Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form
نەوتی هەرێم و بەغداد

هەرێمی کوردستان نەوت بە ٢٠ دۆلار دەفرۆشیت!

Posted on أغسطس 30, 2024أغسطس 31, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
سۆران عمر
هەرێمی کوردستان نەوت بە ٢٠ دۆلار دەفرۆشی
عێراق داوا دەکات بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم کەم بکرێتەوە بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیل و تەسلیمی سۆمۆی بکەن بۆ هەر بەرمیلێکیش ٧٠ دۆلار حساب دەکەن و لەناوخۆ بەکاریدەهێنن.
عێراق دەڵێ ئەو نەوتەی مانگانە تەسلیمی سۆمۆ بکە بە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار حسابی دەکەین، هەرێم ئەمە نایکات و دەیفرۆشێ بە ١٧٠ ملیۆن دۆلار و ١٢٠ ملیۆن دۆلاری دەدات بە کۆمپانیا بیانیەکان!
بەپێی نوسراوی ژمارە (٣٦٥٤٨)ی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماژە بە نوسراوی ژمارە (١٨٨٩)ی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕۆژانە (٢٨٦٩٤٦) بەرمیل نەوتی خام بەرهەم دەهێنێت، بەڵام هیچی تەسلیم بە کۆمپانیای سۆمۆ ناکەن وەک وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی پێدەکات بەپێی (مادەی ١٢/دووەم/ب )لەیاسای بودجەی فیدراڵی عێراق هاتووە : لەکاتێکدا نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری نەڕوات بۆ بەندەری جیهانی تورکی، یان هەر دەروازەیەکی ڕەسمی دی کەوەزارەتی نەوت دیاری دەکات، هەرێمی کوردستان پابەندە بەپێدانی ئەو نەوتە بەپێی (مادەی ١٢/دووەم/أ) بە وەزارەتی نەوتی عێراق تاکو لە ناوخۆ بەکاریبهێنێت.
بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٥٩/اتحادية/ ٢٠١٢ و موحدتها ١١٠/ اتحادية/٢٠١٩) هەرێمی کوردستام بۆی نیە نەوت هەناردە بکات بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی نەوتی عێراق.
لەنوسراوەکەدا هاتووە : بەپێی یاسای ( ادارة المالية والدين العام) ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٩ پێویستە سەرجەم داهاتەکانی کە لە نەوت دەستی دەکەوێت ڕادەستی خەزێنەی گشتی عێراق بکات.
وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمی بە حکومەتی هەرێمی وتووە گرێبەستە نەوتیەکانتان کە بەگرێبەستی هاوبەشی کراوە لەگەڵ لایەنە دەرەکیەکان لە وڵاتان و کۆمپانیا بۆ گەڕان بەدوای نەوت و دۆزینەوەی و هەڵکەندنی بیرەکان و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت بەپێی بڕیارەکەئ دادگای فیدراڵی یاسایی نیە، پێویستە هەمووی ڕادەستی سۆمۆ بکرێت و داهاتەکەشی بخرێتە ئەو هەژمارەی لەبانکی ناوەندی بۆ ئەو مەبەستە کراوەتەوە.
داواش دەکات هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیل و تەسلیمی سۆمۆی بکات.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە (١٨٨٩) وەزارەتی نەوتی ئاگادارکردۆتەوە کە ڕۆژانە( ٢٨٦٩٤٦) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت (٢٠٠) هەزار بەرمیلی دەدات بەکرێی دەرهێنانی نەوت بە کۆمپانیاکان و خەرجیەکانی دیکەی نەوت کە مانگانە (١٢٠) ملیۆن دۆلارەو (٤٦) هەزار بەرمیلیش دەدات بە پاڵاوگەکان و ئەوی دیکەشی دەدات بەکرێی غازی کارەبا، بۆ هەر بەرمیلێکیش (٢٠ $) ی داناوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێ لەوەی بەرمیلی نەوت بە (٢٠$) دەفرۆشن، بۆیە هەرێم ئاگادار دەکاتەوە نەوتەکە ڕادەستی سۆمۆ بکەن چونکە نرخی نەوت بەپێی یاسای بودجە بە (٧٠) دۆلار دانراوە! ئەوان بەو نرخە وەریدەگرن لەهەرێم و بۆ ناوخۆ بەکاریدەهێنن.
عێراق بەنوسراوی فەرمی دەڵێ نەوتەکەمان رادەست بکەن لەناوخۆ بەکاریدەهێنین مانگی (٦٠٠ ) ملیۆن دۆلار دەکات، هەرێم ئەمە ناکات خۆی دەیفرۆشێ بە (١٧٠) ملیۆن دۆلار! گوایە لەو پارە (١٢٠) ملیۆن دۆلاری دەداتەوە بە کۆمپانیا بیانیەکان و (٥٠) ملیۆن دۆلاریشی بۆ خۆی هەڵدەگرێ!
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان؛ بڕیارێکی چەند بارە و جێبەجێنەکراو
Next Post: داهاتی نەوتی و نا نەوتی عێراق لە حەوت مانگی ساڵی ٢٠٢٤ دا و کاریگەرییەکانی نرخی نەوت

Related Posts

هەناردەی نەوتی هەرێمKBT لە ڕێی بەندەری جیهان لە مانگی تەموزی٢٠٢١ دا هەواڵ
دوا ئاماری بەرهەم و هەناردەی نەوت و گازی عێراق و هەرێم هەواڵ
داهاتی نەوتی عێراق ٦ ملیار دۆلاری تێپەڕاند هەواڵ
وەزیری نەوتی عێراق دڵنیای دا کە پابەند دەبن بەکەم کردنەوەی بەرهەمی نەوتەوە هەواڵ
روونکردنەوەی وەزارەتی وزەو سامانە سروشتییەکانی تورکیا سەبارەت بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەواڵ
د. کەمال ئەتروشی کاندیدە بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکانە هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت