Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

ئەرێ بەڕاست بەرهەمی نەوتی هەرێم کەمی کردووە بۆ نیوە؟ 

Posted on أكتوبر 14, 2024أكتوبر 17, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
یادگار سدیق گەڵاڵی
لە دوای وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ەوە داهات و بەرهەمی نەوتی هەرێم  نا ڕونە ، لە ماوەی ئەو ساڵ و شەش مانگی رابووردووەدا هیچ زانیارییەکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رانەگەیەندراوە.  هەرچەند رێکخراوی روونبین لە مانگی نیساندا راپۆرتێکی تێر و تەسەلی لەسەر داهات و بەرهەمی نەوتی هەرێم لە دوای وەستانی هەناردەوە بڵاو کردەوە. لەو ڕاپۆرتەدا کە زانیاری وردی لەسەر یەک بەیەک کێڵگە نەوتییە بەرهەم هێنەکانی هەرێم تێدایە دەردەکەوێت کە لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ ەوە ئاستی بەرهەمی هەرێم لە سەرو ٣٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە. هەر لەو راپۆرتەی روونبیندا پە پشت بەستن بەچەندین سەرچاوە دەڵێت کە نەوتی هەرێم بە تێکڕا بە نزیکەی ٣٥ دۆلار دەفرۆشێت لەکاتێکدا لە ماوەی رابوردودا نرخی نەوتی جیهانی لەسەرووی ٨٠ دۆلارەوە بووە.
ماوەی چەند مانگێکە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت”ئۆپێک” داوا لە عێراق دەکات کە پابەند بێت بە سەقفی بەرهەم هێنانی نەوت کە لەلایەن ریکخراوەکە دیاری کراوە و عێراق پابەند نەبووە پێوەی. عێراقیش هەرێمی تۆمەتبار دەکرد بەوەی نەوتێکی زۆر بەرهەم دەهێنێت  بەبێ ڕەزامەندی و وایکردووە بەرهەمی عێراق زیاتر بێت لەو ٤ ملیۆن بەرمیلەی کە ئۆپیک بۆی دیاری کردووە (بەرهەمی هەرێمی کوردستانیش وەکو بەشێک لە عێراق بە بەرهەمی عێراق ئەژماردەکرێت). بۆیە بەردەوام وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لەهەرێم دەکرد کە بەرهەم هێنانیان بۆ کەمتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکەنەوە.
وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکانی عێراق کۆتایی هەفتەی رابوردوو بەدیاری کراوی بەرواری ١١ی تشرینی یەکەم  وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەوەکالەت لە ئەستەمبوڵەوە رایگەیاند کە بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢ ی ئەیلولەوە  بۆ ١٤٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە  کە دەکاتە ٤٤٪ ی بەرهەم  چونکە بە پێی بەدواداچوونە کانی ئێمە  ئاستی بەرهەم لە ٣٢٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەدا بووە. 
جگە لە و لێدوانە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو لێدوان و بانگەشەیە. بەڵکو من تائێستاش باوەڕم وایە بەرهەمهێنانی نەوت وا کەمی نەکردووە. ئەم باوەڕەشم لە خۆوە نییە  بەڵکو پشت ئەستورە  بە بەرهەمی سێ کێڵگەی نەوتی هەرێم و ئەو شیکردنەوەی کە لەخوارەوە دەیخەمەڕوو. 
لە هەرێمی کوردستاندا لانی کەم ئێستا  ٩ کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوت بوونی هەیە. کێڵگەی دەهەم کە کێڵگەی تەق تەقە هێشتا دەستی بە بەرهەمهێنان نەکردووەتەوە لە دوای وەستانی هەناردەوە لە ئازاری ٢٠٢٣ ەوە.
لەم ٩ کێڵگەیە تەنها سیانیان لە کۆی ٩ بەرهەمیان لە  ئێستادا  ١٣٩ هەزار و ٢١٢ بەرمیل نەوتی رۆژانەیە بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- کێڵگەی تاوکی
تاوکی کە هەریەک لە کێڵگەی تاوکی و فیشخاپورە،  گەورەترین کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوتی هەرێمە لە دوای کێڵگەی خورمەڵە. بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لە چارەکی سێهەمی ئەمساڵدا کە ٣٠ ئەیلولی کۆتایی دێت تێکڕا ٨٤٫٢١٢ بەرمیل بووە لە کاتێکدا لە چارەکی دووەم دا ٧٩,٧٨٣ بەرمیل بووە واتە بەراورد بە چارەکی پێشو رۆژانە تێکڕا ٤٫٤٢٩ بەرمیل نەوت زیادی کردووە. دەبوایە کەمی بکردایە نەک زیاد.
گەر لەمانگی ئەیلولدا وەکو بانگەشە دەکرێت بەرهەم کەمی کردووە دەبێت  لانی کەم تێکڕا لە چارەکی سێهەمدا   بۆ  نزیکی ٧٠٫١٧٦ بەرمیل دابەزیایە .
٢- کێڵگەی شێخان:
لە مانگی ئەیلولدا کە وەزیر دەڵێت بەرهەممان کەم کردووەتەوە بەرهەمی ئەم کێڵگەیە بە تێکڕا  ٤٨٫٥٠٠ بووە وە گەر بگەڕیینەوە بۆ مانگی تەموز ئەوا بەرهەم بریتی بووە لە ٤٧٫٩٠٠ بووە و لە ئابدا ٤٨٫٢٠٠  بەرمیلی رۆژانەبووە.  لە مانگی ئەیلولدا کە دەوترێت بەرهەم بۆ زیاتر لە نیوە دابەزیوە بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لە بری کەم کردن زیادی کردووە. گەر  بانگەشەی کەم کردنەوەی بەرهەم راست بێت دەبێت بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لانی کەم بۆ نیوە دابەزیایە. وە گەر سەیری بەرهەمی ئەم ١٤ ڕۆژەی  مانگی تشرینی یەکەم بکەین ئەوا ئاستی بەرهەم ٤٥,٩٠٠ بەرمیل بووە کە تەنها ٢٫٦٠٠ بەرمیل کەمی کردووە. واتە ٥٪ی بەرهەمی کێڵگەکە.
٣ـ کێڵگەی سەرقەڵا (گەرمیان)
کێڵگەی سەرقەڵا لەماوەی ئەم ساڵدا بە تێکڕا بەرهەمی لە نێوان ٩ هەزار بەرمیل بووە  ئێستاش لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە هەر ٩ هەزار بەرمیلە.
 بەرهەمی رۆژانی ئەم سێ کێڵگەیە بەم شێوەیە : 

وەکو دیارە تەنها بەرهەمی ئەم سێ کێڵگەیە دەکاتە ١٣٩٫١١٢ بەرمیل. 
گەر گریمان دەڵێن بەرهەمی ئەم سێ کێڵگە کەمی نەکردووە کێڵگەکانی تر کەمی کردووە کە واتە لەم گریمانەیە دا دەبێت بەرهەمی هەموو کێڵگەکانی تر تەنها ٨٨٨ بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنن کە ئەمە ئەستەمە وابێت بۆ؟
هۆکارەکەی زۆر ئاسانە بەڵام با سەرەتا سەیرێکی بەرهەمی یەک بەیەک ئەو کێڵگانە بکەین کە بەیەکەوە کۆی بەرهەمیان  رۆژانە  زیاد لە ١٩٠ هەزار بەرمیلە بەم شێوەیە:

ئایا ئەم ٦ کێڵگەیە هەمویان  داخراون، و بەرهەمیان نییە؟!
بەپێی زانیارییەکانی من  ئەو سێ کێڵگەیەی لە  سەرەوە باسمانکرد (شێخان، تاوکی و سەرقەڵا)  بەرهەم یان هیچ کەمی نەکردووە،  ئەی چۆنە وا ئەم کێڵگانەی تر و ئەوکۆمپانیایانەی بەرهەم هێنانی تێدا دەکەن رازی بوون  بەرهەم بوەستێنن؟! وەگەر  گریمان رازی بوون ئەی چۆنە هیچ راگەیەنراوێکیان نییە بڵێن لە بەرهەم هێنان وەستاون؟! هەروەک چۆن لە کاتی وەستانی هەناردە ساڵی پار رۆژانە زانیاری کەمبونەوەی بەرهەمیان رادەگەیاند تاوەکو وەستانی بەرهەم و دووبارە دەست پێکردنەوی. ئەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای گشتین و بەپێی یاسای وڵاتەکانیان دەبێت زانیاری ەکانیان بڵاو بکەنەوە و خاوەن پشکەکان ئاگایان لە وردوو درشتی چالاکییەکانیان بێت. لە ڕابوردوودا کردویانەو ئێستاش زانیاری لەسەر جالاکییەکانیان بڵاودەکەنەوە.
بۆیە من دەڵێم: هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی هەرێم بەڵکو بەرهەم هێنانی نەوت بەردەوامە وەکو پێشو . ئەوەی دەوترێت بەرهەمی نەوت کەمی کردووە بۆ ١٤٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە  جگە لە لێدوانێک و بانگەشەیەک هیچی تر نییە.
گەر دەشڵێن وانییە لێرەوە داوا لە وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکەم بەرهەمی رۆژانەی ئەو کێڵگانەی کە نوسیومن رابگەیەنن بۆمان. سەرەتا پێش ئەو کەمکردنەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن و پاشان لە مانگی ئەیلولدا چەند بووە و پاشتریش ئێستا لەمانگی تشرینی یەکەمدا. گەر ئەرک نەبێت داهاتەکەشی گەر دەزانن چەندە بڵاوی بکەنەوە. نەبونی وەڵام مانای وایە کەم کردنەوەی بەرهەم تەنها بانگەشەیەکی بێ ناوەرۆکەو هیچی تر.
بیروڕا

تصفّح المقالات

Previous Post: بەرهەمی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلول کەمترە لە پشکەکانی لە چوارچێوەی “ئۆپێک پلەس” بۆی دانراوە
Next Post: بەپێی سەرچاوەکان: نرخی نەوتی ئێران بۆ چین دوای دابەزینی ئاستی هەناردەکردن گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا

Related Posts

پەیوەندیی نێوان نەوت و دیموکراسی بیروڕا
ئایا كۆمپانیا نه‌وتییه‌ چینییه‌كان جێگه‌ به‌ كۆمپانیا ڕۆژئاواییه‌كان لێژ ده‌كه‌ن بیروڕا
نرخی نەوتی هەرێم وئاماژەکان بۆ داهاتوو بیروڕا
ئەمەریکا گاڵتە ناکات و جدییە لە فشار کردن لەسەر عێراق بیروڕا
ڕووسیا لە پرسی گازی سروشتیدا هاوپەیمانی ئێران نییە…. بیروڕا
دوا گه‌ڵاڵه‌ی مادده‌ی 11ی بودجه‌ی عێراق و چه‌ند سه‌رنجێكی ته‌كنیكی بیروڕا

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت