رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ئەیلولی٢٠٢٤ کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئەپیکور APIKUR راگەیاندنێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا داوای دانیشتنی سێ قۆڵی دەکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت. لە راگەیاندنەکەدا ئامادەییان بۆ هەموارکردنەوەی گرێبەستەکان نیشان دەدات بەمەرجێک پابەندە دارایی و بازرگانیەکانی آن پارێزراوبێت.
-
کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور داوا دەکەن دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکییەوە دەستپێبکاتەوە.
-
ئاپیکور هانی لێدوانە گشتییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدات سەبارەت بە ئەگەری کردنەوەی بۆرییەکە (ITP) تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ .
ئەندامانی کۆمەڵەی پیشەسازی کوردستان ئەپیکۆر APIKUR ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن بە مەرجی بەدەستهێنانی گەرەنتی پێدانی پارەی هەناردەکردنی ڕابردوو و داهاتوو، پارەدانی ڕاستەوخۆ، و پاراستنی مەرجە بازرگانی و ئابووریەکانین.
راگەیەندراوەکەی ئەپیکور دەڵێت : لە کاتێکدا سەرکردەکانی جیهان لە نیویۆرک بۆ کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبنەوە، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت (IOC) بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دەستبەجێ گەڕاندنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق – تورکیەوە.
پێش ئەوەی لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ هەناردەکردنی بۆریەکان بوەستێنرێت، ڕۆژانە نزیکەی ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان دەکرا.
ئاپیکور ئاماژە بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی محەممەد شیاع ئەلسودانی بۆ بلوکبێرگ دەکات لە بەرواری ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە پرۆگرامی “ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا” لەوێدا وتی دەکرێت بۆرییەکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بکرێتەوە. ئەپیکۆر هانی ئەو لێدوانانە دەدات و داوای کۆبوونەوە سێ قۆڵی دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەر و کردنەوەی هێڵی بۆرییەکە کە هەموان لێی سودمەند دەبن.
کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، بە مەرجێک ڕێککەوتن بکرێت کە گەرەنتی پێدانی پارە بۆ هەناردەکردنی ڕابردوو و داهاتوو، پارەدانی ڕاستەوخۆ، و پاراستنی مەرجە بازرگانی و ئابووریەکان بکات.
راگەیاندنەکەی کۆمەڵەی پیشەسازی کوردستان APIKUR دەڵێت، ئەگەر ئەم ڕێککەوتنانە پێویستیان بە هەموارکردنەوەی گرێبەستەکانی ئێستا هەبێت، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن ئەم بابەتە لەبەرچاو بگرن ئەگەر رێکەوتن بکرێت لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان.
کۆمپانیاکانی ئەندامی APIKUR لەگەڵ ئەو لێدوانە گشتییانەی حکومەتی هەرێم هاوڕان کە ڕێککەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت IOCs و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق SOMOی باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستا – و ئەم ڕێکەوتنانە پێویستە گەرەنتی پارەدان بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت IOC بکەن لە ڕێگەی پارەدانی پێشوەختە، ڕێکخستنی گەرەنتی، یان وەرگرتنی شایستەکانیان بە عەینی ( نەوت) لە بەندەری جەیهان.
دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە سوودی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت:
-
عێراق و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان مانگانە نزیکەی یەک ملیار دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوت بەدەست دەهێنن؛ لەدوای وەستانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣، هەموو لایەنەکان ٢٠ ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.
-
عێراق مانگانە نزیکەی ٢٤ ملیۆن دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە لە غەرامە کە لە ئێستادا تووشی دەبێت لە ئەنجامی جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی گرێبەستکردن بەپێی ڕێکەوتنی بۆری.
-
بەرهەمی کوردستان پاڵپشتی دیدگای وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات کە تا کۆتایی ساڵی 2027 بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، هاوکات توانای هەناردەکردنی هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکات.