لەڕێگەی پێنجوێنەوە.
سەرچاوە پیشەسازی و سیاسی و دیپلۆماسییەکان دەڵێن، لەوێشەوە لە بەندەرەکانی ئێران لە کەنداو لە بەندەر ئیمام خومەینی و بەندەر عەباس- ڕێگایەکی بازرگانییە کە لە ڕابردوودا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کورد بەکاردەهات – باردەکرێتە سەر کەشتیەکان یان لە ڕێگەی ڕێگاوبانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەفغانستان و پاکستان.
ئاژانسی ڕۆیتەرز نەیتوانی دیاری بکات لەکاتێکد ئێران  بەهۆی گەمارۆکانەوە ڕووبەڕووی سەختی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی خۆی دەبێتەوە، چی لەو بازرگانییە دەچنێتەوە، یان کێ ئەو نەوتە لە ئێران وەردەگرێت.
محەممەدی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ڕەوانەی ئێران کراوە بۆ ئەوەی بپاڵرێوێت وبکرێتە بەنزین.
وەزارەتی نەوتی پاکستان ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە بدات. بەرپرسانی ئەفغانستان وەڵامی داواکارییەکانیان نەدایەوە بۆ لێدوان.
تۆڕێکی ئاڵۆزی بازاڕی ڕەش
ئەم بازرگانییە دوایین دووبارەبوونەوەی بازرگانییەکی درێژخایەنی نەوتی بازاڕی ڕەشی عێراقییە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بە سوودی دەستەبژێرە سیاسییەکان سەیر دەکرێت کە پەیوەندییەکی نزیکیان بە بەرژەوەندییە بازرگانییەکانەوە هەیە.
دوانزە کەس ڕایانگەیاند، بەرپرسانی دوو پارتی دەسەڵاتداری کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانی  (خێزانی بارزانی) و یەکێتیی ( جێزانی تاڵەبانی) سودمەند بوون.
سەرچاوەیەکی پیشەسازی کە لە بازرگانی نەوتی کوردیدا کاردەکات دەڵێت “تۆڕێکی ئاڵۆزی فرۆشیارانی بازاڕی ڕەش هەیە کە مووچە وەردەگرن، خەڵکیش پەسەندی ئەو فرۆشتنانە دەکەن. ئەوە نییە کە ئەوان تەنها جاویان داخەن بەڵکو پشکی خۆیان وەردەگرن”.
دیپلۆماتکارێکی باڵا لە بەغدا ڕایگەیاند، بەرژەوەندییە سیاسییەکان هێندە بە بازرگانییەوە پەیوەستە، کە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی فەرمی لە ڕێگەی بۆرییەوە، کە جاران وەک ئەولەویەتێک سەیر دەکرا،  ئێستا کەوتووەتە ژێرەوەی کارنامەی دیپلۆماسییەوە.
ئەو کەسە دەڵێت: “من  بانگەشە بۆ ئەمە ناکەم لە کاێکدا ئەوان  هەموویان ئاهەنگ دەگێڕن”.
کاربەدەستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەڵامی داواکارییەکانیان سەبارەت بە بازرگانی بازاڕی ڕەشیان نەدایەوە. محەممەد، ئەو بەرپرسەی یەکێتی هیچ لێدوانێکی نەدا لەسەر ئەوەی کە ڕەنگە کێ لە پشت ئەو بازرگانییەوە بێت.
کاربەدەستانی کورد دەڵێن، هەرێم بەهۆی داخستنی بۆرییەکانەوە ناچارکرا بچێتە ناو ئەو بازرگانییەوە، ئەمەش وەک بەشێک دەبینێت  لە هەوڵێکی بەرفراوانتری لایەنە شیعەکانی سەر بە ئێران لە بەغدا بۆ سنووردارکردنی ئەو ئۆتۆنۆمییە ڕێژەییەی کە لە کۆتایی شەڕی یەکەمی کەنداوەوە بەدەستیان هێناوە، لە ساڵی ١٩٩١.
بەرپرسێکی باڵای پەرلەمانی عێراق کە ئاگاداری بابەتە نەوتییەکانە، ڕایگەیاندووە، بەغدا ئاگاداری وردەکارییەکانی ئەو کارە بووە بەڵام خۆی لە ڕەخنەی گشتی دەپارێزێت، چونکە بەرپرسان هەوڵدەدەن ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەولێر چارەسەر بکەن.
فشارخستنە سەر هەولێر بۆ ڕاگرتنی قاچاخچێتی نەوت، هەرێم گۆشەگیر دەکات و لە هەموو سەرچاوەیەکی دارایی بێبەش دەکات، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی داڕمانی، ئەو کەسە، کە بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت.
ئەم بازرگانییە بە شێوەیەکی نهێنی لەلایەن کاربەدەستانی عێراقییەوە ئاماژەی پیکراوە کە لە پشت بێتوانایی بەغداوەیە لە پابەندبوون بە پشکەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناو ڕێکخواوی ئۆپێک، ئەمەش خاڵی ناکۆکییە لەگەڵ سعودیە سەرۆکی دیفاکتۆی ئۆپێک.
جیهاد، وته بێژی وه زاره تی نه وتی عێراق، ڕایگه یاند، عێراق که به ڵێنی داوه ئه مساڵ به ڕهه مهێنان که م بکاته وه بۆ ئه وه ی قه ڕه بووی زیاده ی به ڕهه مهێنان بکاته وه ، پابه نده به که مکردنه وه ی خۆبه خشه یی به ڕهه مهێنان.
لە ئێستادا، قەبارەی زۆری تانکەرەکان کە بەسەر ڕێگا سەرەکییەکاندا دەچن، و تووشی ڕووداو دەبن، دانیشتوانی بەدرێژایی ڕێگا سەرەکییەکان توڕە کردووە.
ڕەشید دەلاک لەکاتی سەردانیکردنی گۆڕی ڕزگاری برای کە لە مانگی ئایاردا بە تانکەرێک لەسەر ڕێگای خێرای نێوان هەولێر و سلێمانی کە بەرەو سنووری ئێران دەڕوات، گیانی لەدەست دا و گوتی “زۆر بە ئازارە”. “سەرەڕای تێپەڕین و زیانگەیاندن بە ڕێگاکانمان و کوشتنی ئازیزانمان … کەس لێرە یەک دۆلاری نەبینیوە.
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: لە هەرێم و تەنها لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی لە ماوەی ٢٠ ساڵدا ٤٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم هاتووە.
Next Post: خەرجی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧ تا وەستانی هەناردە لە ئازاری ٢٠٢٣دا

Related Posts

هەولێر و بە‌غدا لەسەر شێوازێکی تازەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن هەواڵ
وەزیری سامانە سروشتییەکان لە بەغدا سەردانی وەزیری نەوتی کرد،هیوا خوازی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بوون هەواڵ
عێراق پێشبینی دەکات ئاستی بەرهەمی نەوتی ٤٥٠ هەزار بەرمیل زیادبکات هەواڵ
بڕیارە وڵاتی ئیمارات قەرەبووی زیاد بەرهەم هێنان بکاتەوە هەواڵ
وەزارەتی نەت سەبارەت بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس راگەندراوێکی بڵاوکردەوە هەواڵ
کۆمپانیایەکی نەوت دەستی بە گواستنەوە کرد لە ڕێی بۆرییەوە و بەرهەمیشی زیاد دەکات کورتە ڕاپۆرت

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت