Skip to content
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

روونبیین ڕێکخرا وێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینە وە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندیدار دەکات.

ڕاپۆرتی: بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا
  • دەربارەی ئێمە
  • ئەندامانی بۆرد
  • نرخی نەوت
  • شایستەی کۆمپانیاکان
  • نەوتی بارکراوی هەرێم
  • گرێبەستەکانی نەوتی حکومەتی هەرێم
  • ڕاپۆرتەکانی ڕونبیىن
  • Toggle search form

ئەمەریکا فشار لە عێراق دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

Posted on فبراير 21, 2025فبراير 21, 2025 By روونبیین
Print Friendly, PDF & Email
 راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز
لە نووسینی مەها ئەلدەهان و ئەحمەد ڕەشید و جارێت ڕێنشاو
 ▪️ئەمریکا فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆرییەوە  بۆ تورکیە دەستپێبکاتەوە،و قاچاخچێتی نەوتی کوردستان بۆ ئێران ڕابگرێت.
▪️ئێران، عێراق وەک هاوپەیمانێکی گرنگ  دەبینێت بۆ پاڵپشتی ئابوورییەکەی.
▪️دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ڕووبەڕووی ئاستەنگی تەکنیکی، کێشەی پێدانی شایستەی کۆمپانیاکان  دەبێتەوە.
▪️شرۆڤەکاران دەڵێن، دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەتوانێت پرسیار لەسەر پابەندبوونی عێراق بە ڕێککەوتنی ئۆپێک+ دروست بکات.
هەشت سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئیدارەی ترەمپ فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی ڕێگە بدات هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە یاخود لەگەڵ ئێراندا  ڕووبەڕووی سزا ببنەوە.
دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانی نیمچە سەربەخۆی عێراقەوە دەبێتە هۆی قەرەبووکردنەوەی نەوتی ئێران لە ئەگەری  کەمبونەوەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران، کە واشنتۆن بەڵێنی داوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی “زۆرترین فشار”ی ترەمپ دژی تاران هەناردەی بۆ سفر کەم بکاتەوە.
حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەوڵی دابڕانی ئێران لە ئابووری جیهانی و نەهێشتنی داهاتی نەوتی دەدات بۆ خاوکردنەوەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.
رۆژی دووشەممە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش کۆتایی بە ناکۆکییەکی نزیکەی دوو ساڵەی عێراق هێنا، کە هەناردەکردنی زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستانی لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگرتووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەگەڵ هەشت سەرچاوە لە بەغدا و واشنتۆن و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق قسەی کرد و دووپاتیان کردەوە کە زیادبوونی فشارەکانی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بزوێنەری سەرەکی پشت ڕاگەیاندنی  ڕۆژی دووشەممەی عێراق بوو.
بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە سەرجەم سەرچاوەکان ئامادە نەبوون ناویان ئاشکرا بکرێت.
سەرچاوەکان دەڵێن ئێران، عێراق وەک دراوسێ و هاوپەیمانێکی گرنگ دەبینێت بۆ بەردەوامبوونی ئابوورییەکەی لەژێر سزاکاندا، بەڵام بەغدا کە هاوبەشی هەردوو ئەمریکا و ئێرانە ترسی ئەوەی هەیە بکەوێتە  بەرئاگری سیاسەتی ترەمپ بۆ فشارخستنە سەر تاران.
ترەمپ دەیەوێت محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییە ئابووری و سەربازییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت. هەفتەی ڕابردوو ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی عێراق لەسەر داوای گەنجینەی ئەمریکا ڕێگری لە پێنج بانکی ئەهلی دیکەی کردووە بۆ دەستگەیشتن بە دۆلار.
ڕاگەیاندنی عێراق سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن بەپەلە بووە و وردەکارییەکانی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشە تەکنیکیانەی تێدا نەبووە کە پێویستە چارەسەر بکرێن پێش ئەوەی هەناردە دەست پێبکاتەوە، بەگوێرەی چوار لە کۆی هەشت سەرچاوەکە.
ئێران لە ڕێگەی میلیشیا شیعە بەهێزەکانی و ئەو لایەنە سیاسیانەی کە لە بەغدا پشتیوانیان دەکات، کاریگەرییەکی بەرچاوی سەربازی، سیاسی و ئابووری لە عێراقدا هەیە. بەڵام زیادبوونی فشارەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بریکارەکانی ناوچەکە لاواز بووە.
سنووردارکردنی قاچاخچێتی
لەگەڵ داخستنی بۆری گواستنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە ساڵی 2023ەوە، قاچاخی نەوتی کوردستان بۆ ئێران لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە گەشەی کردووە. بەگوێرەی شەش سەرچاوە لە کۆی هەشت سەرچاوەکە، ئەمریکا داوا لە بەغدا دەکات ئەو لێشاوە بوەستێنێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا بڵاویکردەوە کە ڕۆژانە بە 200 هەزار بەرمیل نەوتی خاو کە نرخەکەی داشکێنراوە، بە قاچاخ لە کوردستانەوە بۆ ئێران و تا ڕادەیەکی کەمتریش بە بارهەڵگر دەگوازرێتەوە بۆ تورکیا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەناردەکردنەکە لە ئێستادا لە دەوروبەری ئەو ئاستەدا ماوەتەوە.
بەرپرسێکی نەوتی عێراقی کە ئاگاداری بارهەڵگرەکانی نەوتی خاوە کە دەپەڕنەوە بۆ ئێران دەڵێت: “واشنتۆن فشار دەخاتە سەر بەغدا بۆ ئەوەی دڵنیابێت لە هەناردەکردنی نەوتی خاوی کوردستان بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە ڕێگەی تورکیاوە، نەک بە هەرزان بە ئێران بفرۆشرێت”.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ساڵی ڕابردوودا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا داخستنی بۆری تورکیا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی قاچاخچێتی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی ئێرانەوە، تۆڕێکی گەورەتر کە هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ساڵانە لانیکەم یەک ملیار دۆلار بۆ ئێران دەستدەخەن و بریکارەکانی لە عێراق زیادی کردووە لە دوای دەستبەکاربوونی ئەلسودانی لە ساڵی ٢٠٢٢.
دوو بەرپرسی ئیدارەی ئەمریکا پشتڕاستیان کردەوە کە ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە. یەکێک لەوان وتی ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە فشارەکانی ئیدارەی ئەمەریکا لەسەر  عێراق بۆ کردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی: نەک هەر بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرنگە کە هاوبەشە کوردەکانمان ڕێگەیان پێبدرێت نەوتی خۆیان هەناردە بکەن بەڵکو هاوکاربن بۆ ئەوەی نرخی غاز بە نزمیی بمێنێتەوە.
لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی، هاوکاریی سەربازیی نزیک لە نێوان دەسەڵاتدارانی کوردستان و ئەمریکا هەبووە.
گەڕاندنەوەی هەڵمەتی “زۆرترین فشار” بۆ سەر ئێران لەلایەن ترەمپەوە، یەکێک بوو لە یەکەم کردەوەکانی دوای گەڕانەوەی بۆ پۆستەکەی لە کۆتایی مانگی یەکدا. جگە لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر، ترەمپ فەرمانی بە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کرد دڵنیابێت لەوەی ئێران ناتوانێت کەڵک لە سیستەمی دارایی عێراق وەربگرێت.
هەروەها ترەمپ کاتێک  پۆستەکەی وەرگرت   بەڵێنی دا کە تێچووی وزە بۆ ئەمریکییەکان کەم بکاتەوە. دابەزینی بەرچاوی هەناردەی نەوت لە ئێرانەوە دەتوانێت نرخی نەوت بەرزبکاتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا نرخی بەنزینیش لە سەرانسەری جیهاندا بەرزبکاتەوە.
دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی کوردستان یارمەتیدەر دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە زیانەکانی دابینکردنی جیهانیی کە لە کەمبونەوەی هەناردەکردنی ئێران دروست دەبێت، بەڵام تەنها بەشێکی کەم، چونکە  زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و سووتەمەنی لە ڕۆژێکدا دەگرێتەوە کە ئێران لە ڕێگەی کەشتییەوە دەیگوازێتەوە. بەڵام ئێران لە ڕابردوودا شارەزای خۆی سەلماندووە لە دۆزینەوەی ئامرازەکان بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ئەمریکا لەسەر فرۆشتنی نەوتەکەی.
ئۆلێ هانسن، بەرپرسی ستراتیجی کاڵا لە بانکی ساکسۆ، ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە کوردستانەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی دابینکردنی نەوتی جیهانی لە کاتێکدا کە بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەکانی دیکەوە پەککەوتووە، وەک کازاخستان، کە لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنی کەمیکردووە دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر وێستگەیەکی گەورەی پەمپکردنی بۆری لە باشووری ڕووسیا.
وتیشی: لەم کاتەدا پێموایە بازاڕ هەڵوێستێکی تاڕادەیەک بێلایەن بەڵام نادڵنیای لەبارەی نرخی نەوتی خاوەوە گرتۆتەبەر.
بەربەستەکان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوە
بۆرییەکە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ لەلایەن تورکیاوە ڕاگیرا، دوای ئەوەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی (ICC) فەرمانی بە ئەنقەرە کرد کە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی هەناردەکردنی بێ مۆڵەتی بەغدا  لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ بدات بە بەغدا.
سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هێشتا کێشەی چارەسەرنەکراو سەبارەت شایستەکان  و نرخ و چاککردنەوە هەیە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەفتەیە دوو ڕۆژ دانوستان لە شاری هەولێری کوردنشین نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە ڕایگەیاند، حکوومەتی فیدراڵی دەیویست هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە، بەبێ ئەوەی بەڵێن بدات بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پارەدانەوە (تێچووی نەوتەوە) و بەبێ ڕوونکردنەوە لەسەر میکانیزمی پارەدان.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت “ناتوانین ئەوە بکەین، پێویستمان بە روونی هەیە سەبارەت گەرەنتیەکان”.
کۆمپانیا نەوتییەکانیش کە لە کوردستان کاردەکەن، پرسیاریان لەسەر شایستەکانیان و وەرگرتنی هەیە.
کارگێڕانی کۆمپانیای نەرویجی DNO (DNO.OL)،  new  لە 6ی شوبات بە شیکارانیان وتووە کە پێش ئەوەی ڕێکبکەون لەسەر ناردنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ جەیهان دەیانەوێت لەوە تێبگەن کە کۆمپانیاکە چۆن پارەی رادەستکردنی نەوتی داهاتووی پێ دەدرێت و چۆن 300 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو نەوتەی پێش داخستنی بۆرییەکە وەری نەگرتووە وەری دەگرێتەوە.
ئاڵپ ارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا، رۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، تا ئێستا تورکیا هیچ زانیارییەکی لە عێراقەوە پێ نەگەیشتووە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
هەروەها دەستپێکردنەوەی نەوت دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لە گەڵ  ئۆپێک+، (ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لەگەڵ ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی دیکە)، کە لە رابوردودا عێراق فشاری لەسەر بووە بۆ پابەندبوون بە بەڵێنەکەی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی. دابینکردنی زیادە لە هەرێمی کوردستانەوە،  ئەوکات عێراق بەرهەمهێنانی زیاتر دەبێت لەو ئامانجەی  ئۆپێک+ بۆی داناوە.
بەرپرسێکی عێراقی ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە عێراق هەناردەکردنی بۆرییەکە دەستپێبکاتەوە و هەروەها  پابەندی سیاسەتی دابینکردنی ئۆپێک+یش بمێنێتەوە.
جیۆڤانی ستاونۆڤۆ، شرۆڤەکاری کاڵا لە بانکی وەبەرهێنانی یو بی ئێس، ڕایگەیاندووە، دەکرێت کاریگەرییە گشتییەکانی دەستپێکردنەوەی کاڵاکان بێدەنگ بکرێت.
گوتیشی: “لە ڕوانگەی بازاڕی نەوتەوە عێراق پابەندە بە ڕێککەوتنی بەرهەمهێنانی ئۆپێک+، بۆیە چاوەڕوانی بەرهەمهێنانی زیادە لە عێراق ناکەم لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێڵی بۆرییەکە، بەڵکو تەنها گۆڕانکاری لە شێوازی هەناردەکردنی دەبێت (لە ئێستادا لەنێو شێوازەکانی تردا، بەکارهێنانی بارهەڵگریش هەیە)”.
ڕاپۆرت, هەواڵ

تصفّح المقالات

Previous Post: ئەو هەنگاوانەی پێویستە حکومەتی هەرێم بیگرێتەبەر بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
Next Post: وەزارەتی نەوت داوا لە هەرێم دەکات دەست بکاتەوە بەهاناردەی نەوت

Related Posts

١٩ ملیۆن بەرمل کەمبکرێتەوە کاریگەر دەبێت لەسەر نرخی نەوت. وەزیری وزەی سعودیە وادەڵێت هەواڵ
هەناردەی نەوتی ئازربایجان بۆ بەندەری جەیهان بەهۆی بومەلەرزەکەوە تائێستاش ڕاگیراوە هەواڵ
شایستەی پێرێڵ پترۆلیۆم لە کێڵگەی کۆرمۆر زیاتر لە ١٣٤ ملیۆن دۆلار بوە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا هەواڵ
کاریگەرییەکانی گرتنەوەی قوفڵەکە…بەشی دووەم هەواڵ
گەنێڵ ئەنێرجی: بەمیکانیزمە نوێکەی دیاری کردنی نرخی نەوت داهاتمان کەم دەکات هەواڵ
تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێم رادەگرێت؟ کورتە ڕاپۆرت

بەشەکان

  • بیروڕا
  • ڕاپۆرت
  • شیکردنەوە
  • کورتە ڕاپۆرت
  • هەواڵ

بابەتی نوێ

  • پێدەچێت ئەو بازاڕی نەوتی خاوە ”تەندروست“ەی ئۆپێک+ بانگەشەی دەکات نەخۆش کەوتبێت
  • کۆمەڵەی پیشەسازنی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” لەگەڵ حکومەتی عێراق نەگەشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک
  • بەپێی پێشبینییەکانی ئیدارەی زانیاری وزە EIA، گەشەی نەوتی بەردینی ئەمەریکا دەوەستێت و لە ساڵی ٢٠٢٧ ەوە بەخێرایی بەرهەمی ئەمەریکا دادەبەزێت
  • راگەیاندنی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان و هۆکارەکانی پێداگریان لەسەر مەرجەکانیان
  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک: کۆمپانیای بی پی BP گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزاکرد

RSS Iraqi Oil and Gas |News

  • Wood lands $11 million TotalEnergies contract to support Ratawi field redevelopment in Iraq
  • Iraq to cut oil exports amid OPEC+ pressure to comply with production limits
  • bp and Iraq finalize contract for Kirkuk oil field redevelopment
  • Iraq exploring floating gas terminals to meet power demand
  • bp, Iraq reach final agreement to redevelop Kirkuk oil field

ئەرشیف

  • مايو 2025
  • أبريل 2025
  • مارس 2025
  • فبراير 2025
  • يناير 2025
  • ديسمبر 2024
  • نوفمبر 2024
  • أكتوبر 2024
  • سبتمبر 2024
  • أغسطس 2024
  • يوليو 2024
  • يونيو 2024
  • مايو 2024
  • أبريل 2024
  • مارس 2024
  • فبراير 2024
  • يناير 2024
  • ديسمبر 2023
  • نوفمبر 2023
  • أكتوبر 2023
  • سبتمبر 2023
  • أغسطس 2023
  • يوليو 2023
  • يونيو 2023
  • مايو 2023
  • أبريل 2023
  • مارس 2023
  • فبراير 2023
  • يناير 2023
  • ديسمبر 2022
  • نوفمبر 2022
  • أكتوبر 2022
  • سبتمبر 2022
  • أغسطس 2022
  • يوليو 2022
  • يونيو 2022
  • مايو 2022
  • أبريل 2022
  • مارس 2022
  • فبراير 2022
  • يناير 2022
  • ديسمبر 2021
  • نوفمبر 2021
  • أكتوبر 2021
  • سبتمبر 2021
  • أغسطس 2021
  • يوليو 2021
  • يونيو 2021
  • مايو 2021
  • أبريل 2021
  • مارس 2021
  • فبراير 2021
  • يناير 2021
  • ديسمبر 2020
  • نوفمبر 2020
  • أكتوبر 2020
  • سبتمبر 2020
  • أغسطس 2020
  • يوليو 2020
  • يونيو 2020
  • مايو 2020
  • أبريل 2020
  • مارس 2020

Copyright © 2025 | ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت