ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت
دەربارەی ئێمە
ئەندامانی بۆرد
نرخی نەوت
شایستەی کۆمپانیاکان
نەوتی بارکراوی هەرێم
گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ماڵەوە
Search
ماڵەوە
بەهۆی سەپاندنی سزای بەرفراوانی ئەمریکا بەسەر پیشەسازی نەوتی ڕووسیا، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە
بەهۆی سەپاندنی سزای بەرفراوانی ئەمریکا بەسەر پیشەسازی نەوتی ڕووسیا، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە
2025-01-13
لە لایەن روونبیین
ڕاپۆرت
← گەڕانەوە
← گەڕانەوە
روونبین
•
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بێ وێنەی بەسەر کۆمپانیا نەوتیەکانی ڕوسیا و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و بەرپرسانی ڕوسیادا دەسەپێنێت.
• سزاکە بازرگانان و کۆمپانیا خزمەتگوزاری و بیمەی ڕووسیا دەگرێتەوە.
• سزاکان بەسەر گازپرۆم نێفت و سورگوتنەفتیگاس و زیاتر لە ١٨٠ کەشتیگەلی سێبەردا سەپاوە.
• حکومەتی بەریتانیا هاوکات لەگەڵ هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی پوتین سزای هاوشێوە ڕادەگەیەنێت.
•
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ترسی پچڕانی دابینکردنی نەوتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بڵاویکردووەتەوە، ڕێوشوێنە نوێیەکان بریتین لە سزای بێ وێنە بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و بازرگانانی نەوت و کۆمپانیاکانی بیمەی ڕووسیا، هەروەها سنووردارکردنی توندی خزمەتگوزارییە نەوتییەکان کە لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە پێشکەش دەکرێن. هاوکات سزاکان قەدەغەکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە نەوتییەکانی ئەمریکا وەک دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت بۆ دامەزراوەکانی ڕووسیا لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ەوە لەخۆدەگرێت.
ئەم بڕیارە چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت و پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ بکات بۆ خولی دووەمی دراوە.
ئەمڕۆ ترامپ ڕایگەیاند کە بەم زووانە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسیەکەیدا هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک دەکات و پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا پرسی کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا (کە واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی سزایان بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە)، لەگەڵ مەلەفی تردا باسبکات.
دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەرفراوانی بەسەر پیشەسازی نەوتی ڕووسیادا ڕاگەیاند، لە ڕۆژی هەینیەوە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆوو شەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکاندا بەرزبویەوە بۆ 81.50 سەنت ، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 78 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. پێوەرەکان بەرزترین ئاستی خۆیان لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە تۆمارکردووە.
سزاکان کۆمپانیاکانی نەوتی ڕووسی گازپرۆم نێفت و سورگوت نەفتگاز و کۆمپانیاکانی سەر بە ئەوان و زیاتر لە ١٨٠ تانکەر و زیاتر لە دەیان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وزەی ڕووسی دەکەنە ئامانج. سزاکان ئەلێکساندەر ڤالێریڤیچ دیوکۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گازپرۆم نێفت دەگرێتەوە.
بەپێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو کەشتیانەی کە دەکرێنە ئامانج، بریتین لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کە بەشێکن لە “کەشیگەلی سێبەر”ی ڕووسیا کە خۆیان لە سزاکانی پێشووی سەر هەناردەکردنی وزەی ڕووسیا ڕزگار کردووە.
جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا ڕێوشوێنی گشتگیر دەگرێتەبەر دژی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی ڕووسیا بۆ دابینکردنی بودجەی شەڕی دڕندانە و نایاسایی دژی ئۆکرانیا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەم کارانە مەترسییەکانی پەیوەست بە بازرگانی نەوتی ڕووسیا زیاد دەکەین، لەوانەش کەشتیوانی و دارایی کە پشتگیری لە هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا دەکات”.
بەگوێرەی بۆب یاوگەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئایندەی وزە لە کۆمپانیای میتسوهۆ سیکیوریتیز، لە یاداشتێکدا بۆ کڕیارەکانی ڕۆژی هەینی دەڵێت: شارەزایانی بازاڕی نەوت پاڵاوگەکانی هیندستان و چینی کە نەوتی ڕووسیایان هاوردە کردووە، ناچارن بەدوای نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگەڕێن.
ئیدارەی بایدن هەوڵیداوە گوشارەکان لەسەر ڕووسیا زیاد بکات و پاڵپشتی لە ئۆکرانیابکات پێش دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ.
بۆب مەکنالی، سەرۆکی گروپی وزەی ڕاپیدان دەڵێت: ئیدارەی بایدن سزای توندتری بەسەر کەرتی وزەدا هەڵبژاردووە، ئەمەش بازاڕێکی نەوتی سەرسوڕهێنەر کردووە کە لە مەترسییەکانی سزاکان ڕازی بووە.
پێشبینی دەکرێت نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوام بێت لە بەرزبونەوە تا ئەو کاتەی ئاماژەکان لە تیمی ترەمپەوە دەردەکەون کە ئایا بەردەوام دەبن لەسەر ئەم سزایانە یان نا.
هاوبەشی کردن
تویت
هاوبەشی کردن
گەڕانەوە