Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

وەرچەرخانی وزە لە کەنداو: وانەیەکی خێرا بۆ ئەوانی تر

Posted on أكتوبر 4, 2024أكتوبر 16, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
بەهرۆز جەعفەر 
لە سەڵتەنەتی عومانەوە بۆ سعودییە، کوەیت، قەتەر و ئیمارات گۆڕانکاریی ئێجگار گەورە لە نیوەی یەکەمی سەدەی 21 دا هاتوونەتە دی، بە جۆرێک کە تێز و گریمانە نێگەتیڤەکانی سەدەی بیستەمی لە بارەی کەلتورو تێگەیشتینی جیهانی عەرەبی تەواو پێچەوانە کردۆتەوە. ئەمە دەرفەتێکی دیکەیە کە هەرێمی کوردستان (نەک هەروەکو حکومەت، وەکو دامەزراوە ناحکومییەکانی دی ئەگەر هەی بێت) بۆ هەمەچەشنکردنی ئابورییەکەی دەتوانێت بە خێرایی سوودی لێ ببینێت؛ ئەمەش دەکاتە وەرچەرخانێکی جیۆپۆڵەتیکیی. نەک هەر وەرچەرخانی ئابوریی وزە، بەڵکو شۆڕشێک لە تێگەیشتنی کەنداودا دەبینین، بەتایبەت سعودییەو سەڵتەنەتی عومان:
بۆ نموونە؛ لە 28ی حوزەیرانی 1967 دا ” چارڵز بێلگرەڤ- Charles Belgrave ” لە وتارەکەیدا لە کۆمەڵەی شاهانەی ئاسیای ناوەڕاست لەگەڵ بەدەستهێنانی مەدالیای لۆڕێنس ئۆف عەرەبستان، چیرۆکی ناوچەی کەنداوی لە سێ وشەدا ” مرواری، چەتەی دەریایی و نەوت- Pearls, Pirates, and Petroleum”کورتکردەوە. لەو کاتەوە بۆ ئێستا ناوچەکە گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی، کولتووری، ئابووری، سیاسیدا بە خۆیەوە بینیوە. بەهەمان شێوە ڕۆبەرت بار- Rober Barr (1849-1912) لە کتێبەکەیدا بە ناوی “ڕۆژهەڵاتی نەگۆڕ- The Unchanging East”، کۆمەڵێک تێگەیشتن دەخاتە ڕوو، کە ئەمڕۆ مرۆڤێکی ئاسایی دەبینێت ئەو بۆچوونانە بۆ هەندێ لە شوێنەکانی وەک وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ڕاست نییە، کەنداوی عەرەبی مەل و بای گۆڕانکاری قووڵ و گەشەسەندنی خێراو بێهاوتا گرتویەتیەوە. ئێمە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بە گشتی لە ڕێگەی گۆڕانکاری لە کارلێک و پەیوەندییە مرۆییەکانەوە تێدەگەین، کە دامەزراوە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان لە قاڵب دەدەنەوە. گۆڕانکاری بە تێپەڕبوونی کات ڕوودەدات و زۆرجار لێکەوتەی قووڵ و درێژخایەنی بۆ کۆمەڵگا دەبێت.
پێشکەوتنە سەرنجڕاکێشەکانی کەنداو بە بێ گۆڕانی کەلتوریی و بڕیاری سیاسیی بوێرانە نەبوە؛ بوونی ئاستێکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتوو، هەمەچەشنکردنی ئابوریی، کەمکردنەوەی کاربۆن، بایەخدان بە زیرەکی دەستکرد، سوود وەرگرتن لە پێگەی جیۆ-ستراتیجیی، هەبوونی هایدرۆکاربۆن، تاوەرە هەوربڕەکان، درووستکردنی شارە تەکنەلۆژییەکان، هەبوونی ئاستێکی بەرزی گەشتیاریی، پەیوەندییە فرە-لایەنەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ خۆرئاوا، چین، هیند، ڕووسیا و زۆر تایبەتمەندیی هاوچەرخی دیکە وامان لێدەکات گەشبین بین بەرانبەر گۆشەیەکی فراوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کەنداوی عەرەبییە؛
لەکاتێکدا سێ جەڵدەی گەورە؛ کۆرۆنا، جەنگی ئۆکراین، جەنگی غەزە ئابوریی جیهانی تووشی مەترسی مردن کردۆتەوە. دەبینین یەکێک لە هەرە سەرنجڕاکێشترینەکانی کەنداو، سەڵتەنەتی عومانە؛ بە هێمنی خۆی وەک ناوەندێکی جیهانی بۆ هەناردەکردنی هایدرۆجینی سەوز دادەنێت، نەک هەر عومان بەڵکو زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو لە سووتەمەنی پاک دەکەنەوە وەک ڕێگەیەک بۆ گواستنەوە بۆ داهاتوویەکی وزەی بەردەوامتر. وزەی پاک بەگشتی و بەرهەمهێنانی وزە لە ڕێگەی خۆرەوە بەتایبەتی یەکێک لە هەرە سوودە باس نەکراوەکانی ئەوەیە کە داگیرکاری و چاوی تەماحی زلهێزەکان ناهێڵێت، ئەگەر لە ڕابردوودا جەنگەکان بەهۆی دەستگەیشتن بە سەرچاوەکانی نەوت و گاز بوون، ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی وزە لە ڕێگەی خۆر یان ڕێگەکانی ترەوە ئەوە ناهێڵێت. 
لە 2024 دا، سوڵتانییەت کە زیاتر بە هەناردەکاری نەوت و شوێنێکی گەشتیاری ناوچەیی ناسراوە، پەرە بە چەندین پڕۆژەی گەورەی هایدرۆجینی سەوز دەدات کە ئامانجیان دیکاربۆنیزەکردنی پیشەسازییەکانی عومان و هەناردەکردنی ئامۆنیای کەم کاربۆن بۆ بازاڕەکانی دیکەیە. هایدرۆجینی سەوز لە ڕێگەی پرۆسەیەکەوە بەرهەم دێت کە پێی دەوترێت ئەلکترۆلیسیس، کە تێیدا ئاو دابەش دەکرێت بۆ هایدرۆجین و ئۆکسجین بە بەکارهێنانی کارەبا کە لە سەرچاوە نوێبووەکانەوە بەرهەم دێت. شوێنی عومان لەگەڵ سەرچاوە زۆرەکانی وزەی خۆر و با و بەردەستبوونی زەوییە بەرفراوانەکانی، وای لێدەکات ببێتە کاندیدێکی ئایدیاڵ بۆ بەرهەمهێنانی گازی کەم کاربۆن. 
عومان لە پێگە جوگرافییە ناوازەکانی جیهانە، شانازی بەوە دەکات کە لە وزە نوێبوەوەکاندا پێشەنگە، کە هایدرۆجینی سەوز بە تێچووی کەم لە ڕێگەی ئەلکترۆلیزەکردنەوە بەرهەم دەهێنێت. پاشان دەتوانرێت ئەم هایدرۆجینە سەوزە لە ڕێگەی تۆڕی بۆری غازی ئێستای عومانەوە بگوازرێتەوە کە درێژییەکەی (4000) کیلۆمەترە، ئەمەش تێچووی ژێرخانی زۆر کەمدەکاتەوە بە بەراورد بە دەستپێکردن لە سفرەوە. جگە لەوەش، ئەزموونی بەرفراوانی عومان لە پرۆسێسکردن و هەناردەکردنی گازی سروشتی شل (LNG) و ئامۆنیا ڕاستەوخۆ وەرگێڕدراوە بۆ بەڕێوەبردنی کارا هایدرۆجینی سەوز و وەرگیراوەکانی.
سەڵتەنەتی عومان دوای قەتەر دووەم گەورەترین هەناردەکاری گازی سرووشتی یە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی 2030 لانیکەم ملیۆنێک تۆن هایدرۆجینی نوێبووەوە لە ساڵێکدا بەرهەمبهێنێت پێش ئەوەی تا ساڵی 2040 توانای زیادکردنی بۆ 3.75 ملیۆن تۆن. عومان پلانی هەیە تا ساڵی 2050 توانای هایدرۆجینی سەوزی هەبێت کە 8.5 ملیۆن تۆن بێت، کە زیاترە لە خواستی ئێستای ئەوروپا کە نزیکەی 8 ملیۆن تۆن هایدرۆجینی هایدرۆجینە. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەکات وڵاتی کەنداو کە لەسەر ڕێگا سەرەکییەکانی بازرگانی نێوان ئەوروپا و ئاسیا دادەنیشێت، ببێتە شەشەم گەورەترین هەناردەکاری هایدرۆجین لەسەر ئاستی جیهان و گەورەترین هەناردەکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ساڵی 2030. 
