Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

تەنانەت یەک پاڵاوگەی نەوتیش داناخرێت

Posted on أغسطس 5, 2024أغسطس 5, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email

ڕێبین فەتاح

لەژێر گوشاری میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و پێوەست بەو نیگەرانییە بەرفرەوانەی سەبارەت بە پیسیی ژینگەی هەولێر دروست بووە، حکوومەتی خۆجێی هەولێر، بانگەشەی دەرکردنی بڕیارێک بۆ داخستنی ١٣٨ پاڵاوگەی دەوروبەری شارەکە دەکات.
لەماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا، چەندین بڕیار لە ئاستی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پاشان حکوومەتی خۆجێی هەولێر بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دراون و هیچ کام لە بڕیارەکانیش جێبەجێ نەکراون!
بۆ کەسانێک کە لانیکەم هەندێک ئاگاییان لە دۆسیەی پاڵاوگەکان هەیە، ڕەخنە جددییەکە ئەوەیە، کە لانیکەم لەماوەی زیاتر لە دوو کابینەی حکوومەتی هەرێمدا، کە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دراوە، هیچ کابینەیەک بڕیارەکەی جێبەجێ نەکردووە.
دیسان بۆ ئەوانەی ئاگاییان بەرانبەر بە بەشداری پاڵاوگە نایاساییەکان لە ساخکردنەوەی نەوتی دزراو و هەروەها دابینکردنی بەرهەمەکانی نەوتی لە شێوەی بەنزین و گازوایل و …هتد هەیە، تێدەگەن داخستنی پاڵاوگەکان ئەوەندەیش ئاسان نییە.
من چەندین جاری دیکەیش دووپاتم کردووەتەوە، بنەڕەتی کێشەکە بریتییە لە شکستی حکوومەتی هەرێم لە پەرەپێدانی ژێرخانی پاڵاوتن لە هەرێمی کوردستاندا، بە جۆرێک کە توانای دابینکردنی بەرهەمەکانی نەوتی هەبێت، ئەوەش وایکردووە، پاڵاوگە نایاساییەکان وەک پێویستییەک بمێننەوە.
داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان، لێکەوتی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، هەروەها دابەزاندنی کوالێتییەکەی. ئەوەش نە بۆ حکوومەت و نە بۆ بەکارهێنەران بێگرفت نییە.
لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هەموو کات توانا و دەرفەتی پێشخستنی ژێرخانی پاڵاوتن لە هەرێمی کوردستان هەبووە، بەڵام بوارەکە وەک سەرجەم بوارەکانی دیکەی بازرگانی و وەبەرهێنان، بۆ چەند بنەماڵەیەکی بازرگانیی سیاسی قۆرخ کراوە و ئەوان ڕێگەیان نەداوە سەرمایەداران و بازرگانان بەشداری بکەن لە دامەزراندنی پاڵاوگەی ستانداردی نەوتدا.
دۆسیەکە لە هەر لایەکەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت، بریتییە لە شکستی حکوومەت و هەروەها هەبوونی حکوومەتیی بنەماڵەیی، حکوومەتێک کە ئەرکەکەی بریتییە لە دروستکردن و پاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵە حوکمڕانەکان نەک نیشتمان و هاووڵاتییان.
چەندین جاری دیکەیش گوتوومە و ئێستایش دەیڵێمەوە، ژمارەی ئەو پاڵاوگانەی بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی، بڕیاری داخستنیان دراوە و لەلایەن حکوومەتی خۆجێی هەولێرەوە داخستنیان ڕاگەیەندراوە، زیاترە لە ژمارەی ڕاستەقینەی تەنانەت ئەو پاڵاوگانەی هەن!
بەڕەچاوکردنی دۆخەکە لە زیاتر لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا، زۆر ئەستەمە باوەڕ بە داخستنی پاڵاوگەکان بکرێت.
تەحەدا دەکەم لە ماوەی ئەو ساڵانەی ڕابردووشدا، تاقە یەک پاڵاوگە داخرابێت، بەڵام کات هەبووە ژمارەیەکی زۆر لە پاڵاوگەکان خۆیان کارەکانیان ڕاگرتووە، بەهۆی دەستنەکەوتنی نەوتی خاو یان بەرهەمەکانی نەوتییەوە، وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕوویدا. کاتێک حکوومەتی هەرێم کۆتایی بە فرۆشتنی نەوتی خاو لە بازاڕی ناوخۆیی هێنا و تەواوی ئەو نەوتەی بەرهەم دەهات هەناردەی دەرەوە دەکرا و بەوەش پاڵاوگەکان نەوتیان دەست نەدەکەوت و زۆریان وەستان.
هاوکات، دامەزراندنی پاڵاوگەیەکی نوێی نەوت لەلایەن بنەماڵەیەکی سیاسییەوە، کە پشت بە نەوتی هاوردەکراوی ڕۆژئاوا(سووریا) دەبەستێت، دیسان هۆکار بوو لەوەی نەوتی ڕۆژئاوا بەدەست پاڵاوگە نایاساییەکانی دیکە نەگات و هەندێک کارەکانیان ڕابگرن تا دەستکەوتنی نەوت.
ئێستا و لەوەتەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، پاڵاوگە نایاساییەکان بەشدارێکی گرنگن لە ساخکردنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو کە تەواوی نەوتەکەش لەلایەن کڕیارانی ناوخۆیی- کۆمپانیا و پاڵاوگە سەرەکییەکانی پارتی و یەکێتی- دەکڕدرێتەوە و ئەوانیش تەنیا دەتوانن بەشێک لەو نەوتە بەکاربهێنن لەلای خۆیانەوە و بەشەکەی دیکە، چ بەشێوەی نەوتی خاو یان بەشێوەی بەرهەمی نەوتی بەپاڵاوگە نایاساییەکان دەفرۆشنەوە.
داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان لەو دۆخەدا، نزیکە لە ئەستەم، تەنانەت ئەگەر حکوومەتێکی تەواو نیشتمانی هەبێت!
خاڵێکی دیکەی زۆر گرنگ هەیە لە دۆسیەی پیسکردنی ژینگەی شاری هەولێردا، دەزانین هەوای شارەکە زۆر پیس بووە، بەڵام پاڵاوگەکان تەنیا کارتێکەر و پیسکەر نین و لەپاڵ ئەواندا کارتێکەری کاریگەر هەن.
ڕادەی کارتێکەری پاڵاوگە نایاساییەکان لەسەر هەوای هەولێر، پێویستی بە توێژینەوەی وردی زانستی هەیە، بەدڵنیایی ئەو (با)یەی لە ناوچەی پاڵاوگەکانەوە هەڵدەکات، بە کام ئاڕاستەدا دەچێت، لەگەڵ خۆی ماددە پیسکەرەکان بەناو هەوادا دەگوازێتەوە و بەبێ هەبوونی توێژینەوەی وردی زانستی، ناتوانین بڵێین ئەو پیسکەرانە بەرەو ناوەندی هەولێر دێن. بەنموونە، پیسکەرەکان لە کێڵگەی نەوتییەکانی کەرکووک، کاریگەرن لە پیسکردنی هەوای دوکان بەپلەی یەکەم و پاشان هەوای شاری سلێمانی بە پلەی دووەم، ئەوەش بەهۆی ئاڕاستەی با لە کەرکووکەوە بەرەو ئەو ناوچانە. ئەوە ئەنجامگیرییە لە توێژینەوەیەکی زانستی و گۆترە و گۆترەکاری نییە.
بیروڕا

تصفّح المقالات

Previous Post: عێراق لە ماوەی ٦ مانگدا قەبارەی هەناردەی نەوتی بە بڕی ٦١٨ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات
Next Post: داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان؛ بڕیارێکی چەند بارە و جێبەجێنەکراو

Related Posts

ئایا حکومەتی هەرێم هەڵەیە لە فرۆشتنی نەوت بە ١٠ تا ١٢ دۆلار هەرزانتر لە نرخی برێنت و بازاری جیهانی؟ بیروڕا
بۆچی پاڵاوگە نایاساییەکان داناخرێن؟ بیروڕا
نرخی نەوت دوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل حیزبوڵا بەکوێ دەگات؟ بیروڕا
لەبارەی بەئەندامبوونی عێراق لە (رێککەوتننامەی ئاو) و پابەندبونی تورکیا بە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس بیروڕا
ئایا پاراستنی نهێنی ووردەکاری گرێبەستە نەوتیەکان بەستراون بە ئاسایشی نەتەوەیی لە کوردستان؟ بیروڕا
نرخی نەوتی هەرێم وئاماژەکان بۆ داهاتوو بیروڕا

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت