بەرهەمی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلول کەمترە لە پشکەکانی لە چوارچێوەی “ئۆپێک پلەس” بۆی دانراوە

2024-10-13 لە لایەن روونبیین
هەواڵ
بەرهەمی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلول کەمترە لە پشکەکانی لە چوارچێوەی “ئۆپێک پلەس”.
لە مانگی ئەیلولدا بەرهەمی نەوتی عێراق گەیشتە سێ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەرپرسێکی عێراقی ڕۆژی شەممه ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق له مانگی ئەیلولی ڕابردوودا بۆ ٣.٩٤ ملیۆن به ڕمیل له ڕۆژێکدا دابەزیوه ، ئه مه ش که متره له پشکی خۆی له نێو هاوپه یمانی ئۆپێک پلەس که نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیله ، بەغدا دەیەوێت  پابه ندبێت بەئاستی بەرهەمهێنانەوە.
سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوەی بازاڕ لە کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، عێراق لە مانگی ئەیلوولدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی ٢٦٠ هەزار بەرمیل کەمکردووەتەوە، کە کەمترە لەو پشکەی ئۆپێک پڵەس بۆی داناوە.
محەممەد نەجاڕ، رایگەیاند لەو بڕە ١٤٠ هەزار بەرمیلی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و ١٢٠ هەزار بەرمیلی دیکەشی لە کێڵگەکانی دیکە لە باشووری عێراق کەمکراوەتەوە. لە کێڵگەی مەجنوو  رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و ٢٠ هەزار بەرمیلی دیکە لە کێڵگەی ناسرییە کەمکراونەتەوە.
کۆتایی هەفتەی رابووردش وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەوەکالەت رایگەیاند “هەرێمی کوردستان لەسە داوای عێراق لە ٢ی ئیلولەوە ئاستی بەرهەمهێنانی بۆ ١٤٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەمکردووەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی عێراق بدات پابەند بێت بە پشکی ئۆپێکەوە”.
ئەو ئاماری بەرهەمهێنانە، پێچەوانەی ئەنجامی ڕاپرسییەکە کە ڕۆیتەرز لە ٣ی تشرینی یەکەمدا ئەنجامیداوە، کە تێیدا دەرکەوتووە کە عێراق ڕۆژانە ٩٠ هەزار بەرمیل زیاتر لە پشکی مانگی ئەیلول بەرهەم دەهێنێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەنجامی ڕاپرسییەکە، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەکرد، بەرهەمهێنان دابەزیوە بۆ خوار پشکە کەیانەوە بەهۆی دابەزینی هەناردەکردن، بەکاربردنی ناوخۆ، و بەرهەمی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە مانگی ڕابردوودا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، عێراق بەنیازە لە مانگی ئەیلولدا بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بۆ نێوان ٣.٨٥ بۆ ٣.٩ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکدایە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بەرهەمە کە لە پشکی خۆی زیاترە.
سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی باڵای ئۆپێک پلەس کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی لەخۆدەگرێت، پابەندبوونی وڵاتان بە پشکەکانیان جێگەی سەرنج بووە.
بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا پرسی پابەندبوون بە پشکەکان لە لوتکەی کارنامەی ئۆپێک پلەسدا بمێنێتەوە، بەتایبەتی لە دۆسیەی عێراق و کازاخستاندا.
هەردوو وڵات بەڵێنیان دا بە کەمکردنەوەی قەرەبووکردنەوە  بە بڕی ١٢٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی ئەیلولدا و کەمکردنەوەی گەورەتر لە مانگەکانی دواترداتا قەرەبووی بەرهەمی زیادەی مانگەکانی پێشوویان بکەنەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئۆپێک دوای کۆبوونەوەکە بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق و کازاخستان و ڕووسیا لەم مانگەدائەندامانی  کۆبوونەوەکەیان ئاگادارکردۆتەوە کە بەڵێنەکانیان بەجێگەیاندووە کە لە مانگی ئەیلولدا پابەند بوون بە کەمکردنەوەی بەرهەمەوە.