لەمانە گرینگتر فاکتەری “چین” ە، کە بە سەدان ملیار دۆلاری ساڵانە لەگەڵ ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو پەیوەندیی دارایی و بازرگانیی هەیە، پەیوەندییەکە لە شاری زیرەک و نیۆم ی سعودییەوە تا دەگاتە فراوانکردنی بەندەرەکانی خەلیفە و زیرەکی دەستکرد و …تادوایی. چین لە هەموو وڵاتانی جیهان زیاتر نەوت هاوردە دەکات و بە نزیکەیی نیوەی نەوتەکە تەنها لە شەش وڵاتی کەنداوەوە دێت. بۆیە لە بەرانبەردا چین وەک هاوبەشی بازرگانی سەرەکی بۆ زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەستاوە و وەبەرهێنان و ژێرخانی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەرچاوی دابینکردووە. 
داتاکانی گومرگی چین ئاشکرای دەکەن کە لە ساڵی 2017 تا 2022 ئاڵوگۆڕی بازرگانی چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە و لە 262.5 ملیار دۆلارەوە بۆ 507.2 ملیار دۆلار گەشەی کردووە. بەگوێرەی ئاماری ئەنجومەنی دەوڵەتی چین، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێراترین هاوبەشی بازرگانی چین بووە لە ساڵی2022، بە ڕێژەی 27.1% لە چاو ساڵی پێشووتردا.  
ئەم وڵاتانەی کەنداو، هاوپەیمانی بەهێزی ئەمریکاو بەریتانیان، بەڵام بە بێدەنگی لەگەڵ “چین” خەریکن و سوودی تەواویان لە کاڵا هەرزانەکان وەرگرتوە بو بەرزکردنەوەی ستراتیجیی خۆیان، بەهۆی دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگا (BRI)، ئێستا چین پشکی لە لانیکەم ٢٠ پڕۆژەی بەندەردا هەیە بەدرێژایی ڕێڕەوی دەریایی گرنگ کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەگرێتەوە. چین هاوبەشی ستراتیژی گشتگیر یان هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ 12 وڵاتی عەرەبیدا هەیە و 21 دەوڵەتی عەرەبی لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی بە فەرمی واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی پرۆژەی پشتێنەو ڕێگای چینی کردووە.  
لەکاتێکدا، وڵاتانی کەنداو زانییان، جیهان ڕووی لە وزەی سەوزە، ڕوویکردۆتە سەردەمێکی نوێ، کە هەر وەرچەرخان نییە لە وزەدا؛ بەڵکو وەرچەرخانە لە نەزم و سیاسەتی جیهانی و ناوچەییدا، ئەوانیش لەپاڵ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و گازدا، خێرا ڕوویانکردە کەمکردنەوەی کاربۆن و بەرزڕاگرتنی پرسە ژینگەییەکان و هەمەچەشنکردنی ئابورییەکەیان.
بیروڕا

تصفّح المقالات

Previous Post: کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان داوای کۆبونەوەی سێ قۆڵی دەکات
Next Post: هەرێمی کوردستان بەرهەمی نەوتی بۆ نیوە کەمکردووەتەوە

Related Posts

ئەو هەنگاوانەی پێویستە حکومەتی هەرێم بیگرێتەبەر بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بیروڕا
تەنانەت یەک پاڵاوگەی نەوتیش داناخرێت بیروڕا
پێشێلکارییەکی نوێی تورکیا بۆ ڕێککەوتنی بۆری نەوتی کەرکوک و جەیهان بیروڕا
مەترسیەكانی سەر قەوارەی هەرێم بەهۆی هەناردەكردنی غازی سروشتیەوە چین ؟ بیروڕا
داهاتی نەوتی هەرێم لە ڕێی بەغداوە چەندە؟ بیروڕا
دەبێت خۆمان بگونجێنن لەگەڵ نرخی ئێستای نەوتدا بیروڕا

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت