ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ماڵەوە
Search
ماڵەوە
هەرێمی کوردستان بەرهەمی نەوتی بۆ نیوە کەمکردووەتەوە
هەرێمی کوردستان بەرهەمی نەوتی بۆ نیوە کەمکردووەتەوە
2024-10-11
لە لایەن روونبیین
هەواڵ
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت لە ئەستەمبوڵەوە رایگەیاند “هەرێمی کوردستان لە ٢ی ئیلولەوە ئاستی بەرهەمهێنانی بۆ ١٤٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەمکردووەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی عێراق بدات پابەند بێت بە پشکی ئۆپێکەوە”.
*
بەپێی راپۆرتەکانی ئۆپیک و داتاکانی دامەزراوەکانی چاودێری بەرهەم، عێراق بەشێوەیەکی بەردەوام پابەند نەبووە بە ئەو سنووری بەرهەمهێنانەی ئۆپێک بۆی داناوە.
هەرێمی کوردستان لەسەر داوای بەغدا بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ نیوە کەمکردەوە، وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاری حکومەتی عێراق بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت. لە کاتێکدا دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێک (عێراق) هەوڵدەدات ئاستی بەرهەمهێنانی بەپێی پشکەکانی بێت کە رێکخراوی ئۆپیک بۆی دیار کردووە.
لە ٢٥ى ئادارى ٢٠٢٥ەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دەستەی نێوبژیوانیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا.
پێش راگرتنی هەناردەکردنی نەوت، رۆژانە نزیکەی ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت
لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەرهەم دەهات لەوبڕە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەڕێگەی هێڵی بۆری عێراق – تورکیاوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرا.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، ئاستی بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ ەوە نزیک بووە لەئاستی پێش وەستانی هەناردە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣دا.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن
گەڕانەوە