Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

حکومەتەکەی سودانی پەشیمان بووەتەوە لە هەمواری مادەی ١٢ی یاسای بوجە بەو شێوەی کە لەگەڵ هەرێم ڕێکەوتن کرابوو

Posted on يناير 23, 2025يناير 24, 2025 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
بەپێی نووسراوێک کە بەرواری ٢٠٢٥/٠١/٢١ ی لەسەرە و لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئیمزاکراوە، تیایدا هاتووە کە  “حکومەت پاڵپشتی ئەو هەموارکردنەوەیەی پێشنیار کراوە ناکات، چونکە داهاتی گەنجینەی گشتی کەم دەکاتەوە”.
هەمان رۆژ کە نووسراوەکە کراوە بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی بەپێی  یەکەم خاڵی بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار بوو دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بوجەبکرێت. بەڵام وادیارە بەهۆی ئەونوسراوەوە لە بەرنامەی کار  دەرهێنرا.  ئەمە جاری دووەمە کە ئەو بڕگەیە لە بەرنامەی کاری پەرلەمان دەردەهێنرێت. 
هەمواری یاساکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجومەنی وەزیران دەرچوو، پاشان نێردرا بۆ پەرلەمان. لەوێش خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا. دووجار خرایە بەرنامەی کارەوە بۆ دەنگدان بەڵام لە بەرنامەی کار دەهێنێنرا. ئەوسا دەوترا چەند پەرلەمانتارێکی شیعە دژی بوون ، ئێستا دەرکەوت کە حکومەت لەگەڵی نییەو پەشیمان بووەتەوە لێێ.
بەمەش جارێکی تر بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ەوە دەچێتەوە چوار گۆشەی یەکەم.
هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەرواری ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ دا وەستا، دوای بڕیاری دادگای بازرگانی پاریس کە دادگاکە لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی حکومەتی تورکیا بڕیاری دا.
کێشەی سەرەکیش بۆەستپێکرنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی بۆرییەوە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمە، کە پەیوەستە بە جۆری گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان. 
چە ندین جار لەماوەی ٢١ مانگی رابوردودا  هەواڵی نزیکی دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاو کراوەتەوە لە لایەن بەرپرسانی هەولێر و بەغداوە، بەڵام زوو زوو بەڵێن و رێکەوتەکان شکست دەهێنێت.
دەقی  نووسراوەکەی نوێنەری حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەران بەکوردی بەم شێوەیە: 
 بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،
بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،
بەڕێزان، ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی نوێنەران
سڵاوێکی گەرم
سەبارەت بە بۆچوونی حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بەو هەموارکردنەی کە ئەنجومەنی بەڕێزتان پێشنیاری کردووە سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023 – 2024 – 2025) ژمارە (13) لە ساڵی ٢٠٢٣
ئێمە دەمانەوێت ئەمانەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە:
حکومەتی فیدراڵی پاڵپشتی ئەو هەموارکردنەوە پێشنیار کراوە ناکات، چونکە داهاتی گەنجینەی گشتی کەم دەکاتەوە بە بەراورد بە دەقی حکومەت و ناکۆکی هەیە لەگەڵ ئەوەی کە لە ناوچەکانی تری عێراقدا جێبەجێ دەکرێت بەپێی یاسای کارای بەڕێوەبردنی دارایی، و لەگەڵ ئەوەشدا ناگونجێت لەگەڵ میکانیزمەکانی فرۆشتنی نەوت لەلایەن کۆمپانیای (سۆمۆ)ەوە، کە داهاتی فرۆشتن بە تەواوی وەکو کرێدیتی بەڵگەنامەیی وەردەگرێت و دەیخاتە سەر حسابی داهاتی نەوت و غازی وەزارەتی دارایی.
بەپێی ئەو دەقە حکومییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە خراوەتەڕوو:
دەقی یاسای بودجەی گشتی ژمارە (13)ی ساڵی 2023 کە لە (مادەی) 12/دووەم/ئە) کارپێکراو، کە لە دەقی حکومەتدا هەموار نەکراوەتەوە، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوەیە ) دەبێت بە هەمان میکانیزمی کۆمپانیاکان و نرخە فەرمییەکانی کە لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت، و هەموو داهاتەکانی فرۆشتنی نەوت بەبێ هیچ لێبڕینێک وەک داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی گشتی تۆمار دەکرێن. هەروەها ئەمەش ئەوەیە کە مادەی (١٣/یەکەم/ئە) دیاری کراوە.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان، بە تەواوەتی جیا لە داهاتەکان دەدرێت و بەپێی میکانیزمێکی دیکە لە نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە داهاتەکان بکەوێت.
پوختە، هەموو داهاتەکان بەپێی میکانیزمەکانی سۆمۆ دەگەنە گەنجینەی گشتی. پاشان تێچوونەکان لە خەزێنەی گشتی لە ڕێگەی میکانیزمێکی جیاوازەوە قەرەبوو دەکرێنەوە.
بەپێی هەمواری پێشنیارکراوی:
داهاتەکان بە تەواوی ڕادەست ناکرێن، بەڵکو تێچووی بەرهەمهێنان پێش رادەستکردن لێی دەبڕدرێت. ئەم میکانیزمە لەگەڵ چوارچێوەی کارکردنی سۆمۆدا ناگونجێت، و گەرەنتی هاتنی داهاتەکان ناکات بەبێ لێبڕینی زیاتر، یان بەپێی خەمڵاندنی تێچووی بەرهەمهێنان کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەری ڕێکنەکەوتوون. ئەم زیادکردنە پێشنیارکراوە پێشێلی  دەقی مادەی (١٣/یەکەم/ئە) دەکات هەروەها کاریگەری  مادەی (١٢) دووەم/ئەی یاسای بودجە سنووردار دەکات، کە ماددەیەکی گرنگن کە حکومەتی فیدراڵی پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی وەک خۆیان بمێننەوە.
ئەنجام:
حکومەتی فیدراڵی پشتگیری لە هەموارکردنە پێشنیار کراوەکە ناکات، چونکە پشکی گەنجینە کەمدەکاتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتی حکومەتی فیدراڵی دەبێت، هەروەها پێچەوانەی ئەو رێوشوێنامەوەیە کە لە ناوچەکانی تری عێراق و میکانیزمەکانی کۆمپانیای سۆمۆدا جێبەجێکراون.
ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری زیادکردنی هەموارکردنەوەیەک بدات، باشتر وایە دەقەکە… “بەپێی بڕگەی (ئە و ب)ی ئەم بڕگەیە بێت، و داهاتی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان و غاز، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تەواوی وەک داهاتی کۆتایی دەدرێت بە گەنجینەی گشتی بەبێ هیچ لێبڕینێک بەپێی ئەو چوارچێوەیانەی کە لە  ناوچەکانی تری عێراق پەسەندکراون و بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٩ی هەموار کراو، بەشێوەیەک  تێچووی خەمڵێنراوی دادپەروەرانە حیسابی بۆ بکرێت…”
تکایە لە کاتی پەسەندکردنی هەموارکردنەکەدا پێداچوونەوە و ڕەچاوی ئەو شتانە بکەن کە لە سەرەوە باسکراون…
لەگەڵ پێزانین.
2احمد عبدالزهرە الفتلاوی
نوێنەری حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەران
21/1/2025
هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: بەهۆی سەپاندنی سزای بەرفراوانی ئەمریکا بەسەر پیشەسازی نەوتی ڕووسیا، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە
Next Post: سەرۆکایەتی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە، وە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان کۆبوونەوە

Related Posts

کۆمپانیای ترافیگورا کۆتایی بە گرێبەستی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ کوردستان هێنا هەواڵ
بەپێی هەواڵێک بەرهەمی هەرێم بەڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە هەواڵ
وەزیری نەوت و لیژنەی دارایی پەرلەمان سەبارەت بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆبونەوە هەواڵ
ڕێکخراوی ئۆپیک بەگەشبینیەوە لەئایندەنرخی نەوت دەڕوانێت هەواڵ
کۆمپانیایەک بەتەکنۆلۆژیایەکی نوێ شۆڕشێک لە بارگاویکردنی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکات. ماڵئاوا بەنزین … هەواڵ
تەنها لە کێڵگەی شێخان نزیکەی ٣ ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان دواکەوتووە هەواڵ

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت