Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

بەپێی سەرچاوەکان: نرخی نەوتی ئێران بۆ چین دوای دابەزینی ئاستی هەناردەکردن گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا

Posted on نوفمبر 6, 2024نوفمبر 6, 2024 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
نووسینی چێن ئایگو/ رویترز
سەرچاوە بازرگانییەکان ڕایانگەیاندووە، داشکاندنەکان لەسەر نەوتی خاوی ئێران کە هەناردە دەکرێت بۆ چین بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی نزیکەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە کاتێکدا ترسی ئەوە هەیە کە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت دابینکردنی نەوت پەکبخات.
ئەم داشکاندنە کەمترینە لەو کاتەوەی کە کۆمپانیا سەربەخۆکانی پاڵاوگە نەوتییەکانی چین کە بە “پاڵاوگەی دەفری چا” ناسراون، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ دەستیان بە کڕینی نەوتی ئێران کردووە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی پاڵاوگە دەوڵەتییەکان بەجێیان هێشتووە لەترسی ئەو سزایانەی کە پێشتر ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندبووی .
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت یان دابەزینی ڕۆیشتنی نەوتی ئێران کە 10%ی هاوردەکردنی نەوتی خاوی چین پێکدەهێنێت، کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنان لە پاڵاوگە سەربەخۆکان دەبێت و قازانجەکانیان کە لەئێستادا کەمە زیاتر دەشێوێنێت   لە کاتێکدا کە خواستی سووتەمەنی لە چین لاوازە.
داشکاندن بۆ  نرخی نەوتی “سووکی ئێران” گەیشتووەتە کەمتر لە 4 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بە داشکاندن بۆ پێوەرە جیهانییەکانی “برێنت”، هاوکات نرخی نەوتی “قورسی ئێرانی” گەیشتووەتە 7 دۆلاری کەمتر، بەپێی چوار سەرچاوەی ئاگادار لە مامەڵەی نەوتی ئێران.
وەزارەتی نەوتی ئێران دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکی بۆ لێدوان نەدایەوە.
دوو لەو کەسانە ئاماژەیان بەوەکردووە، گرێبەستێک لە نیوەی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمدا بە داشکاندنی 3.80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ گەیاندنی ¹(DES) بۆ گەیاندنی لە مانگی تشرینی دووەم دا، داواشیان کردووە ناویان ئاشکرا نەکرێت بەهۆی هەستیاری مامەڵەکانەوە.
هەروەها ئۆفەر هەبوو بۆ بارکردنێک کە پێشبینی دەکرێت لە مانگی کانوونی دووەمدا بە داشکاندنی ٣ دۆلار بگاتە دەستمان، بەپێی بەڕێوەبەرێکی بازرگانی لە پاڵاوگەیەکی سەربەخۆ کە بنکەکەی لە شاری شاندۆنگە.
بەڕێوەبەری پاڵاوگەکانی دەفری چا زیاتر دەڵێت: ئۆفەر زۆر کەم هەیە بۆ گەیاندن لە مانگی نۆڤەمبەر یان کانوونی دووەمدا بەو پێیەی لە لایەنی ئێرانەوە بیستوومانە کە کێشەی بارکردن هەیە.
بازرگانان ڕایانگەیاندووە، داشکاندنی نەوتی سوکی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵدا لە دەوروبەری 5 بۆ 6 دۆلار سەقامگیر بووە، دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 2023دا  داشکاندنەکان  دوو ژمارەیی بوون.
بەرپرسێکی دیکەی بازرگانی لە پاڵاوگەی شاندۆنگ وتی فرۆشیاران نرخەکانیان “بەرزکردووەتەوە” بەهۆی کەمبونەوەی بارکردن، هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سعودیە لە مانگی ئۆکتۆبەردا.
داتاکانی کۆمپانیاکانی بەدواداچوونی تانکەرەکان کەپلەر و ڤۆرتێکسە باس لەوە دەکەن کە بارکردن لە بەندەرەکانی هەناردەکردن، لەنێویاندا ناوەندی دوورگەی خارک لە ئێران، لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە بەراورد بە مانگی ئەیلول بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و خاوەن کەشتیەکان نیگەرانن لە ئەگەری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران کە ئەمەش ڕووی نەداوە.
موی ئێکس، شرۆڤەکاری کەپلەر دەڵێت: “ترس لە تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل ڕۆڵی هەبوو, بەڵام کاریگەرییەکەی کەمتر بوو لەوەی بازاڕ چاوەڕێی دەکرد.”
شرۆڤەکارانی ڤۆرتێکسا ڕایانگەیاندووە، لە نیوەی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمدا کاریگەری لەسەر بارکردن هەبووە، قەبارەی بارکردن بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ بۆ 16 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە لە ڕێژەی ئاسایی نزیکەی 24 ملیۆن بەرمیل.
سەرچاوەیەکی شەشەم کە ئاشنایە بە دامەزراوەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران، ڕایگەیاند لێچونی بۆرییەک لە ناوچەی دۆکینگ لە دوورگەی خارک بەشدار بووە لە خاوبوونەوەی بارکردن.
پاڵاوگەکانی دەفری چا یەکێک لە خراپترین قۆناغەکانی دا تێدەپەڕێت لەو کاتەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ دەستیان بە هاوردەکردنی نەوتی خاو کردووە، کەمێک زیاتر لە ٥٠%ی توانای کارکردنیان هەیە و هەندێکیشیان بە زەرەر کاردەکەن، بەپێی بازرگانەکان.
سەرچاوەی یەکەم لە پاڵاوگەکانی شاندۆنگ وتی: “ئێمە بەزەحمەت قازانج دەکەین و زەرەرێکی گەورەمان لە بەرهەمهێنانی گازۆیلدا هەیە”.
زۆرجار نەوتی ئێران لەلایەن بازرگانانەوە پۆلێن دەکرێتەوە بۆ ئەوەی وا دەربکەوێت کە لە مالیزیا، عومان، یان وڵاتانی دیکەوە هاتبێت بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ئەمریکا، لەکاتێکدا پەکین چەندین جار بەرگری لە بازرگانی نەوت لەگەڵ ئێران دەکات بەوەی بازرگانییەکی شەرعی و  و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

DSE -1 واتە فرۆشیار نەوتەکە دەیگەیەنێتە دەستی کڕیار لەو شوێنەی کڕیار دیاری دەکات. 

ڕاپۆرت Tags:هەناردەی نەوتی ئێران

تصفّح المقالات

Previous Post: ئەرێ بەڕاست بەرهەمی نەوتی هەرێم کەمی کردووە بۆ نیوە؟ 
Next Post: ڤیتۆڵ گەورەترین کۆمپانیای بازرگانی نەوت پێشبینی دەکات نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٧٠-٨٠ $ بێت

Related Posts

كێشەكانی بەردەم نەوتی هەرێمی كوردستان دوای دەستپێكردنەوە ڕاپۆرت
سەکتەری نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدادا ڕاپۆرت
چالاکی وداهاتی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم لە چارەکی یەکەمی٢٠٢٣دا ڕاپۆرت
دادگای فیدراڵی سكاڵایەك لەسەر غازی كۆرمۆر رەتدەكاتەوە ڕاپۆرت
هەرێمی کوردستان پێگەی خۆی بەهێزتر دەکات… ڕاپۆرتێکی ئەمریکی چاودێری تاکتیکی ڕووسیا لە عێراق دەکات ڕاپۆرت
ڕاپۆرتی شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕاپۆرت

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت